tg-me.com/lawlaw1400/984
Last Update:
ئەم کتێبەی نووسراوەی دوکتور پیرباڵم خوێندەوە. ئۆتۆبیۆگڕافییەکی (نووسینی سەربهوردەی نووسەر بەسەریزیندی لە لایەن خۆیەوە)، زۆر شیرین کە جاری وایە شانلەشانی ڕۆمانێکی بەهێز دەدات لە نزیک دووسەد لاپەڕەدا. هەموو ڕووداوەکان ڕاستیی ژیانی پیرباڵن لە ماوەی ئەو ساڵانەی لە ئێران و فەڕانسەدا ژیاوە تا 1991 کە گەڕاوەتەوە بۆ کورستان و لەوێ لە هوتێل ئەوڕووپا لە شارێکی فەڕانسەدا کاری کردووە و خەریکی نیگارکێشانەو بووە. ناوی هەندێ لە کەسایەتییەکان وەک خۆی دەڵێ لەبەر هەندێ بابەتی مەترسیدار و پاراستنی ئەوان گۆڕاوە بەڵام هەموو ڕووداەکان ڕاستەقینەن. محەمەدی حاجیزاە و مۆسیۆ لووسیانا بەشێکی هەرە زۆری ئەم لاپەڕانەیان ڕەش کردۆتەوە کە لە ڕواڵەتدا زۆر لەیەکدی دەچن. ئەمیان مەلایەکی کورد کە لە دەورانی "خەڵخاڵ"یدا، لە تاران خەلعی لیباسی مەلایەتی دەکرێ و بە قاچاخ لە ڕێگەی تورکیەوە و دواتر یۆنان هەڵدێتە فەڕانسە و هەرگیز وەک شارومەندی ئەوێ وەرناگیرێ، تووشی هەندێ کاری سەمەرە و بێئەخلاقی دێ و ئەویتریشیان جوولەکەیەکی بەڕەگەز پورتۆگالی، جێنتێلمەنێکی بە تەواو مانا، عێرفانناسێکی خولیای ئەدەبیات و هونەر. ئەم دوو کەسییەتیە لە پەنای فەرهاد کە هەمان فەرهاد پیرباڵە، بۆ ماوەیەک جێگەکانیان دەگۆڕدرێتەوە، لەوانەشە بۆ هەمیشە. https://www.tg-me.com/us/لاولاو/com.lawlaw1400
خوێندنەوەی ئەم کتێبە زانیاری ڕامیاری و مێژوویی بەردەنگ زۆر زیاد دەکات. پێشنیاری دەدەم. وێڕای سپاس لە کاناڵی https://www.tg-me.com/art_heja کە فایلی دەنگی و پیدیئێفی ئەم کتێبەی دابەزاند.
BY لاولاو
Share with your friend now:
tg-me.com/lawlaw1400/984