Telegram Group Search
Forwarded from بەکورتى
بەرنامەى موسڵمان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان
موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى ئەم ڕەمەزانەت جیاواز بێت و کاتەکانت پڕ بن لە عیبادەت و خواناسی ئەوا هەوڵبدە ئەم بەرنامەیە جێ بەجێ بکەى لەم مانگە پیرۆزە و زۆرترین توێشوو بۆ قەبر و قیامەتی خۆت کۆبکەیتەوە بەم شێوەیە :
1- هەستان بۆ پارشێو و فەرامۆش نەكردنی: چونكە پێغەمبەرمان فەرمویەتی: (پارشێو بكەن چونكە بەڕاستی لە پارشێوكردندا بەرەكەت هەیە) ، وە خواى گەورە و فریشتەکان صەڵاوات لەسەر ئەو کەسانە دەدەن کە پارشێو دەکەن .
2- زۆر داوای لێخۆشبوون کردن لە خواى گەورە و (استغفر الله) کردن لە كاتی پارشێو تا بانگی بەیانی (وبالأسحار هم يستغفرون)
3- کردنى دوو ڕكات سوننەت پێش ئەنجامدانى نوێژی بەیانی کە لە دنیا و چی لە دنیا هەیە خێرتر و باشترە .
4. سەرقاڵبون بە زیكر و دوعا و پاڕانەوە تاكو كاتی قامەت كردن بۆ نوێژی بەیانى .
5. ئەنجامدانى نوێژى بەیانی بە جەماعەت و مانەوە لەمزگەوت بۆ خوێندنی زیكرەكانی بەیانیان و دەست پێ کردنى خەتمی قورئان تاكو كاتی خۆر هەڵات و کردنى دوو ڕکات نوێژى چێشتەنگا دواى دەرچونى خۆر بە پانزە خولەک .
6. پاڕانەوە كە خوای گەورە بەرەكەت بخاتە ئەو ڕۆژەتەوە و مۆفەقت بکات بۆ هەموو کارێکی خێر .
7. ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆ و عەسر بە جەماعەت لەگەڵ نوێژە سوننەتەکان .
8. سەرقاڵ بون بە دوعا وپاڕانەوە پێش خۆرئاوا بوون و کاتى ڕۆژوو شکاندن .
9. ئەنجامدانی نوێژی مەغریب لە مزگەوت و دوو ڕکات سوننەت دواى مەغریب.
10. زوو ڕۆشتن بۆ نوێژی عیشا و ئەنجامدانى لە ڕیزی یەکەم و دوو ڕکات سوننەتی دواى عیشا ، و پاشان ئەنجامدانی نوێژی تەراویح بەتەواوەتی لەگەڵ ئیمامدا .
---------------------
خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from وه‌ڵامه‌كان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وابزانە ئەم مانگە دوایین ڕەمەزانە لەژیانی تۆدا و دواى جەژن دەمریت.
یەک خولەک و نیو گوێ بگرە
Forwarded from وه‌ڵامه‌كان
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مانگى ڕەمەزان : فەزڵەکانى ، حوکمەکانى ، ئادابەکانى
گەر دەتەوێ لە زۆرترین حوکم و ئادابەکانى ڕەمەزان شارەزابیت گوێ لەم کتێبە دەنگیە بگرە
Forwarded from بەکورتى
مژدە ... مژدە ... مژدە
بە بۆنەى هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە وەکو ستافی کەناڵی (بەکورتى)
(٣٤) کتێب و نامیلکەی گرنگ سەبارەت بە حوکم و ئادابەکانى ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەکەینە دیاری بۆ ئێوەى بەڕێز ، و ئەوەى تۆ پێویستت پێی هەبێت سەبارەت بە ئەحکامەکانى ڕۆژوو تێیدایە .
ئەم لینکە بکەرەو و تەنها ژمارە (٣٤) بنێرە لینکی کتێبەکانت بەدەست دەگات .
👇👇👇
https://www.tg-me.com/malpariba8
عیبادەتە گرنگەکان لە مانگی ڕەمەزان
لەم کتێبەدا بە کورتى باس لە گرنگترین ئەو عیبادەتانە کراوە کە پێویستە موسڵمان لەمانگی ڕەمەزان زیاتر گرنگی پێ بدات و ئەنجامی بدات
ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Kteb-113
Forwarded from بەکورتى
کەناڵی بەکورتی وەکو هەمیشە بەردەوامە لە زیاتر خزمەت کردن و شارەزاکردنی ئێوەى بەڕێز لە حوکمە شەرعییەکان ، و لەگەڵ نزیک بوونەوەى شەوانى قەدری پیرۆز ئەم نامیلکەیەتان پێشکەش دەکات کە (٤٠) خاڵی گرنگ و کورت و پوختە سەبارەت بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان و شەوی قەدر ، ئەوەى بۆ تۆى موسڵمان گرنگ بێ بە کورتى باس کراوە.
👇👇👇👇👇
https://walamakan.com/Kteb-145
Forwarded from بەکورتى
ئافرەت و شەوانی قەدر
پرسیار :
ئافره‌ت له شه‌وی قه‌دردا چی بكات بۆ زیادكرنی پاداشت و چاكه‌كانی، له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر كه‌وتبێته‌ ناو سوڕی مانگانه‌ی؟
ئه‌و شتانه‌ چین كه‌ پێویسته‌ بیانكات؟

وەڵام :
یەکێک لەهەڵەکانی هەندێ لە ئافرەتان ئەوەیە کاتێک لەشەوانی قەدر دەکەونە سوڕی مانگانەوە سارد دەبنەوە لەعیبادەت کردن و زیندوکردنەوەی شەوانی قەدر .
ئاشكرایه‌ كه‌ ئافره‌ت كاتێك له‌ سوڕی مانگانه‌دایه‌ ناتوانێ نوێژ بكات،  به‌س ده‌كرێ شه‌وه‌كان به‌ په‌رستشی تر زیندوو بكاته‌وه‌، له‌وانه‌:
یەکەم : خوێندنه‌وه‌ی قورئـــان ، بەڵام بە بێ دەست لێدان.
دووەم : زیكره‌كان: وه‌كو (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله) و ئه‌وانی تریش، كه‌وایه‌:‌ با زۆر بیانڵێ و (سبحان الله و لا إله إلا الله و الحمد لله و سبحان الله وبحمده‌ وسبحان الله العظيم)یش زۆر دووباره‌ بكاته‌وه‌.
  سێیەم : داوای لێخۆشبوون كردن له‌ خودا، واتا: زۆر بڵێ: (أستغفر الله ).
 چوارەم : دوعا و پاڕانه‌وه‌: واتا زۆر له‌ خودا بپاڕێته‌وه‌ و، داوای خێری دونیا و دواڕۆژی لێ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوعا له‌ باشترینی په‌رستشه‌كانه‌، پێغه‌مبه‌ریش صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: ((الدُّعاءُ هو العبادةُ))
واتا: دوعا و پاڕانه‌وه‌ په‌رستش و عیبادەتە.

كه‌واته:‌ ئافره‌ت له‌ سوڕی مانگانه‌دا ده‌توانێت  ئه‌م په‌رستشانه‌ و جگه‌ له‌وانه‌ش له‌ شه‌وی قه‌دردا ئه‌نجام بدات و نابێت سارد ببێتەوە و خۆی بێ بەش بکات لەزیندوکردنەوەی شەوانی قەدر.
...............

خزمەتگوزاری (وەڵامی خێرا) لە کەناڵی بەکورتى
هەر پرسیارێکت هەبوو سەبارەت بە ڕۆژووی ڕەمەزان بینێرە بۆ ئەم لینکە إن شاء الله لە ماوەیەکی کەمدا وەڵام دەدرێیتەوە .
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
سبەینێ لە پارکی سامی عبدالرحمن لە شارى هەولێر پێشەنگاى نێو دەوڵەتى کتێب دەکرێتەوە بۆ ماوەى یانزە ڕۆژ
وەکو ستافی ماڵپەڕى بەهەشت و وەڵامەکان و کەناڵى بەکورتى بە (١٨) کتێبی گرنگ و بەسوود بەشدارى دەکەین .
------------------------
سەرجەم کتێبەکان لە ناوەندی تیشک دەست دەکەوێ بەداشکاندنی تایبەتەوە
شوێنی ناوەندی تیشک لە نێو پێشەنگا E14
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەى ناوەندی تیشکەوە
07701432113
----------------------
تێبینی : هەردوو کتێبی : پریاسکەى پڕگەوهەر و توێشووی خواناسان .
لە گرنگترین و بەسوودترینی کتێبەکانن کە پێویستە لە هەموو ماڵێکدا هەبێت و بەبێ کڕینی ئەم دوو کتێبە لە پێشەنگا نەیەیتە دەرەوە .
------------------------
خولی (ئیبن حەجر) پێشهاتێکی ناوازە و دانیشتنێکی شافعیانە لە خولی پێشەوا ئیبن حەجەردا بۆ شیکردنەوەی پەرتووکی مختصر الترغيب والترهيب بە پوختەی پێشەوا ئیبن حەجەر بە ڕاڤەی بەڕێز دکتۆر( عبداللطيف أحمد ) خوای گەورە بیپارێزێت
شەوانی 5 شەممە لەسەر هەینی دوای نوێژی عیشا
لە سلێمانی مزگەوتی بەهەشت
لە بەرواری 2024/4/25
1445/10/16 کۆچی دەست پێدەکات

سۆشیاڵ میدیای فەرمی ناوەندی فەرموودەی ئەمین
https://linktr.ee/hadithalameen
نە دونیا ئەوەندە قورسە ھەموو ژیانی خۆتی پێ بدەیت
نە قیامەتیش ئەوەندە ئاسانە ھیچ ھەوڵێکی بۆ نەدەیت
ژیانێکی فانی کۆتایی دوابڕاو
ھەڵمەبژیرە بەسەر:
قیامەتێکی بێ کۆتایی ھەتاھەتایی
گروپی پێشین بۆ کارى چاپ و بڵاوکردنەوە
ئامادەین بۆ تایپ و دیزاین و چاپ کردنی کتێب بە هەرزانترین نرخ
تەنها نوسینەکەت بنێرە بە کتێبی وەرى بگرە
فایلی(pdf) دەکەین بە کتێب ، لەگەڵ نوسینەوەى وتاری دەنگی و کردنی بە کتێب
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن
https://www.tg-me.com/malpariba8
یان
07701517378
Forwarded from بەکورتى
خولی دەیەم.pdf
1.3 MB
خوشک و برایانى بەڕێز : فەرموون بۆ خولی دەیەمی پێشبڕکێی کەناڵی بە (کورتى) کە تایبەتە بە فەزڵی نۆمینەى حاجیان و عەرەفە و ئەحکامەکانى قوربانی کردن بەم شێوەیە :
یەکەم : ئەم کتێبەى سەرەوە کە بە(pdf) دانراوە تەنها ئەوە داخلە بۆ تاقیکردنەوەکە .
دووەم : تاقی کردنەوەکە بە ئۆنلاینە و لەسەر (١٠٠) نمرەیە :
أ. (٦٠) نمرە بۆ پرسیارەکان .
ب. (٢٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە کتێبەکە هەمووی دەخوێنێتەوە .
ج. (١٥) نمرەش بۆ ئەو بەڕێزەیە لینکی کەناڵی (بەکورتى) یا ئەم پۆستە دەنێرێت بۆ پێنج لە هاوڕێکانى یا لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی دەکاتەوە.ئەمەش لینکی کەناڵەکە https://www.tg-me.com/ba_kurty
سێیەم : کاتى دەست پێکردنى تاقیکردنەوەکە ڕۆژى (13/6/2024) دەبێت .
چوارەم: لەئێستادا پێویست بەناونوسین ناکات تا ڕۆژی تاقیکردنەوەکە.
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://www.tg-me.com/malpariba8
Forwarded from بەکورتى
مژدە مژدە مژدە
مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێچی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە چوار کتێب بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ هەردوو ئاستى یەکەم و دووەم
نرخی پاکێجێک کە پێک هاتووە لە چوار کتێب و لە نێو زەرفی تایبەتدا تەنها (٥) هەزارە
ئاستى یەکەم بۆ تەمەنی (٦) بۆ (١٠) ساڵ گونجاوە
ئاستى دووەم بۆ تەمەنی (١١) تا (١٥) ساڵ گونجاوە
گەیاندن بۆ سەرجەم شارەکان هەیە
بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨

https://www.tg-me.com/malpariba8
خوشک و برایانی بەڕێز :
گەر دەتەوێ لە دینەکەت شارەزا بیت و مانگانەش پێشبڕکێ بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام بدەیت و خەڵات و بڕوانامەش وەربگری ئەوا کەناڵی (بەکورتى) لەتلیگرام لای خۆت زیاد بکە ، کە تایبەتە بە ڕونکردنەوەی بابەت و حوکمە شەرعییەکان بەکورتی و پوختی .
لە ڕێگەى ئەم لینکەوە داخڵی کەناڵی بەکورتى ببە
https://www.tg-me.com/ba_kurty
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
گەورەترین دوعای لێخۆشبون و چوونە بەهەشت

«اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ»
واته‌:
خودایه‌ تۆ په‌روه‌ردگارمیت و هیچ په‌رستراوێكیش نییه‌ كه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ تۆ.
دروستت كردووم و منیش به‌نده‌ی تۆم.
خودایه‌ من له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆمم، كه‌ به‌ تۆم داوه‌ تا چه‌نده‌ له‌ توانامدا بێت .
خودایه‌ په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی، كه‌ ئه‌نجامم داوه‌.
خودایه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێم، كه‌ تۆ به‌خشش و نیعمه‌تت به‌سه‌ردا ڕشتووم، دانیش به‌ تاوانه‌كانمدا ده‌نێم و داوای لێ خۆش بوونت لێ ده‌كه‌م.
هیچ كه‌سێكیش له‌ تاوانه‌كان خۆش نا بێت، جگه‌ له‌ تۆ .
(چونكه‌ به‌ڕاستی خۆشبوون له‌ تاوان ته‌نیا شایسته‌ی خودایه‌))  .
.............
ماڵپەڕی بەهەشت
www.ba8.org
نەزر کردن : پێناسه‌کەى ، حوکمەکەى ، مەرجەکانى ، لەفزەکانى ، جۆرەکانى
https://walamakan.com/3531
مژدە مژدە مژدە
مژدە بۆ سەرجەم مامۆستایانی مزگەوت و ڕێکخراو و ناوەندە ئیسلامییەکان
بە بۆنەى هاتنی پشووی هاوینەوە
پاکێچی پەروەردەى منداڵی موسڵمان کە پێک هاتووە لە کۆمەڵە کتێبێکی پەروەردەیی بۆ خولی هاوینەى منداڵان بە زمانى شرینی کوردی و بە دیزاینێکی ناوازە و جوان ئامادە کراوە بۆ سێ ئاستى جیاواز لە تەمەنى شەش ساڵی تاوەکو پانزە ساڵی
نرخی هەر ئاستێک کە پێک هاتووە لە چوار کتێب و لە نێو زەرفی تایبەتدا تەنها (٥) هەزارە
گەیاندن بۆ سەرجەم شارەکان هەیە
بۆ داواکردن پەیوەندی بکەن
٠٧٧٠١٥١٧٣٧٨
https://www.tg-me.com/malpariba8
#خولێکی_بێبەرامبەر
#بەهێزترین_خول
مژدەیەكی ناوازە لە فێرگەی زانستەوە بۆ سەرجەم موسڵمانان

خوازیارن شارەزابن لە زانستە شەرعییەكان ؟
خوازیارن لە ماڵەکەی خۆتانەوە بەشێوەی ئۆنڵاین فێری زانستە شەرعییەکان ببن؟

هەرئێستا دەتوانن ناوتۆماربكەن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست.

لینكی ناوتۆماركردن: 👇
https://docs.google.com/forms/d/1CIoWTbte0SJcXm0jj9Kf1IpzQ2lRqBUbHEMKhQJzAXY/edit?usp=drivesdk

بۆ هەرپرسیار و پێشنیازێك دەتوانن نامە بنێرن بۆ بۆتی تایبەتی تۆمار لە تێلیگرام: 👇
https://www.tg-me.com/Fezanist_tomar_Bot

ئەمەش کەناڵی تایبەت بە خولەکەیە لە تێلیگرام: 👇
https://www.tg-me.com/FZ_firstStage/798

ئێوەش بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی بەشدار ببن لە خێرێكی نەبڕاوە
2024/06/29 20:44:20
Back to Top
HTML Embed Code: