Telegram Group Search
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لا حول ولا قوە الا باللە!

کەس هەیە دوای بینینی ئەم هەموو منداڵە بێ سەر و پارچەپارچەکراوە پاڵپشتی سوپای زایۆنی بێت و بچوکترین بیانو بۆ سوپای زایۆنی بێنێتەوە؟!

@ahmadkakmahmood
لە دنیادا ، کاتێک وڵاتێک بومەلەرزە لێی دەدات ، هەرچی وڵاتی دنیایە دەڵێن ئامادەین هاوکاری بگەیەنین و دەستی هاوکاری درێژکەین ، بەڵام 10 مانگە بە هەموو جۆرێکی بۆمب لە غەززە دەدرێ ، نەک ڕێگە بە گەیاندنی هاوکاری بۆی زەحمەتە ، بەڵکو هەموو دەرگاکانی هاوکاری بەڕویدا داخراون ، خەڵک خۆی بریندار دەباتە بنکە تەندروستیەکان (ئەگەر هەبێ) و خەڵک تەرمی ژێر داروپەردوو بە سەرەتایترین ئامێر لەژێر داروپەردو دەردێنن!

@ahmadkakmahmood
دوعای نوێژی بەیانی

اللهُم اشفِ مرضانا، وارحَم موتانا، وعافِ مُبتلانا، وتقَبّل شُهداءنا، وأهلِك أعداءنا، وفُكّ أسرانا، وتقَبّل دُعاءنا، واملَأ بالخيرات والبَركاتِ ديارَنا..

یااللە
یاربی خوایەگیان نەخۆشەکانمان شیفا بدەی، لە مردووکانمان خۆش ببی، دڵ بە ئازار و خەمەکانمان ڕزگار بکەی لەخەم، شەهیدەکانمان لێ قەبووڵ بکەی، دۆژمنەکانمان لە ناوببەی، دیل و ئەسیرەکانمان ئازاد بکەی، دوعاکانمان قبووڵ بکەی و ڕەتی نەکەیتەوە و ماڵەکانمان پڕاوپڕ بکەی لە خێر و بێر ...

اللهم ئامین


@ahmadkakamahmood
◈ نوێژی چێشتەنگاو...

٭ئەو نوێژەی پێغەمبەری خودا ﷺ هەرگیز وازی لێ نەهێناوە. پاداشتێکی مەزن و بێوێنەی هەیە.

٭ کەمترینی دووڕکعاتە، زۆرترینی هەشت ڕکات.
٭ کاتەکەی٢٠ خولەک دوای خۆرهەڵاتن دەست پێ دەکات، ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێش نوێژی نێوەڕۆ تەواو دەبێت. صەدەقەیە بۆ ٣٦٠ جومگەی جـەستەت. با لەوکارانەت بێت کەلەسەرەتای ڕۆژ ئەنجامی ئەدەیت.

٭ سووننەتەکان فەرامۆش مەکەن
لەوەیە زیندووکردنەوەی سوننەتێک،
چەندین نیعمەتی مەزنت پێ ببەخشێت.


@ahmadkakamahmood
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سوپای نازیی زایۆنی ڕۆژانە منداڵی غەززە لەتلەت دەکات و سەریان لێدەکاتەوە.. جیاوازی نێوان فیرعەون و سوپای زایۆنی چیە؟ سوپاکەی فیرعەون منداڵی پارچەپارچە کرد و سوپای زایۆنیش ڕێچکەی ئەوی گرتووە!

@ahmadkakmahmood
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
سەرکردەمان محمدە

ئەیوب ڕەمەزانی


@ahmadkakmahmood
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئیلینا مستەفا شێخ خەلیل تەمەنی چوار ساڵە و بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکییەوە لە غەززە شەهید بوو!

حسبنا الله ونعم الوكيل 😢😢😢

@ahmadkakmahmood
وەزارەتی تەندروستی لە غەززە :

ژمارەی شەهیدەکان گەشتە 40005

ئەو ژمارە ئەوانەن کە بەفەرمی لە نەخۆشخانەکانی غەززە تۆمارکراون بەناوی چواری و تەواوی زانیاریەکانیانەوە واتە ژمارەی تەواوی هەموو شەهیدەکان نیە


سڵاو لەگەلی موجاهید و خۆڕاگری غەززە🫡
سڵاو لە  موجاهیدان 🫡

@ahmadkakmahmood
شێخ احمد کاکە محمود
Photo
🔴 ئەو ڕووداوانەی دڵ دەهەژێنێت.. بەڵام كام دڵ.؟!

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر باوكی ئەم دوو منداڵە تازە لە داییكبووه بەنیازی دەرهێنانی بروانامەی لەداییكبوون لەماڵ دەچێتە دەر، بەڵام بەداخەوه كە دەگەڕێتەوه دەبینێت ماڵەكەی لەلایەن جولەكەوە بە بۆمبی ئەمریكی بۆمباران كراوەو هەردوو منداڵەكەو دایكی مناڵەكانیش كوژراون.. خودا پلەی شەهیدی بە دایكیان بدات..

ئەم ڕووداوە دونیای هەژاندو یەكێك بووه لەو ڕووداوه جەرگبڕانەی ناو هەزارەها ڕووداوی جەرگبڕی دیكەی ( غ ەز زە) و گریان و ناڵەو هاواری ئەم باوكه گەنجەیە دەچوویە ئاسمان..!!

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ..
بێگومان لەم ڕووداوو بەسەرهاتانەدا ئامۆژگارى هەیە بۆ ئەوەى دڵ و ژیرى هەیە، یان بە باشى گوێڕاگرێ و ئامادەش بێت دڵ و گوێى بداتێ .

بەس بەداخەوه لەمڕۆدا نە دڵی زیندوو ماوە، نە چاوو گوێی مرۆڤی ڕاستگۆش ماوه تا ئەم ڕووداوانه ببینێت و ببیستێت و بێنە وەڵام و بەرگرییەك بكەن..!!

بەڵام وەك رۆژی ڕووناك دڵنیاین سەركەوتن بۆ ئەهلی ئیسلام  و سەرشۆڕیش بۆ نەیارانییەتی.. اللهم ئامین.

بۆ زانیاری:
ئەمرۆ ژمارەی شەهیدەكانی كەرتی غ ە ز ز ه (40،000) كەسی تێپەڕاند.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.

@ahmadkakmahmood
🔴 ڕۆژانە 17 جار بەڵێنی یەکخواپەرستی بۆ خودای تاقانە نوێ دەکەینەوە.!

♦️ إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ {٥}
خودایە تەنها هەر ئەتۆ دەپەرستین، وەتەنها هەر لە تۆ داوای یارمەتی و کۆمەک دەکەین.

[ ٥إِيَّاكَ نَعْبُدُ ] خوایە تەنها هەر ئەتۆ دەپەرستین، تەنیا بەرنامەو پرۆگرامەکەى تۆمان لاپەسەندە، هەر گوێرایەڵ و ملکەچى تۆ دەبین، یەکتاپەرستیى (توحيد الألوهية)ـى ڕاستەقینە – کە گەلێ کەس تێیدا دەکەوێتە هەڵەو، هەڵە دەبێ- بەم شێوەیە جێبەجێ دەبێ و لەلاى خوا قبووڵە [ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ] وە تەنها هەر لە تۆ داواى یارمەتیى و کۆمەک دەکەین، تەنها ئەتۆى کە بتوانى لەرۆژە سەختەکاندا یارمەتیمان بدەیت و سەرمان خەیت بەسەر دوژمنى خۆت و ئێمەدا، (توحيد الربوبية)ى راستەقینەش ئەمەیەو، دەبێ هەموو شتێکمان بگێڕینەوە بۆلاى خوا .

#تەفسیری_ڕامان

#تەوحیدو_یەکتاپەرستی

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

@ahmadkakmahmood
بڕیاربوو لەسەر بانگێشتی فەرمی تورکیا شەهیدی ئوممەت ئەمڕۆ لەپەرلەمانی تورکیا وەڵامی وتارەکەی ناتانیاهۆ بداتەوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا

@ahmadkakmahmood
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴اللهم صل علی محمد وآل محمد

شەوو ڕۆژی هەینی سوننەتە سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خودا. اللهم صل علی محمد وآل محمد.

#_شیخ_احمد_کاکە_محمود

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.

@ahmadkakmahmood
غەززە - جەبالیا.. دوای بۆردومانی نزیک مزگەوتێک تەرمی شەهیدێک پارچەپارچە بووە!

دیمەنەکە دڵتەزێنە، بەڵام دەبێت موسڵمان بیبینێ و توڕە ببێ، دەبێ کاتێک لایەنگرێکی زایۆنی بەرگریی لە قەوارەی نازیی زایۆنی کرد، ئەم دیمەنە و دەیان دیمەنی ژن و منداڵی پارچەپارچەکراو و سەربڕاو بێتە پێش چاوی، بۆئەوەی درۆی زایۆنی حەقیقەتەکانی لێ نەشێوێنێ

@ahmadkakmahmood
2024/08/15 18:32:57
Back to Top
HTML Embed Code: