Telegram Group Search
🛑 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر بۆردوومانی تەنگی شلکێی لە گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل کرد

بەهۆی بۆردوومانەکەوە گژوگیا و دارستانی ناوچەکە ئاگری گرتووە

@aryentvnews
🔻ئەمڕۆ ٢٣٨ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد دا تێدەپەرێت، کە دوای ٢١١ ڕۆژ ڕێگەی بە پارێزەرەکانی درا سەردانی بکەن.

بە تۆمەتێکی ناڕەوا دەیانەوێت دادگایی بکەن و سزای بەسەردا بسەپێنن، هەروەها سلێمان ئەحمەد داوای بەردەوامیدان بە فشارەکان دەکات تا ئازاد دەکرێت.

@aryentvnews
🔻تا ئێستاش پاشماوەی تەقەمەنیی شەڕی ئێران و عێراق رووداوی لێ دەکەوێتەوە. لە دوا رووداویشدا لە سنووری شاری بانە، بەهۆی تەقینەوەی مینەوە، گەنجێک گیانی لەدەست داوە.

بە گوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتیەک بە ناوی هادی غونچەدۆست، خەڵکی گوندی زەلێی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین و تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراقەوە گیانی لەدەست دا.

ئەو هاوڵاتیە دوای ئەوەی دەستکاریی پارچەیەک تەقەمەنیی پاشماوەی شەڕی کردووە، پارچەکە بە دەستییەوە تەقیوەتەوە و بە سەختی برینداربووە.

ئەو هاوڵاتییە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە بانە و لەوێ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.

تەنها لە ساڵی رابردوودا بەهۆی تەقینەوەی مین، ٣ هاووڵاتیی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست داوە و١٢ کەسیش کە دوانیان منداڵن ، بریندار بوون یان ئەندامێکی جەستەیان لە دەست داوە.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻زایەڵەی زاگرۆس

تەوەری ئەم هەفتەیەی بەرنامەی زایەڵەی زاگرۆس بە مێژووی کوردستان لە سەردەمی ئاشوورییەکان تەرخان کراوە.

بەرنامەی زایەڵەی زاگرۆس؛ ئەمشەو کاتژمێر ٢١:٣٠ بە کاتی ستۆکهۆڵم، ٢٢:٣٠ بە کاتی هەولێر لە تەلەفزیۆنی ئاریەن.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻لە بەلوچستان دوو سوختبەر بە گولـلەی هێزەکانی رژیمی ئێران کوژران

درەنگانێکی ئێوارەی دووشەممە ٢٩ی جۆزەردان، هێزەکانی رژێمی ئێران تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبیلی سوختبەر کرد لە نزیک شاری جاسک لە بەلوچستان و یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان وەرگەڕا و بەهۆی گڕکرتنییەوە دوو سوختبەر گیانیان لەدەست دا.

دوای رووداوەکە هاوڵاتیانی ناوچەکە روویان لە شوێنی رووداوەکە کرد و بە بەردبارانکردنی هێزەکەی رژێم ناڕەزایەتییان نیشان دا. هێزەکانی رژیم ئۆتۆمبیلەکەی خۆیان لە شوێنەکە بەجێهێشت و بەپێی پیادە بەرەو بنکەکانیان هەڵاتن.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻دوایین دیمەنەکانی ئەو پەناخوازە کوردانەی بەلەمەکانیان لەنزیک کەنارەکانی ئیتالیا وەرگەڕا

وەک پێشتریش ڕاگەیەندرابوو، زۆربەی ئەو پەناخوازانەی بەلەمەکانیان لە دریای ناوەڕاست و لەنزیک کەنارەکانی ئیتالیا، وەرگەڕاوە، کورد بوون. ئێستا هەندێک لە وێنە و دیمەنی ژمارەیەک لەو هاوڵاتیانە لەسەر ئینتەرنێت بڵاو بۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو بەلەمی پەناخوازان لەنزیک کەنارەکانی ئیتالیا وەگەڕاوە و بەهۆیەوە دەیان پەناخواز کە زۆربەی خەڵکی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانن خنکاون یان بێسەروشوێن بوون. زۆربەیان خەڵکی شارەکانی ئورمیە، سەردەشت، مەهاباد و چەند شارێکی دیکەی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانن.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە تەنیا یەکێک لەو بەلەمانە ٧٦ سەرنشینی تێدا بووە. هەروەها دەگوترێت لەناو پەناخوازەکاندا ٢٦ کەسیان منداڵ بوون. پۆلیسی ئیتالیا تەنیا دە کەسی ڕزگار کردووە.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻ئەو گۆشەگیرییەی ماوەی ٣٩ مانگە لەسەر زیندانی ئیمرالی دانراوە و هیچ هەواڵێک لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە نازانرێت، بۆتە مایەی نیگەرانیی گەلی کورد و ئازادیخوازان. لەوبارەیەوە چالاکوانێکی مافەکانی مرۆڤ لە میسر دەڵێت: پێویستە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەخێرایی دەستوەردان لە ڕەوشەکەدا بکەن.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻بەسێ هۆزات هاوسەرووک شەورای ڕێوەبەری کۆنفدرالیسم کوومەڵگایەیل کوردستان ک‌ج‌ک لە وتویژیگ وەگەرد مێدیا هابەر، باوەت بەرخوەدان گەریلا، خیانەت کورد، ڕیککەفتن تورکیە و عەراق و هەلیوا بەرخوەدان مەردم باکوور کوردستان خستە وەرباس.

بەسێ هۆزات ئاماژە وە موبارزەی هاوبەش گەلان لە تورکیە لە وەرانوەر فاشیسم ئاک‌پ-م‌هـپ کردیە و وەتیە: ئەڕا لە بەین بردن گشتی ڕژیم تورکیە بەرخوەدان هاوبەش و یەکبیێن گەلان هەوەجەس.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹سەردێڕی هەواڵەکانی بوڵتەنی ئێوارە؛ سێشەممە ٢٩ی جۆزەردان.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا چەند ناوچەیەکی سلێمانی و دهۆکی بۆردوومان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ی جۆزەردان (١٨ی ژوەن) فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کوێستانەکانی "تەنگی شلکێ" لە نزیک گوندی ئێنزە لە پارێزگای سلێمانی و هەروەها ناوچەکانی دەوروبەری گوندی "کانێ" لە ناوچەی دێرەلووک سەر بە پارێزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکان زیانی گیانیی لێ نەکەوتۆتەوە، بەڵام زیانی بە ژینگە و سرووشتی ئەو ناوچانە گەیاندووە.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻ژنیگ لە تەیران لە پەیوەندی وەگەرد حجاب زوورەکی دەسگیر کریا

لە حاڵێگا، کاندیدەیل فەرمانبەر خامنەیی ئەڕا هەڵوژاردن نمایشی وەگشت جوور تەقالا کەن راسیەگان کوومەڵگە و جەنگ دەسەڵات لە وەرانوەر ژنەیل بشارنەو، ئەمانێ دیمەنەیل جەنگ خیاوانی دەسەڵات وەگەرد ژنەیل، پەردە لە سەر دوڕویی و ئنکار ڕژیم لادەید.

ئیمرووژ لە خیاوان کەریم خانە لە تەیران ک هێزەیل گەشت ئرشاد ژنێگ وە توندوتێژی دەسگیر و سوار ماشینەگەیان کەن.

ئی ژنە تەنیا وەخاتر ئەوەیگە حجاب زوورەکی دەسەڵات قەبول نەیاشتیە و حجاب دڵخواز لە وەرکردیە، لە لایەن هێزەیل گەشت ئرشاد ڕژیم ئی جوور ڕویوەری توندوتێژی قەرار گردیە.

ئیە لە حاڵیگاس دو ڕووژ وەرجە ئیسە، عەلیرەزا زاکانی، کاندید هەڵوژاردن فەرمایشی ڕژیم لە تلیزون حکومەتی، بیێن هەر جوور ماموور حجاببان ئنکار کرد و وەت، ئەوانەیگە لە مترو و خیاوانەیلن، خود مەردمن ک کار ئەمر وە مەعروف و نەهی لە مونکەر ئەنجام دەن.

ئەمانی بڵاوبیێن ڕووژانەی ئی جوور دیمەنەیلێگ نیشان دەید، دەسەڵات و موهرەیل فەرمانبەر خامنەیی، وەبێ هویچ شەرمسارێگ چەو لە ناو چەو مەردم درو دەن و راسیەگان ناو کوومەڵگە ئنکار کەن.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻لە شاری سنە ساڵیادی گیانبەختکردنی دوو پیشمەرگەکەی کۆمەڵەیان بەرز راگرت

ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر رووداوە نەخوازراوەکەی زڕگوێز لە باشوری کوردستان، کە لەنێوان هەردوو باڵی کۆمەڵەدا روویدا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.

دایکانی شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و ژمارەیەک لە دایکی شەهید، ساڵڕۆژی ئەو دوو پێشەمەرگەیەیان بەرز راگرت.

هیوا سادقی و سامان ئیبراهیمی، دوو پیشمەرگەی خەڵکی سنە بوون کە لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان هەردوو باڵی کۆمەڵە لە زڕگوێز گیانیان لەدەست دا.

لە یەکەم ساڵیادی ئەو دوو پێشمەرگەیەدا، دایکانی شەهیدی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و بنەماڵەکانیان و ژمارەیەک لە دایکی شەهیدان بە رێورەسمێک یادی ئەو دوو پێشمەرگەیان بەرز راگرت.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻دوای ئەوەی سوپای داگیرکەری تورکیا عەفرینی داگیرکرد، لە رێگای دەرکردنی دانیشتووانە کوردە رەسەنەکەی و نیشتەجێکردنی چەتەکان و خیزانەکانیان لەو خانوانەی رێکخراوی مانگی سوری قەتەری بۆیان درووست دەکات، هەوڵی گۆڕینی سیمای ناوچەکە دەدات.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻ژیان لە زاگرۆس پڕ بیە لە موبارزەی ئازادیخوازی و پارێزوانی لە حەق. لە دەورانێگ ک زوڵم قاجار لە سەر مەردم و خەڵک فرە بیە، سەردار ئەسعەد بەختیاری سەرهێزدان کرد و ئسفەهان وە کۆنترۆل خوەی دەرهاورد...

وە ئی بوونەیشە چەوێگ خشکانیمنەسە ژیان سەردار ئەسعەد و ئی رویداوە

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻لە بارەی دیرووک زندان جەزیرەی ئیمرالی، ڕەوش و باوەتەیل گرێ دریاگ وە ئەوردا، گوزارشێگ لە چەن بەش پێشکش ئیوە کەیم.

لە بەش دویم ئی گوزارشە لەبارەی دیرووک زندان جەزیرەی ئیمرالی، ڕەوش و باوەتەیل گرێدریاگ وە ئەوردا، باس وە کەسەیل ناو ئەو زندانە و شیکاری لە سەری کریەد.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻لە بارەی دیرووک زندان جەزیرەی ئیمرالی، ڕەوش و باوەتەیل گرێ دریاگ وە ئەوردا، گوزارشێگ لە چەن بەش پێشکش ئیوە کەیم.

لە بەش سێم گوزارشەگەمان لەبارەی دیرووک زندان جەزیرەی ئیمرالی با وەگەرد یەک گوش لە شیکاری ڕێبەر خەڵق کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەر سیستم و دەسەیل پشت زندان بگریمن.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻لە بارەی دیرووک زندان جەزیرەی ئیمرالی، ڕەوش و باوەتەیل گرێ دریاگ وە ئەوردا، گوزارشێگ لە چەن بەش پێشکش ئیوە کەیم.

لە بەش چوارم و ئاخر باس وە گوشەگیری لە ڕووژ یەکم هەتا ئمڕوو کردیمنە.

گوش لە ئی گوزارشیشە بتەکنیمن.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻نەورۆز فازیڵ: بێدەنگی گەلی باشوور لە ئاستی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد بە هۆی سەرکوتکردنی پەدەکەوەیە

@aryentvnews
🔻بەرزانی قالەی خەڵووز هونەرمەندی ناوداری شانۆ و دراما لە نەخۆشخانەی فاڕووقی سلێمانی ژیانئاوایی کرد

بەرزانی قالەی خەڵووز، یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی باشووری کوردستان، لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا بەشداریی کردووە. هاوکات ئەکتەری دیاری “بەرنامەی بەرنامە” بوو.

بارزانی قالەی خەڵووز ساڵانێک تووشی نەخۆشیی بوو..

بەرزان قادر ناسراو بە "بەرزانی قالەی خەڵوز" لە ساڵی 1961 لە گەڕەكی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی لەدایكبووە. لە ساڵی 1979 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە و لە چەندین فیلم و بەرنامەی هونەریدا بەشداریی کردووە.

@aryentvnews
2024/06/19 04:02:08
Back to Top
HTML Embed Code: