Telegram Group Search
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
یاخوا دڵ تەنگی ڕوونەکات لـەکـەس
‏دڵێ کەتەنگ بوو نایـمێـنـێ نـەفـەس

‏وەک شاخێ وایـە بـووبـێ بەقەقنـەس
‏ووردو خاش کرێ وەک کەسی بێ کەس

‏ئــەوە دڵـەی کـەوا گـیـرۆدەی خـەمـە
‏ڕووی دائـم گـرژەو دڵ خـۆشـی کـەمـە

‏وەک چەترێ وایـە بـۆ خۆی بـێ خـەمـە
‏سێبـەرو نـەفـعـی بـۆ زۆر کـەس جـەمـە


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڕۆژ باش

‏لـەسیـمای ئەم بەیـانـییـەدا چـی جـوانـیـە خـۆی مـاتـداوە

‏چـی نـەغـمـەو نـەخشـی جـوانـیـیـە
ئـەڵـێـی لـەم نـاوە جـێ مـاوە

‏چـاو ئـەگـێـڕم بــەهـەر لایـەک چاوە
چـاومـە بـەچـوارلایـا

‏خـولاسـەی کەلامـم وایـە دڵ وابـەسـتـەبـم بـەتـاقـە گوڵـێ لەلایـە

‏ئـای لـەم پـرشنـگـی خـۆرەتـاوە چـۆن پـەلـی زێـڕیـنـی ‏لـێـداوە

‏بـۆ هـەر لایـەک دڵ مـەیـلـی بـێ جـوانـی لـەوێ خـۆی مـاڵاسـداوە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مەڕوانـە خەڵکی کاتێ دەست پڕی
‏تـاقـی کـەرەوە وەخـتـێ ئـەکەوى

‏کاتێ بۆت دەرکەوت ساحێبـی وەعده
‏پـشـتـت بـەرنـادا بـەبـێـنـەو بـەردە

‏ئـەوکات ئـەزانی کـام کەسە دۆستـە
‏کێ دێتـە پشت و کێش دۆستی گۆشتـە

‏منی بـێ ئـاگـاش زۆر دۆست پـەروەرم
‏کـەچـی لەدۆستـا هـەر ڕەنـج بـێـوەرم

‏Adil Hama Ali

1/6/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
وەک ئاوی جاری چۆن ڕێی دوور ئەبڕێ
‏بۆ دوای خۆی هیچ کات ڕوو وەرناگێڕێ

‏نـاهـێـڵێ چیلکـەو چەواڵ ڕێی بـگـرێ
‏لەگـەڵ خۆی ئـەیـبـا بـەرەو دوورە ڕێ

‏چـوون لەلای وایـە بـۆ گـشـت دێـراوێ
‏خڵتەو مڵتەی ڕێ بۆی دێ گشت جـارێ

‏چاو پۆشی ئەکات لـەیەک یـەکەی ڕێ
‏گــەورەیــی وایــە گــەورە ئــەبـورێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کێ دەمی سووتا بـەچایـی گەرم
‏فوو لەدۆش ئەکا هیچ ناکا شەرم

‏کێ پێی کەوتە چاڵ لەتـوولە ڕێـدا
‏قەت درزی سەر ڕێش ناکا بەجێگـا

‏کێ جارێ خۆف و ترس چووە گیانی
‏قەت مەیلی نابێ شـەو بـۆ میـوانـی

‏کێ لـەمـەجلیـسدا ڕووی زۆر لێکـرا
‏زووبـێ یـادەرنـگ ئـەکـرێ بـەئـاغـا

‏Adil Hama Ali
‏6/6/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چیم کردبێ ساتێ هاتم
‏چپەم لەگەڵ شەوگار ئەکرد
‏نیگای قوڵم بەرەو ئاسمان
‏لەتەک مانگو ئەستێرەدا بەیان ئەکرد
‏دەردە دڵم لەگەڵ خۆما بەرپائەکرد
‏بێ خەبەر بوم تەمەنم وابەڕێ ئەکرد
‏ساتێ مەستبوم نەمئەزانێ کەچیم ئەکرد
‏لەپڕ خەیاڵ وەک ئەستێرە لەلام کشا
‏دڵی پڕم لێوان لێوبوو ئیتر ڕژا

‏Adil Hama Ali
6/6/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کێ کۆڵی نـەدا پێـشی شکست کـەوت
‏شەو دەم بەخەندە چاوی بەمانگ کەوت

‏لـەگـەڵ تـریـفەی جوانـی مانگـە شەو
‏خـۆی خـزاندە نـاو قـووڵایـی نـاوخـەو

‏لەخەونـی شیریـن گەشت بەزۆر ڕێکەوت
‏لەمانـگ سوکنـایـی ڕۆحی لـێ دەسکەوت

‏تـاگـەشت بـەتـاڵ تـاڵ پـرشنگـی هەتـاو
‏ڕووی گـەشی خسـتـە بـەردەم خۆرەتـاو


Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
‏‌
‏مـانـدوو کـەسـێـکـە شــەو بــەخــەبــەربــێ
‏ســەر لـەسـەریـنـکـاو دوو دیــدەی نــەنــوێ

‏حـــەســرەتــی ڕۆژی لــای شــەوگــار دانـــێ
‏بــەدەسـت خـەمــەوە جــۆشـیـش دامــابــێ

‏خـــەو نـــەچــێــتــە نــاو چــاوانــی گــەشـی
‏شــەکـــەت ئـــەوەیــە خــەو نــەدا بـــەشــی

‏دوو چـــاوی بــگـڕێ شـــەو تـــابــەیــــان دێ
‏خـەیـاڵـــی ســەرشـێــت لـــەگــەڵـــی دابــێ

لــەبـێــکـەسـیــدا ئــێــشـکــی شــەو بــگـرێ
نـــەک جــارێ ســەد جــار بــۆ مـردن بــمــرێ

عــادل حــمــەعــلــی حـاجــی وەسـمـان
8/6/2024

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆزگە
‏هەمیشە شەو دەبوو
‏تالەلێواری خەیاڵا
‏ئێشکی تابەیانم ئەگرت
‏دیدەم بەرەو ئاسمان ئەفڕی
‏لەگەڵ شەوقی مانگەشەوا
‏خۆزگەی دوێنم بەدڵ ئەگرت

‏کێ ئەزانێ دەرفەت هەبێ
‏جارێکی تردەست لەملی شەوم هەبێ
‏نەکا بەیان کەپرشنگی خۆرسەر دەربکا
‏ڕۆحم لەلاشەم دەرچووبێ
‏نوێژی مردووم لەسەر بکرێ

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەڕەنگی ڕەشدا زۆر هێمنیم دی
‏لووتکەی خەیاڵی بێ سنوورم دی

‏لەشەوە زەنگی ڕەنگ ڕەشی درەنگ
‏چپەی بێدەنگم دی بێدەنگ و بێ زەنگ

‏ئەیبرد خەیاڵـی سـەرپـا ڕەش پـۆش
‏بزەی ئەخستە ڕووی گەشی ڕووخۆش

‏گەورەی ڕەنگەکان ڕەش پۆش قەترانـی
‏خۆت کـۆکـەرەوە لێـڵ جەمعی جوانـی

‏Adil Hama Ali
‏9/6/2024
‏یادگاری

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەمەوێت لەگەڵ تۆبم
‏قەت نامەوێ کەبێ تۆبم
‏تەمەن چەندێ باقێ مابێ
‏تەمەنامە وەکو سێبەرلەگەڵتابێ
‏من ئەمەوێ بۆ پیریشم
‏تۆگۆچانی ڕێگاکەم بی
‏لانکەی دڵی بێ کەسم بی
‏بزەی جوانی دوولەبم بی
‏هاودەمی عومرى کورتم بی
‏ئەگەرڕۆژێ کەبێ تۆبم
‏بەڕەنگمەوە دەرئەکەوێ
‏زەردهەڵگەڕاو ماتو کزم
‏وێنەی چرا تەواو کزم

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam

11/6/2024
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەی ئەوکەسەی هاودەمی دینو دونیامی

‏پێم خۆشەوەک پەروانەلەدەوری شەمعا شەیدابی

‏پڕبەدڵ خۆشم ئەوێی تالەسەرئەم ڕێیە وەستابی

‏قەت مەگۆڕێ تکاسەدجارتکا پێم خۆشە
‏لەگەڵ ڕۆحمدا برابی

‏بۆت دەجەنگم ئەبمەقەڵغان تالەسەرئەم ڕێگە ڕاستەمابی

‏ئیتزاریم لەتۆ وایەتاڕۆژی مەحشەرلەسەر عەهدی الاحد احدمابی

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەسلێمانییەوە سڵاو

‏سڵاوێک وەک چەم هاژە هاژی بێ
‏وەک نەی لەخۆشی ناڵە ناڵەی بێ

‏سڵاوێک بەدەم خەنـدەی بـەیـانی
‏کەپـرشنگـی خـۆر لائـەدا جـوانـی

‏سڵاوێک خەمی غـوربـەت لابـەرێ
‏ئـەویـن لـەدڵـدا بـۆ دولـبەر بـەرێ

‏سڵاوێک سەری لەگـۆیـژە دەرچـێ
‏ بەخوڵقی گەرمی بەصاقەی تـۆ بـێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سلێمانی ئەو شارەیە
‏ چۆکی بەدوژمن داداوە
‏ئەوەی شان بدا لەشانی
‏وەک پووش ئەچێ بەدەم باوە

‏سلێمانی زۆر دڵ گیرو نازەنینە
‏کێ ڕقی لەئەم شارەبێ
‏دیارە خۆشی نەناسیووە

‏سلێمانی ئەو شارەیە
‏وەک پیرەمەگرون سەربەرزە
‏کەسی ئاقڵ زەمی ناکات
‏مەگەر شێت و شبر و هەرزە

‏Adil Hama Ali
‏20/6/2024
‏یادگاریبێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئەڵێم

‏ئەو کاتەی کەوا تووڕەی خۆت بگـرە
‏زووبانت بـگرەو دوو جـار گوێ بـگرە

‏گەر سەبریشت گرت سەلامەت ئەبـی
‏قسەت جـێ ئـەگـرێ نـادات لـەزەوی

‏پەشیمان نـابیـت پـەنـجـەت بـگـەزی
‏دەردەدار نـابـیـت وەک شـیـفـا ئـەبـی

‏ئــامۆژگـاری مـن بـۆتـۆ بـەس سـەبـرە
‏کێ هـەڵەشەش بوو تۆ گوێی بۆ مەگـرە

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
لەخاکم پرسی کێت زۆر خۆشەوێ
‏کێ ئەلاوێنـی کـام کوردەت ئـەوێ

‏سۆزت بۆ کێـیـە و کێـت لا شیرینـە
‏بـۆ کـێ ئـەو دڵـەت پـڕ لەئـەویـنـە

‏ووتی ئەو کوردەی لێم دوو ڕوو نییـە
‏ڕووی لەلای مـنـەو دەستکـەلا نـیـیـە

‏ووتی ئـەو کوردەی نـەگـۆڕا بـەجـاش
‏مێـژوو نـەینـووسی ناوی بـەغـەشاش

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
بـۆ تـۆ

‏لەخۆم پرسیارکە بێ خۆم بـنـاسـە
‏تۆ هاودەمم بووی وێنەی هەناسـە

‏بـۆچی واگـۆڕای ڕۆشتـی یەکـجاری
‏دڵـت خسـتـە ژێـر کـۆڵـێ یـادگـاری

‏تـۆ چۆن دڵـتهـات جـێی بێـڵـی دڵـم
‏پـێش وەرزی خـەزان هـەڵوەرێ گوڵم

‏چـۆن بـێ پـەروابـووی ئـاوا بـەجـارێ
‏نەتدی و نەتبیستووە دڵ چۆن ئەنـاڵـێ

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
چایە تێکە بۆم گیانە بەم جەژنە
شیرین بێ تاڵی بۆم بکە غەمـزە

چایە تێکە بۆم باوەک خۆت شیرین
دەسا بـاعیـدم بۆ بکات هـەنگویـن

چایە تێکە بۆم ماندووی دوورە ڕێم
بۆ لای ئازیزێ عەزیز ئەگەڕێم

چایە تێکە بۆم جەژنە قوربان گیان
جەژنی قوربانە قوربان گیان قوربان

چایە تێکە بۆم وەک چاوی خۆت ڕەش
ڕێم کەوتە لای تۆ باڕووم ببێ گەش

پێشکەش بێ بەماۆستایەکی زۆر ئەزیزو بەڕێزم کەڕیزە لەسەر تاقی دڵم تاتولی تەمەن قەرزاری مامۆستایەکی خۆمم

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam

15/6/2024
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەسێ شک نابەم شادبێ ڕووم بەڕووی
‏ئـەم شـارە چـۆڵـە کـەتـۆم لـێ وونـی

‏وەک و دێـوانـەم خـەمـم بـێ بـنـە
‏عەوداڵ وحـەیـران شـەمـم لـێ وونـە

‏مـن لـەغـەیری تـۆ کـێ لام عـەزیـزە
‏شاریـش چۆڵ نـەبـێ دڵـەکەم زیـزە

‏لەبەر دیدەی من چۆڵ و هـۆڵـە شـار
‏دڵ کـۆڵـی قــوورسـە بـۆیــە لاڵـە زار

Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کەسێ وەکو خۆت خۆت ناناسێنێ
‏بیرو ڕای ئەو بـۆت تـۆ نـاسەلمێنێ

‏تـۆ کەنـاوزەندی وەک کـەسێ گەورە
‏وەسف و زەمـی ئەو ناگات بەم دەورە

‏توانج و لەکـەی ئـەو کورت دێنێ دائیم
‏بـاش وایـە عەیبـی خۆی بگرێ قـائیم

‏کێ نـەفسی بەرزی لەلووتکەی سەربێ
‏ئەبێ چەشنی مانگ چاو بۆی لەگەڕبـێ

‏Adil Hama Ali

www.tg-me.com/ᗯᗩᖇᗪᗩKᗩᗰ /com.wardilam
2024/06/26 20:55:17
Back to Top
HTML Embed Code: