Telegram Group Search
بەقەد خۆراوابوون جوانی...
دیدەم ، شابازم  ، تەڕلانی تەوار
یارم ، دڵسۆزم ، ڕەفیقم خەمخوار

شلم ، شێواوم ، شۆخەکەی شەنگم
یاری ئاڵۆزاو مایل بە جەنگم

حوورم ، فریشتەم ، نازی دڵبەندم
مەستم ، هوشیارم ، زیرەک و ڕەندم

کوانێ ئیشارە و ، چاوەکەی جاران؟
لەنجە و وردە ڕەوت سوبح و ئێواران؟

کوانێ موحیبەت، دوعا و پەیامت؟
کوا چرپە و سروەی شیرین کەلامت؟


#قانع
ـــــــــــ
لە هەر دەشتێکا کە گوڵزارێکە
ڕەنگی گوڵ خوێنی شەهریارێکە

وەنەوشەی مۆری لە گڵ دەرهاتوو
خاڵێکی جوانی ڕووی نیگارێکە...!!!


#خەییام_گۆران
ــــــــــــــــــــــــــــ
«خۆشم دەوێی.»

ئەم نۆ پیتەی سەرەوە، ئاڵۆزترین زمانی مێژووە، ھەزاران ساڵە مرۆڤ ھەوڵدەدات فێری ببێت و دەست بەتاڵ دێتە دەرەوە. جەنگەكان لە پێناو فێربوونی ئەم زمانەدا بوون، كتێبەكان ھەموویان دەیانویست بگەنەوە ئێرە، عاریفەكان ھەموو تەمەن خەڵوەتیان كێشا تا بگەنە ئەم شوێنە، پاشاكان بە ھەموو جەبەرووتیانەوە، بە ھەموو دارونەداریانەوە، ئاتاجی ئەم زمانە بوون و فێری نەبوون، موحتاجی ئەم نۆ پیتە بوون و نەیانزانی چۆن بیھێننە سەر زمان.

#ھێمن_قەرەداغی
ـــــــــــــــــــــــــــــ
جارێک وەرە،
میوانی من بە...!!!!!
هێندە
گریاوی
هاکا پاییزێ
چاوەکانیشت
وەك گەڵا وەرین...!!!

#بەکر_عەلی
ـــــــــــــــــــــ
"مـــــاچ" تەقەڵە و
"مرۆڤ، برین"...!


#بووکۆفسکی
ـــــــــــــــــــــــــ
هەی داخ دەستمایە لە چنگمان دەرچوو
لەدەست مەرگ گەلێ جگەر کون‌کون بوو

خۆ کەس لەو دنیا نایە لێی پرسم
ئەنجامی کاری زووتر کۆچ کردوو...!!!!!

#خەییام_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــــــ
غەم شتێکی نەمرە و بۆ هەتاهەتایە دەمێنێت...!!!!


#ڤەنگۆک
ـــــــــــــــــ
۹۰٪ ئەوانەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر فەتانە وەلیدی پۆستیان دانا ناو مۆبایلەکانیان یەک گۆرانی فەتانەی تیا نییە، لە دە ساڵی ڕابردووشدا دوو جار گۆرانیی فەتانەیان گوێ نەگرتووە.....


ئەز چیتان پێ بێژم🧐
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لە کەیەوە ئەوەندە بێ‌کەس بووین؟
بۆچی ئەوەندە تووڕەم؟
بۆچی مردووەکانمان سبەی دیسان ناگەڕێنەوە ژیانمان؟
بۆ هەموو ئەوانەی جێیان هێشتین ئاخری حەفتە ناگەڕێنەوە سەرێکمان لێ بەن؟
بۆ ئەوەندە باران کەم ئەبارێت؟
بەشی ئێمە لە ئاو، لە ژیان، لە جوانیی چییە...؟؟؟


#دەریابەند_بۆ_عێزەدین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕێک لە هاوینۆ ڕۆیشتینە زستان،
خوا بکا درز نەبەین...!!!!
ئەگەر شار بوایەن، حەزتان ئەکرد کام شاری کوردستان بن..؟؟؟


#کۆمێنت
ــــــــــــــــ
ئەفسوس! تۆماری جوانیمان تەی بوو
بەهاری تازەی شادیمان  (دەی) بوو

ئەو مەلە مەستەی جوانی بوو ناوی
هەی داد، نەمزانی کەی هات و کەی چوو...!!!!


#خەییام_گۆران
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
من هیچ خەونێکم نییە، دایکە
نە ئارامیم بۆ تۆ هێنا،
نە خۆیشم ئارامیم بینی...!!!!

#یووسف_خەیاڵۆغلوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بێزاربووم
لە خۆشەویستیت و
لە سەردەمەکەت،
لە پیاوانێک وەك تۆ
کە شانازی بە پیشەی دڵڕەقییەوە دەکەن...!!!!

#غادە_سەمان
ـــــــــــــــــــــــــــ
تا پەرەنگ و پیاڵە وا لاجانگ و لێوت ماچ دەکەن
من دەڵێم قەیدی چ بوو خوایە یەکێ لەو دوانە بام...؟؟؟


#هێدی
ــــــــــــــــ
قیبلەم نازارم ، ئاخر نەفەسمە
دەردی بێ تەبیب ، تەنها و بێ کەسمە

ئەلویدا یاران ، مەرگ میهمانمە
قەتعی زیندەگی سەیری جیهانمە

لاکە ، بەلامۆ ببینە ڕەنگم
ڕۆشن کە حوجرەی دەروونی تەنگم

بەندی ئەجەلم ئازاد کە گەردن
وە مەرگت قەسەم ، شادم وە مردن

ئەمما ، بەو شەرتە بێیتە سەرینم
بە چاوی پڕ ناز ، تێر بکەی شینم

خاڵان تەڕ بکەی بە ئەشکی دوڕبار
یەخەی زەڕنیگار دادڕی تا خوار

پاش کفن و دفنم ، ببی بە یارم
بگریتە باوەش گڵکۆی مەزارم

سەر بنێی بە لای خاکی گۆڕخانەم
با دەرچێ لە دڵ خەمی زەمانەم


#قانع
ـــــــــــ
Forwarded from جوانترین کاناڵه کوردییەکانی تێلێگرام⬇️   via @UnixButtonInlineBot
پێڕستێک لە جوانترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام فەرموون.😍😍👇👇
بۆ دەرمانی بێتاقەتی شتێک بنێرن.
2024/09/27 01:08:46
Back to Top
HTML Embed Code: