Telegram Group Search
من ناوم فەرهاد پیرباڵە. دایکم بەڕەسەن لە جوولەکە تاتارەکانی قافقاسیایە و لەدەست ڕووسە کاتۆلیکەکانی ئەوێ ڕایانکردووە.. بەرەو.. لای.. باوکی کەریمخانی محمودبەگی برادۆست، هەر لەسەر دەستی ویش بوونەتە ئیسلام و هاتوونەتە هەولێر تا پیرباڵی باوکم کە لە باوکییەوە زەردەشتی و لەدایکیەوە تورکمان بوو، بناسێت و من پەیدا ببم بۆئەوەی ببمە فەرهادێک نموونەی عەبقەڕییەتی وەکی وی نەبێ لە هەموو ڕەشهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەمڕۆ. باوکم بە شیر مەسیحی بوو، لەگەڵ سارێی دایکە مەسیحییەکەی، نیوەڕۆی جومعان دەچوونە کەنیسە نوێژییان دەکرد، ئێوارانیش لە ماڵی یەعقووبی باوکە مەسیحییەکەی عارەق و شەڕابیان دەخواردەوە. زۆر باش بەزمانی ئاشووری قسەی دەکرد و گۆرانیی دەگۆت. عاشقی ژن و مەشڕووب بوو، بەڵام پێنج فەرزە نوێژیشی دەکرد. دەیگوت:
ئەغەچ تەن مەشە ئۆڵماز
کوردتەن پەشە ئۆڵماز.
واتە لە دار ماشە دروستناکرێ
لە کوردیش پاشا هەڵناکەوێ قەت.
من بەرهەمی ئەمانە و تەئسیری زۆری زەڕبەی ژنی جاف و سەدام حوسێن و حەڕبی کوێت و هەر هەموو ئەمانەم.. هەر هەموو کردار و قسە و بەرهەمەکانی خۆم، کە شانازیمن، تەرخانکرد بۆ سەلماندنی پێچەوانەی ئەو فەلسەفە سیاسییەی باوکم کە زوو زوو پەروەردەی پێ دەکردمەوە....
..
من تێر ژیام. داهاتووی ژیانیشم، دەزانم، یان دیسان زیندانە، یانیش " بەهەشت".


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دڵنیا قەرەداغی

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
شێخ سەعیدی پیران فەرمووی:

ڕەنگە ئێوە لە بیری کەن
بە ڕەچەڵەک ڕۆڵەی کوردن
لە ناوەندی
بەترپەی ئەم نیشتمانە؛

بەڵام دوژمن
هەرگیز فەرامۆشی ناکا
ئێوە کوردن
ئەم خاکەش خاکی کوردانە!

#ک_د_ئازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئێوە قەت دزێک بۆ ماڵە خۆتان بانگهێشت ناکەن،کەوابوو بۆچی ئیزن دەدەن بیروڕایەک کە خۆشیتان لێ دەدزێ،لە مێشکتان‌دا جێ خۆش بکا...؟

#چارڵی ـــ چاپڵین
وە:کامیل ئاغابەیگ پوور
۴ی گەلاوێژی۲۷۲۴ی کوردی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
من بەشوێن کەسێک‌دا دەگەڕێم کە دڵی پەنجەرەی ئاواڵەی ڕوانینم بێ
وە بزانم کە ئاگای لێمە
ئاشق‌بوون نەریتی ڕوانینی بێ و من هێور هێور لە جوانی ڕۆحی‌دا تاس بمباتەوە...
گیرۆدەی دڵی بم و دڵرفێن‌ترین دڵدار و دڵبەندی بم...

#مەریەم ــــ قارەمانلوو
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۴ی گەلاوێژی۲۷۲۴ی کوردی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
سڵاو

بەیانیتان باش

🗓 ئەمڕۆپێنج‌شەممە

۱۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۱۱ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
ئەوکاتە‌ی کەبیرت دەکەم
کاتێک کە بۆتۆ دەنووسم
قەڵەم لە دەستەکانمدا
دەبێتە چەپکێک گوڵی سوور
کاتێک کە نێوت دەنووسم
لاپەڕەکان لە ژێر دەستم
سەرسام دەبن
ئاوی دەریا لەوێ ڕا هەڵدەقووڵێت
پەلەوەرە باڵ سپییەکان
لە ژورسەری هەڵدەفرن
کاتێک کە لە سەر تۆ دەنووسم
بەڕێژنە باران دەبارێ
گوڵی بەهار چرۆدەکەن
پەپوولە ڕەنگاوڕەنگەکان 
باڵ دەگرن
کاتێک نووسراوەکان دەدڕێنم
لێنووسە دڕاوەکانم دەبنە
له‌تێک لە ئاوێنەی زێو
فێرم‌ که
چۆن بۆ تۆ بنووسم
یان چۆن لە بیرت کەم

#کەژاڵ_شێرزاد
31/04/1403


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Audio
parwane ahmadi- manaf iranpanah
حه‌سره‌تێك و وه‌ڵامێك
نووسین: په‌روانه‌ ئه‌حمه‌دین
ده‌نگ: مه‌ناف ئێران په‌نا
https://www.tg-me.com/BashBC
Audio
سابڵاغی جاران

نوسین : پەروانە ئەحمەدێن
خویندنەوەی: مەناف ئێران پەنا
دەنگ هەڵگر: رەسوڵ شەریفی
میکس : مستەفا مەحمودی
.
کیژۆڵەی دڵگیر، ئەی لەخۆبایی
بۆچی ئەمکوژیت، به ناڕەوایی؟

بۆچی دڵڕەقی، بەرامبەر به من؟
که بتپەرەستم، هەتاکوو مردن

دەزانم بۆچی دڵ پڕ له قینی
له چەقی ڕێگا، چاوت نامبینی

چونکه دڵپاک و وەفادارم بۆت
شەوانی تاریک، له ئازارم بۆت

چونکه لاوێکم، ڕاستم، فێڵباز نیم
چونکه چاوباز نیم، به فیز و ناز نیم!

#عەبدوڵڵا پەشێو


‌‌‎‌‌‌‎‌کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
لە وڵاتێک گەر ترس وەکوو جاڵجاڵووکە
سێبەری لە سەر چاوەکان چنیوە
ئیتر نە بۆ ئەو کەسەی کە مردۆ،
بەڵکوو لە سەر ئەو کەسەی کە دەمرێ
دەگریم...

عبدالرزاق الربيعي
ترجمه: سعید هلیچی
#وە_نادرمستەفازاد


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
"قاوەچی قسەخۆشی سنەیی"

هاوڕێیەک گێڕایەوە:

لە سنە چووینە قاوەخانەیەک، وتمان ئا کاکە بێ زەحمەت هێلکەوڕۆنێکمان بۆ بهێنە.
دوو نانی لەگەڵ بوو تا چاو بنێی بە چاوا تەواو بوو.
وتمان کاکە ئا نانێکمان بۆ بهێنه.
هێنای و ئەویش تەواو بوو. سەرلەنوێ داوای نانمان کرد و هێنای و خۆلاسە هەر ئێمە نانمان تەواوکرد و ئەو هاوردی تا ئەوە کە دۆڵەی نانەکەی بە خاڵی بەرزکردەوە و نیشانی داین.
دوو چاییشمان خوارد و هەڵساین بێینە دەرەوە، کاکەم وتی بەڕێزگیان حسابەکەمان چەندی کرد؟

وتی: ئاغەگیان هێلکەوڕۆنەکە هیییچ، چاییەکانیش هییییچ، پووڵی نانەکەم بدەنێ و خواحافیزتان.

#شێخ_حەسەن_مێرگەدرێژ*


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Berivan
ئەز کچم کچا کوردانم
بێریوان

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🎧🎼🎼🎼🎧
جەماڵ موفتی
ئەی موتریبی حەریفان
هۆنراوەی:سافی هیرانی


لە گوڵێ لە سوورە گوڵێ لە نارنجێ لە تورونجێ
لە لیمۆیە ماڵی من ماڵێ بابی من ئەی هاوار
وای بە عام شەرعی خۆیان دەبردەوە کن پیرە شەوبایێ
پیرە شەوبایێ ماڵ وێران دەڵێ ئەگەر ئەمنیش بزانم چ حەرفان لێک بدەم ،شتاقمان
بەو خاڵەی نینە کە ئەوەتانێ لە سووڕەتی لەیلایێ،ئای لە من وای


داد ئەمن ناوێرم دەنگ و سەدایێ غەریبە ماڵ وێرانەی خۆم هەڵێنم
لە بەر بەژنێکە بڵند و چاوێ بەڵەک ببێتەوە مەترسی و هاوار و غافڵەتە

کورد ئەڵێ مەمکی ئەو بابان وێرانەی لە بۆ من بمێنێ، بەوان فەخفووری کەوەتانێ لە هەموو جێگایەکی پێی دەخۆنەوە قاوە لەگەڵ حەرامە شەربەتان،ئای لە من وای
ئەمن بە گەڕەکێ ژێرێدا دەچمەوە خوارێ لە هەموو دەر و جیرانان دەپرسم
دە ئاخۆ شەو چ مەجالە
ئاخ لە بۆت با نەمێنم
کیژ دەڵێ هەتیوە لاوە مەجالێ نیوەشەوێم لێ بەسەرچووینە
دەم لەسەر ناسکێ ڕوومەتم هەڵبگرە وەی بەسم شەمامە و شەمامەبەندی باغەڵان بدوێنە


ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانی

بۆم لێ دە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کوێر بێ ئەم حەسوودە ئەم سیڕڕە با نەزانێ

موتریب بە ساز و نەی بێ ساقی بە جامێ مەی بێ
تا عاجزی مەتەی بێ، ڕوو بکەینە شادومانی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
🗓 ئەمڕۆ هەینی

۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۴ی کوردی
۱۲ی موردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی
۲ی ئوتی ۲۰۲۴ی زایینی
۲۷ی موحەڕەمی ۱۴۴۶ی مانگی


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاتێ ئینشاکەم تەواو کرد
مامۆستاکەم بە خەتکێشە
دارینەکەی لە پشتی دەستمی دا
و کوتی: ڕەستەکانت جوانن
کوتم: ئیجازەیە ئاغا...؟؟
بەس کەوایە بۆ لێم دەدەی؟؟!!!
چاوی لێ‌کردم و بزەی هاتێ و کوتی:
لێت دەدەم تاکوو هەمیشە لە بیرت
بمێنێ،باش نووسین و جوان بیر کردنەوە
لەو دنیایە دا، تاوانی هەیە...


وە ــ نادرمستەفازادە



کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
بۆ بزەی لێـو،،،☺️😂

مام ڕەحیم دوای نوێژی شێوان لە بەر دەرگای ماڵی خۆیان پۆلێک مامۆستای ئایینی دەبینێ و دەزانێ بۆ کوێ دەچن، چونکە بۆخۆشی هەر بۆ ئەو کۆڕە بانگهێشت کرابوو.
دوایان دەکەوێ؛ یەکێک لە مامۆستاکان دەڵێ: ئەرێ مام ڕەحیم تۆش لەگەڵمان دێی؟
دەڵێ: ئەی چۆن نایەم بابم؟ ئاخر دەبێ ئەو هەموو مەلایە پیاوێکتان لەگەڵ بێ!

☺️😂

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
هەموو ئەو ئەستێرانە
لە بەر چاوم دەکەون
لە شەوێکی ڕەشی
وەک ڕۆژگارم
وە مانگی جوانی وەکووتۆ

#احمددریس
#وە_نادرمستەفازادە

ــــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️


همه این ستارگان از چشمانم می افتند
در شبی سیاه شبیه روزهایم
و ماه زیبایی شبیه تو ....

کل هذه النجوم تتساقط من اعیونی
فی لیله سوداء تشبه ایامی
و قمرا جمیل یشبهک .....


#احمددریس

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...

👇👇👇🌿🌱❤️
@Mostafazadeh2
2024/08/04 00:32:04
Back to Top
HTML Embed Code: