Telegram Group Search
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻پەدەکە تووشی فۆبیای پەکەکە بووە؛ کێشە ناوخۆییەکانی بە تۆمەت بەخشینەوە و دروستکردنی سیناریۆ پەردەپۆش دەکات.

@aryentvnews
🔻هاوسەرووکەیل پارت ژیان ئازاد کوردستان پەژاک لە هەیمەی دوانزهیمن ساڵڕووژ ئنقڵاب ڕووژئاوا وە بلاو کردن پەیامێگ، ئی ئنقڵابە وە گشت گەلەیل ناوچەیل وژگەردانی دمۆکراتیک باکوور و ڕووژهەڵات سوریە پیرووز وەتنە.

پەیمان ڤیان و ئەمیر کەریمی لە پەیامەگەیان وەگەرد هەناردن سڵام ئەڕا گشت شەهیدەیل و پارێزوانەیل ئی ئنقڵابە، وەتنە: ئی ئنقڵابە بیەسە سومبۆڵ و ئلهام ئازادیخوازی و هاوژیانی دمۆکراتیک خەڵقەیل. ئیسە نەتەوەی دمۆکراتیک بیەسە گوفتمان جدی ئەڕا هاوژیانی گشت خەڵقەیل ناوچەگە.

هەزینەیل فرەیگ ئەڕا ئنقڵاب دریاس و ئی پارادایمە، بیە نویر ئمێد ئەڕا مرووڤایەتی,

هاوسەرووکەیل پەژاک وە ئعلام ئەوەیگە، باوەر دێرن هاوشیوەی بەرخوەدانیان لە وەرانوەر داعش ک بیە ئلگو دیرووکی، بەرخوەدانیان لە وەرانوەر هویژم فاشیستی تورکیە، بوودە شانازیێگ دیرووکی ئەڕا ئازادیخوازەیل جەهان.

@aryentvnews
🔻لە زندان ژنەیل سنە ساس بڵاو بیە و ژیان زندانیەیل خستیەسە خەتەر.

شەبەکەی ماف مرووڤ کوردستان ئێلام کرد، لە دو هەفتەی پێشەو ساس لەی زندانە بڵاو بیە و بیەسە بایس ئازار و ئەزیەت زندانیەیل.

پەنجاو شەش زندانی لە چوار ئوتاق بەند زندان ژنەیل سنە ک وە کانون ئسلاح و تەربیەت ناسریاس وە سەر بەن.

زندانیەیل لەی ماوە چەن جار ناڕەزایەتی نیشاندانە بەڵام هویچ گوشێگ لە داخواز زندانیەیل نایریەد.

شەبەکەی حقوق بەشەر کوردستان ئاشکار کردیە، رەوش ناموناسب بێداشتی ئەی زندانە بیەسە بایس وەرفەروانی ساس و مەسئولەیل زندان وە ویانکەی کەمی بودجە هویچ کارێگ ئەنجام نایەن.

@aryentvnews
🔻دەسەڵاتی قەزایی ڕژیمی ئێران لە شاری زاهیدان سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی بەلووچی جێبەجێ کرد.

بەگوێرەی کەناڵی حاڵ‌وەش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، لە زیندانی ناوەندیی زاهیدان، زیندانیەکی بەلووچ بەناوی ئیدریس جەمشید زەهی، بەتۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی بەسیج لەسێدارە درا.

ئیدریس جەمشید زەهی، تەمەنی ٤٥ ساڵ بووە و خێزاندارو باوکی پێنج منداڵ بووە. دوێنێ دوایین دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام داوە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەسێدارە درا.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻 دوایین زانیاری لە بارەی دۆخی شەڕ و بەرخۆدانی دژ بە داگیرکاری و خیانەت

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔹سەردێڕی هەواڵەکانی بوڵتەنی ئێوارە؛ پێجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 هۆکاری سەروەر نەبوونی خاکی باشووری کوردستان چییە و کێیە؟

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔴سوپای داگیرکەری تورکیا چیای مەتینای بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر گەلی "سێڤا" لە نزیک لوتکەی چیای مەتنیا لە پارێزگای دهۆکیان بۆردوومان کرد.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻چوار چالاک ترەک بەشدار کەمپەن نە وە ئێعدام بین

خاوەنداریەگان لە کەمپەین نە وە ئێعدام، بەڵێ وە ژیان ئازاد، کە لە لایەن کەژار و چالاکەیل کومەڵایەتی و ڕێکخراو ژنەیل ڕێکخریاس هەر چێ تێ فرەتر بوود.

کەمپەین نە وە ئێعدام بەڵێ وە ژیان ئازاد، زیاتر لە دوو مانگە لە لایەن کژار و جمشت ئازادیخوازی ژنەیل کوردستان، وەگەرد ژمارێگ لە چالاکەیل سیاسی، مەدەنی، ژینگە پارێز و ژنەیل ئعلام کریاس.

هەر چێ تێ خاوەنداری لەی کەمپەینە فرەتر بوود ک ڕووژانە چالاکەیل سیاسی، مەدەنی، کارگەری، ژنەیل بەشدار ئەی کەمپەینە بوون.

ک لەی ئەساسە چوار چالاک ترەک بەشداری لەی کەمپەینە کردنە و وە بەرز کردن پوسترێگ سزای دژ مرووڤی ئێعدام ڕژیم ئێران شەرمەزار کردن.

هاوەخت بەشدار بیەیل پشتیوانی خوەیان لە زندانیەیل سیاسی ژن وەتایوەت زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کردن.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻رەوشی دەرونی و رۆحی گەلێکی کۆیلەکراوە، بەراوەرد لەگەڵ بە رەوشی ئەوداگیرکەرانی وڵاتەکەیان داگیرکردووە، میلیۆنان مرۆڤ ئەسیر دەکەن و بریار دەدەن بە هەمو شێووازێک پاکتاویان بکەن بابەتێکی سیاسی، ئیدۆلۆژی و ئەخلاقی زۆر گرینگە.

بە تایبەت بۆ گەلی کورد کە لە لایەن چوار دەوڵەتەوە داگیرکراوە و ئەو دەوڵەتانەش بە شێووازی جودا بە زلهێزەکانی جیهانیەوە گریدراون و ئەوەش واێکردووە کوردستان ببێتە گەلێکی کە ئەسیری هەمو جیهانە بابەتێکی ژیانی و چآرەنوسازە. لەوبارەوە راپۆرتێکی شیکاری بەیەکەوە دەبینین،

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻پرسی گۆشەگیری سەر ئیمرالی دوای راگەیاندنی کەمپەینی جیهانی ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد کەوتە قۆناغێکی گرینگ. ئەو تێکۆشانەی بە پێشەنگایەتی دۆستانی کورد لە سەرانسەری جیهان دەستی پێکرد گەیشتۆتە ئاستێک کە هەم دەوڵەتی تورکیە و هەمیش رێکخراوەکانی جیهانی کە ساڵانێکە بێدەنگن، تەنگەتاو کردووە.

لەوچوارچێوەدا ٢ رۆژە پرسی گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجەلان بۆتە رۆژەڤی ٨٠ هەمین دانیشتنی کۆمیتەی رێگری لە ئەشکنجەی نەتەوەیەکگرتوەکان.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻ئەو دژ گوشەگیری چل مانگە لە سەر ڕێبەر خەڵق کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مافناس ئەرجان کانار وەتیە: بایس گشت ناوەندەیل حقوقی ئەودژ گوشەگیری لە ئیمرالی بکەفنە جویلە.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻لە شوون هەڵوژاردن نمایشی و دیاری کردن مەسعود پزشکیان کابینەی پێشنیاری دەوڵەتێ دیاری کردیە، ئەوان توستن سیمینە و زەرینەیگ لە گشت بەشەیل دورس بکەن ئەمانێ، ئەو جوورە دیارە سیمینە و زەرینەی ئەوان تەنیا دو ڕەنگ دێرێد.

نە ژن، نە نەتەوەگان و نە بەشەیل کوومەڵگە بەشێگ وە ناوێ نەیرن.

@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ڤیدیۆ...بەهۆی هێرشەکانی تورکیایی داگیرکەر بۆ سەر سنوری بەرواری باڵا لە ئامێدی ئاگر لە گەلی بازێ کەوتووەتەوە


@aryentvnews
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔻 کورتای سەرحەد لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاوە باسی تەکنیکی پێشکەوتووی گەریلا دژ بە تورکیای داگیرکەر دەکات.

@aryentvnews
🔶 کورتەی گرنگ‌ترین هەواڵەکانی پەنجشەممە ۲۸ی پووشپەڕ (۱۸ی ژووییە):

🔸 هاوسەرووکەیل پەژاک: ئنقڵاب ڕووژئاوا بیەسە سۆمبۆل ئازادیخوازی و هاوژیانی دیمۆکراتیک خەڵقەیل

🔸 گۆشەگیری سەر رێبەر ئۆجەلان رۆژەڤی ٨٠ هەمین دانیشتنی کۆمیتەی رێگری لە ئەشکنجەی نەتەوەیەکگرتوەکان

🔸 بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق

🔸 یەکینەکانی شەهید ئاخرین حەوت چالاکیی ئاسمانیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجامدا

🔸 لە هێرشێکی چەکداریدا لە سەقز شێخێکی ت ریقەتی قادری و دوو موریدی گیانیان لەدەست دا

🔸گەنم‌کارەیل درێشهری ک پۊل گەنمیان نەسننە وە نوا سیلو کووەو بین

🔸 پەکەکە: وەرن لە بەرامبەر خەیانەت و دارەدەستی پەدەکە یەکبگرین

🔸 دەوڵەتى تورکیا بۆردوومانى شیلادزێی کرد و هاوڵاتییەک شەهیدبوو

🔸 پەدەکە تووشی فۆبیای پەکەکە بووە

🔸 شەبەکەی ماف مرووڤ کوردستان: لە زندان ژنەیل سنە ساس بڵاو بییە

🔸 بەردەوامی پشتیوانی لە کەمپەین دژ بە ئێعدام «نا بۆ سێدارە، بەڵێ بۆ ژیانی ئازاد»


@aryentvnews
🔻لە ئیسپانیا و ئەڵمانیا چوار کەس بە تۆمەتی ناردنی پارچەی دڕۆن بۆ حیزبولڵا قۆڵبەست کران

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێفەی ئیسپانیا، پۆلیسی ئەم وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ(١٨ی ژووییە)، سێ هاووڵاتیی بە تۆمەتی دابینکردنی پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ گرووپی ئیسلامیی حیزبولڵای لوبنان قۆڵبەست کردووە.

ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەڵمانیاش پێشتر لە ڕۆژی دووشەممەدا قۆڵبەست‌کردنی هاووڵاتییەکی لوبنانی لەم وڵاتە، بە هەمان تۆمەت ڕاگەیاندبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەم قۆڵبەست‌کردنانە بەشێک بوونە لە لێکۆڵینەوەیەک کە پۆلیسی ئیسپانیا دەستی پێکردبوو، بۆ دۆزینەوەی ئەو کۆمپانیایە ئیسپانییانەی کە بازرگانییان بەو پارچانەوە کردووە کە بۆ بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی بەکاردێن.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻لەشکرکێشیی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆناو خاکی هەرێم بەردەوامە

درەنگانی شەوی ڕابردوو کاروانێکی دیکەی زرێپۆشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە چاوساخیی پەدەکە دەربازی ناوچەی شیلادزێ لە پارێزگای دهۆک بوون.

@aryentvnews
🔻محەمەد باقر شەریفی قایم‌مقامی شاری "سیروان" لە پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند کە "سەفدەر فولادی" سەرۆکی پێشووی زیندانیی ناوەندیی ئیلام لە ڕووباری سیمرەدا خنکاوە. بە گوتەی ناوبرا جەنازەی ئەو کاربەدەستەی پێشووی ڕژیمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ دۆزراوەتەوە.

فەرماندەی پۆلیسی شاری سیراونیش ئیدعای کردووە کە گوایە ناوبراو بۆ ماسیگری چووەتە سەر ئەو ڕووبارە و لەوێ بەهۆی ڕووداوێکەوە خنکاوە.

جەنازەی سەفدەر فولادی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕادەستی پزیشکیی داد کراوە.

@aryentvnews
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
🔻هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین: ١١ چەکدار و چەتەی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژران و بریندار بوون

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لە بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە چالاکییەکی وڵامدانەوەدا لە ناوچەی داگیرکراوی "باب"، ژمارەیەک چەکداری داگیرکەری تورکیا کوژراون.

لە بەیاننامەیەکدا: "لە بەرواری ١٦ی ژووییە ٢٠٢٤، هێزەکانمان لە چالاکییەکی تایبەتدا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی باب، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ چەکداری داگیرکەر کوژران و ٣ چەکداری دیکە بریندار بوون.

لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەر ئەو ڕۆژە هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین هەر لەو ناوچەیە هێرشیان کردۆتە سەر گرووپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە ئەنجامدا ٥ چەتە کوژراون و چەتەیەکی دیکە بریندار بووە.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها تەئکید کراوەتەوە کە هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین لەو دوو چالاکییەدا ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیی داگیرکەرانیان دەست خستووە.

@aryentvnews
2024/07/19 08:42:22
Back to Top
HTML Embed Code: