Telegram Group Search
بەڕاستی تاعونێكی کوشندە بڵاو بۆتەوە، میللەتێك پێکڕا جگە لە کتێبی قوتابخانە هیچ کتێبێکی تر بە جدی ناخوێنێتەوە، هیچ هەواڵێك نایجوڵێنێت . تاکە خولیای ئەم خەڵکە بووە بەوەی خۆیان دەرخەن، سەردەمێکە مرۆڤ خۆی خستۆتە بازاڕێکی گەورەوە ، تا تەنیا پڕوپاگەندەی پووچ بۆخۆی بکات...!!!


#بەختیار_عەلی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#مامۆستا_قانع
#بانگ



ئەی گرۆهی برسی! ئەمڕۆ، ڕۆژی تێکۆشینتە
ڕۆژی تۆڵەسەندنی، خوێن خواردنی دێرینتە

باڵی لێ هەڵماڵە وەک شێر، بێرە مەیدانی خەبات
ڕووکەرە ئاغا، کە ئاغا دوژمنی خوێنینتە

لێدە نەعرەی دەنگ دلێری، ڕووبەڕووی زوڵم و ستەم
هەر بڵێ ئەی کاکی مالک بۆچ ئەمە ئایینتە؟

تا بەکەی! زۆرداری یو چەوسانەوەی چینی هەژار
خوێن مژینی کۆمەڵی بێ دەسەڵاتان دینتە!!

یەک قرۆشت دا بەرجعی تورک و تاپۆت گرتە دەس
تا قیامت ئەو قرۆشە، مایەکاری ژینتە

باخێ هێندە مەحکەم و قایم نەبووی من نەتگەمێ
دەستی ئیستیعمارە هێز و کۆمەک و پەرژینتە

گوێ‌گرە قانوونی سۆشیالیزمی دەنگی دایەوە
ڕۆژی مەرگت زۆر نزیکە ئەو دەنگە یاسینتە

نۆکەر و پێشخزمەت و کارەکەر و دایانەکەت
کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە

خۆت لە من باشتر ئەزانیت باوی زۆرداریت نەما
عوودەکەی ئەمڕۆ سبەینێ شۆڕشی ناڵینتە

ورگت شۆڕکرد وات‌ئەزانی هەر بە ورگ ئەبرێتەوە
دەی بتۆپە ڕۆژی ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵەرزینتە

داسی دەستی چینی جوتیارە ئەنێتە گەردنت
تێر بگریە چونکە ئەمڕۆ، ڕۆژی گریەو شینتە

بەند بە بەند قانوونی ئیسلاحی زەراعی دێتە پێش
فەخرە بۆ من، بۆ جەنابت ئایەتی تەڵقینتە
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۹۰)

هاتەوە بیرم پەندێکی پێشوو
ژینی ژن، لەلای کوڕ ژانە، بێ شوو

لە ئەرکی دوو ژن مەترسە باوە!
خۆ بە دوو پاروو کەس نەخنکاوە!

لێرە بوو، قوربان قوربان کەری نێر
نەیدەکێشا، ڕۆی بوو بە مچەکوێر!

یاران! چەت مەخەن لە ئیشی ئێمه
ئەو بەنە مەگرن بە ڕیشی ئێمە!

خانم میوانی ناچێ بەبێ خان
لێی حەرامە وەک شەراب لە شێخان

شەڕ لە نێوانی بارگیر و کەڵە
ئەوی چوو لە بەر پێیان، ئاژەڵە

دەس لە دوژمنان وا بوەشێنی
سێوەتاڵەیان لە خەوێ بێنی

بە تێڵا و کوتەک هەڵیانکوتیە سەر
جا چت خواردووە، ترش و چەوەندەر !

دنیا بە شەو و ڕۆژێک بزانی
دیارە لە فام و شعوور نەبانی

تا بۆ نان دەچم، دۆ قاتە لێرە
بۆ دۆ دەچم، نان لە پشتی شێرە

نانی دوژمن و سایەی دەرەبەگ
لە من حەرام بن، وەکوو چڵکی سەگ

مەلا غەفوور دەبباغی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
گەلێ گریاوە شارێ بۆ مەزارێ
ئەبێ شینی چلۆن بێ مەرگی شارێ...!!!


#شەریف
#ساڵڕۆژی_کیمیابارانی_سەردەشت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#مامۆستا_قانع
#بەندیخانە


‍ ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە

زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕ زڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەلقە حەلقەی پێوەنم بۆ پڵبڵە و لەرزانەیە

گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابيخانەیە

بیری ئازادیم لەزیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە

گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ رزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە

چەکی شۆرشگێری من نوسین و بیرو باوەرە
ڕاپەڕینە،هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە

گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە

"قانعم" ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۹۱)

پێشکەشت دەکەم شتێکی بێ کەڵک
هی خۆت بێ، ئاوات بخوازی بە خەڵک

بۆ ماندوو نابێ لە تڕ و تۆپان!؟
سندان بوایە، سەد کەری ئەتۆپان

شک مەتارێنن بێر و بەوێ‌دا
کوێ هاتە ئێشان، ڕوح وا لەوێ‌دا

نەقڵە لە پیاوی ژیر و بیر پتەو
مانگ قەدری نییە، تاکوو مانگەشەو

ئەم پەندە بگرە گوێی دڵ لە ڕێوە
زۆرە ملی مل، شکانی پێوە

لەم پەندە جوانە لووت ناشێ بادەی
تا سواری ئەسپی خەڵک بی، پیادەی

چۆلەکە جیو جیو دەکا هەمیشە
لە دایک و بابی بۆی بۆتە پیشە

نانە لە خۆمە، بەرگە لە خۆمە
ئاغاش چی دەکا، بە خێری خۆمە!

بایەک کە بە هیچ لایەکا نایە
زۆر خراپ و بێ کەڵکە ئەو بایە

ئەو شێت و شوورەت بۆ کردە گژ من؟
دۆستی وەک تۆم بێ، بۆچیمە دوژمن!

کتک لە هەڵدێر یا لە بانی بەرز
فڕێی دە، پشتی ناکەوێ لە عەرز

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
دەستم گوتیە پەنجەکانم:

با لە مەیدان بتانبڕن
بەڵام هەرگیز نەتانکڕن...!!!!


#پەشێو
ـــــــــــــــــــــ
Forwarded from مامۆستا قانع
باوە
حوکمم سێدارەیە
بەڵام لای دایکم هیچ مەڵێ....!!!!

#موحەممەدمەهدی_کەرەمی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کورتترین چیرۆکی دنیا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تەبعەن بێ ئێوە ناخۆش...
ئەو کەسەی زووتر بڵێ خۆشم ئەوێی دۆڕاوە..!!!
گۆرانییەک
#پەندی_پێشینیان بەشی(٦۹۲)

هاتەوە بیرم پەندێ کوت‌وپڕ
جێی بکوژ بکوژ، جێی ببڕ ببڕ

تاسام کە یەخەی گرتم خاوەن قەرز
وەک بکەومە خوار لە بانێکی بەرز

بۆ ڕووت‌وقووتی، کڵاوت نییە؟!
هەموو جێژنەکان پڵاوت نییە؟!

بۆچی ناشکوری، بەم بەخت و بەشە؟!
پەنجەی تۆ لە چاو خەڵکی تر شەشە

خەڵکی مەدوێنە بە فیز و دەمار
مەگەر لە لووتی فیل کەوتوویە خوار؟!

بەخۆت ڕەوا دی نان و کەرەکە
هەموو کەس خاسی بۆ خۆی گەرەکە

وەعد و بەڵێنت نەکەی بنەبڕ
یەکن قسەی تۆ و تارەتی مەنگوڕ

لە خزمەت قازی زۆر چەنە بازی
عوزری هەڵەی خۆت ئەشێ بخوازی

بۆر لە برەو کەوت هات ناسک و نازدار
نوێ هاتە بازاڕ، کۆنە دڵ‌ئازار

هەبووە تەنانەت دەوری ئەسحابان
کوڕان گەورەتر بووبن لە بابان

مام تاڵە گەرچی خاوەن حەیوانە
چونکە پێی ناخورێ، مەعلوومە شوانە

مەلا غەفوور دەبباغی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇

🍁🍁 https://www.tg-me.com/joinchat-AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
دڵ ئەگەر چی تەنگە، جێگاتە وەرە...!!!

#هونەر
ـــــــــــــــ
تاریکی شتێک سەر لە نوێ ئەخولقێنیتەوە کە ڕووناکی لە چاک‌کردنەوەی عاجزە...!!!!



#جۆزێف_بڕۆدۆسکی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هونەر،
بۆ دڵنەوایی لەو کەسانەیە کە بە دەستی ژیانەوە تێک‌شکاون...!!!!



#ڤەن‌گۆک
ــــــــــــــــــــ
#مامۆستا_قانع
#پێنج_خشتەکی



بەردەڕێژە با جوان بێ هاوسەری گەوهەر نییە
پارە و مڵک و مەعاش و خەزنە وەک جەوهەر نیە
شاری ڕەی بۆ ڕۆستەمە جێی ڕەحمە و ئەسمەر نییە
سەر کە خاڵی بێ لە فکری میللەت قەت سەر نییە
دڵ کە گەرمی تیا نەبێ قەت قابلی دولبەر نییە


تێپەڕی دەوری تفەنگ و لەشکر و گورزی گران
یەکێتی پێویستە ئەمڕۆ بۆ بڵندی نیشتمان
با بزانن هەر لە شاوە تا گەدا و میر و شوان
پیاوەتی ئەمڕۆ بە نووکی خامەیە و نوتقی زمان
ئیددیعا موحتاجی شیر وئەسڵەحەوخەنجەر نییە

 
‌‌ کوا دلێرێ هیچ نەترسێ خۆی بخاتە نێو خەتەر
هەڵبکاتە سەر فغان و گریە و شین و چەمەر
تاجی ئازادی لە بن بەحری خەما بێنێتە دەر
بۆ بڵندی نیشتمان و ڕاوی ئازادی سەفەر
کوردە ئەمما کام سەفەر سەیرانی سەر بەربەر نییە


بازی ڕۆحی کاوەیە ئەمڕۆ لە ناوا هەڵفڕێ
ڕۆستەمی زابول زەمینی کفنی خۆی وا دادڕێ
سەد وەکوو فەرهادی کەلهوڕ پەردەی جەرگی خۆی دڕی
شێر لە خوێنی خۆی گوزەشتی کرد و نەعرەی هەڵبڕی
ڕێوی ئەمری کرد کە نۆبەی نەعرەتەی حەیدەر نییە①

ــــــــــــــــــــــــــــــــ
①ئەم پێنج خشتەکییه لەسەر شیعری (گێرەشێوێن) خۆی دایناوە
چ شتێ گرێت ئەدا به ژیانۆ؟
2024/06/30 01:17:14
Back to Top
HTML Embed Code: