Telegram Group Search
💎بەردەوام بە مادام لەسەر حەقی ....

👈 شێخ محمد بن صالح العثيمين ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەڵێت -:

"" جێگیربە ، نەگۆڕێی بەهۆی زۆری هێرشەکان بۆ سەرت ،
یان ئەو پروپاگەندانەی سەر قسەکانت دەکرێت ، مادەم تۆ لەسەر حەقی جێگیربە چونکە حەق دودڵی و جێگیرنەبونی بەسەر دانایەت.

پاشان پاش ئەوە بەرگری بکە ئەگەر تۆ لە لە مەقامێکی لاواز بووی ، بۆیە لە بەرگری کردن باشتر نیە ، بەڵام ئەگەر تۆ لە مەقامێکی بەهێزبویت ئەوە لەسەرتە هێرش بکەی ، ڕۆژەکان دەگۆڕێن گرینگترین شت ئەوەیە لەکاتی لاوازیدا پێویستە جێگیربیت .

وە نەڵێی خەڵکی هەمووی لەسەر پێچەوانەی ئەو حەقەنە ، بەڵکو جێگیربە ، خوای گەورە خۆی سەرخەری دینەکەیەتی وە کتابەکەی کە قورئانە وە پێغەمبەرەکەیەتی صلى الله عليه وسلم لە هەموو کاتێكدا ، وە هەر ناخۆشی و ئەزیەت دەبینی .

ئا ئەوە ئیمامی احمدە رحمە اللە لە بازاڕەکان بە وڵاغەوە دەکراو ڕادەکێشرا و بە قامچی لێیدەدرا ، وە ئارام و جێگیر بوو لەسەر دینەکەی .

ئا ئەوە شیخ الاسلام ابن تیمیە یە رحمە اللە دەسوڕێندرایەوە لەسەر گالیسکە لەناو بازاڕ وە سجن کرا وە جێگیر بوو ( ئارامی گرت لەسەر ناخۆشیەکەی )

ناکرێ زەویت بۆ ڕابخرێ بە گوڵ و گوڵزار ،
چونکە ئەوەی مرۆڤی دەست گرتوو بێت بە سونەت توشی ناخۆشی دەبێت،
وە هەر کەسێکی دەستگرتوو وا گومان بەرێت کە توشی ناخۆشی نابێت ، گومانی شتێکی مەحاڵی بردوە.

🖋📓 |[ (ﺷﺮﺡ ﺍﻟﻨﻮﻧﻴﺔ ﻹ‌ﺑﻦ ﻋﺜﻴﻤﻴﻦ)
- رحمه الله تبارك وتعالى - (270/3) ]| .




*● قال الـشَّــيــخُ ابن عثيمين - رحمه الله - :

*《 اثبت ، ﻻ‌ ﺗﺘﻐﻴﺮ ﺑﻜﺜﺮﺓ ﺍﻟﻬﺠﻮﻡ ﻋﻠﻴﻚ ،*
*ﺃﻭ ﺍﻟﺘﺸﻨﻴﻊ ﻋﻠﻰ ﻗﻮﻟﻚ ، ﻣﺎ ﺩُﻣﺖ ﻋﻠﻰ ﺣﻖ ﻓﺎﺛﺒﺖ ﻓﺎﻟﺤﻖ ﻻ‌ ﻳﻤﻜﻦ ﺃﻥ ﻳﺰﺣﺰﺡ.*

*ﺛﻢ ﺑﻌﺪ ﺫﻟﻚ ﺩﺍﻓﻊ ﺇﺫﺍ ﻛﻨﺖ ﻓﻲ ﻣﻘﺎﻡ ﺍﻟﻀﻌﻒ ، ﻓﻼ‌ ﺃﺩﻧﻰ ﻣﻦ ﺍﻟﻤﺪﺍﻓﻌﺔ ، ﺃﻣﺎ ﺇﺫﺍ ﻛﻨﺖ ﻓﻲ ﻣﻘﺎﻡ ﺍﻟﻘﻮﺓ ﻓﻌﻠﻴﻚ ﺑﺎﻟﻬﺠﻮﻡ ، واﻷ‌ﻳﺎﻡ ﺩﻭﻝ ﻟﻜﻦ ﺃﻫﻢ ﺷﻲﺀ ﺃﻧﻚ ﻓﻲ ﻣﻘﺎﻡ ﺍﻟﻀﻌﻒ ﻳﺠﺐ ﺃﻥ ﺗﺜﺒﺖ .*

*وﻻ‌ ﺗﻘﻞ ﺍﻟﻨﺎﺱ ﻛﻠﻬﻢ ﻋﻠﻰ ﺧﻼ‌ﻑ ﺫﻟﻚ، ﺑﻞ ﺍﺛﺒﺖ : فالله ﻧﺎﺻﺮ ﺩﻳﻨﻪ ﻭﻛﺘﺎﺑﻪ ﻭﺭﺳﻮﻟﻪ ﻓﻲ ﺳﺎﺋﺮ اﻷ‌ﺯﻣﺎﻥ ، وﻻ‌ ﺑﺪ ﻣﻦ اﻷ‌ﺫﻯ.*

*ﻓﻬﺬﺍ اﻹ‌ﻣﺎﻡ ﺃﺣﻤﺪ ﻳﺠﺮ ﺑﺎﻟﺒﻐﻠﺔ ﻓﻲ ﺍﻟﺴﻮﻕ ﻭﻳﻀﺮﺏ ﺑﺎﻟﺴﻴﺎﻁ، ﻭﻫﻮ ﺻﺎﺑﺮ ﺛﺎﺑﺖ.*

*ﻭﻫﺬﺍ ﺷﻴﺦ اﻹ‌ﺳﻼ‌ﻡ ﻳﻄﺎﻑ ﺑﻪ ﻋﻠﻰ ﺍﻟﻌﺮﺑﺔ ﻓﻲ ﺍﻟﺴﻮﻕ ﻭﻳﺰﺝ ﺑﺎﻟﺴﺠﻦ ﻭﻫﻮ ﺛﺎﺑﺖ.*

*وﻻ‌ ﻳﻤﻜﻦ ﺃﻥ ﺗﻔﺮﺵ اﻷ‌ﺭﺽ ﻭﺭﻭﺩا ﻭﺯهورا ﻹ‌ﻧﺴﺎﻥ ﻣﺘﻤﺴﻚ ﺑﺎﻟﺴﻨﺔ ﺃﺑﺪا ﻓﻤﻦ ﺭﺍﻡ ﺫﻟﻚ ﻓﻘﺪ ﺭﺍﻡ ﺍﻟﻤﺤﺎﻝ 》.*

🖋📓 |[ (ﺷﺮﺡ ﺍﻟﻨﻮﻧﻴﺔ ﻹ‌ﺑﻦ ﻋﺜﻴﻤﻴﻦ)
- رحمه الله تبارك وتعالى - (270/3) ]| .
www.tg-me.com/«ناسینی ئیسلام»/com.Ilahy/6352
💥ئایا دروستـــــە بـە خەسووت بڵێی
دایڪە یان بەغەزورت بڵێى باوڪە؟!


وەڵام↓☟

شێخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز رحمه الله کاتێک ئەم پرسیارەى لێ دەکەن : -

ئایا بە باوک و دایکی خێزان دەوترێ چی؟
لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەدا هەندێ کەس دەبیستین بە باوکی خێزانیان دەڵێن خاڵۆ و بەدایکی خێزانیشیان دەڵێن میمک یان پوور ؟!

لەوەڵامدا دەفەرموێ : -🍃

هیچ نازانم و نەبیستوە لە سوننە لەو بارەیەوە ــ بەڵکو ئەمە تایبەتە بە دابونەریتی خەڵکی و
جیاوازە: -
هەندێ کەس بە باوکی خێزانیان دەڵێن خاڵۆ و بە دایکی خێزانیشیان دەڵێن پوورێ یان میمک ــ

وە هەندێکیش بەدایکی خێزانیان دەڵێن ئامۆژن و بە باوکی خێزانیشیان دەڵێن مامە و ئەوەی هەیە لەم بارەوە کە ئەم کارە کارێکی ئاسایی و ئاسانە و هیچی تیانیە چونکە لە بابەتی عورف و دابونەریتە.

وە دەکرێ بە هەرناوێکی تر بانگ بکرێن وەک خزم و غەزوور و خەسوو چونکە ئەوانیش خزمن لە ڕووی ژن و ژنخوازیەوە ــ بەڵام لەڕووی دابونەریتی خەڵکەوە شتێکی ئاساییە کە دایک و باوکی خێزان بەهەر ناوێک لەو ناوانە بانگ بکرێن و هیچ تاوان و ڕێگریەکی تیانیە إن شاء الله[[ چونکە مەبەست پێی نەسەب نیە بەڵکو شتێکی عورفیە.]]

📗" فتــاوى نـور علـى الـدرب _ شـريط رقـم/٤۱٦
https://www.tg-me.com/«ناسینی ئیسلام»/com.Ilahy/6354
زۆر گرنگ... گوێ بگرن
[حوکمی نوێژ کردن بە فانیلەی عەلاگە ـ
القميص الداخلي]
📥  فەرموودەی✫١٢٢ ✫  مامۆستا هۆشیار احمد
================
#عمدة_الاحكام 》            زنجــ②②①ــیرە
================
📤من كلام خير الٲنام ﷺ ✫للحافظ المقدســـي

        ٭✫┈┉━❋﷽❋━┉┈✫٭
        رواە البـخــــــارۍ رقــــم  ← ٣٥٩

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ - رضي الله عنه - قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ - صلى الله عليه وسلم -: ((لا يُصَلِّي أَحَدُكُمْ فِي الثَّوْبِ الْوَاحِدِ , لَيْسَ عَلَى عَاتِقِهِ مِنْهُ شَيْءٌ)) .

لە ئەبی هورەیرە  ✫خوا لێے ڕازے بێت✫ دەفەرمووێت  پێغەمبەرے خوا ✫ﷺ✫  دەیفەرموو با هیچ کەسێک لە ئێوە نوێژ نەکات بە جلێکەوە کە شانی ڕووت بێت .

واتە جاران جلێکیان دەپێچا بە خۆیانەوە شانی ڕووت دەبوو ، دەفەرمووێت با نوێژ نەکات کە شانی ڕووت بێت جلەکە نەدرابێت بەسەر شانیدا ، جا یەکشانی بێت یان هەردوو شانی بێت دایپۆشیت .

بەڵگەیە نوێژ کردن بە فانیلە عەلاگەوە شەرعی نیە ، زانایان هەندێکیان دەفەرموون حەڕامە شانت بەدەوە بێت  .

هەندێکیان دەفەرموون نەخێر مەکروهە ، بەڵام لە خێری نوێژت کەم دەکاتەوە ، هەر کامیان بێت ، ئیلا مەگەرجلی نەبێت ، وەگەرنا زانایان دەفەرموون شەرعی نیە بە فانیەی علاگەوە نوێژ بکات .

واجبە ئینسان شانی داپۆشیت . ئەمە زۆر جار حــــــــاجیەکان لە حەجدا ئەو هەڵە دەکەن ، دەبینی شانی ڕووت کردووە نوێژ دەکات ، شان ڕووت کردن نیە ،
شان ڕوونت کردن بۆ تەواف و کاتی حجە ، بەڵام بۆ نوێژ دەبێت دایپۆشیت ئینجا نوێژ بکەیت .

┈┉━❋وللە الحمد ❋━┉┈
کۆتایی وانەی ئەمڕۆ
کەناڵی وانە عەقیدەیەکان لە تیلیگرام
https://www.tg-me.com/WanaAqidaiyakan/2522
https://www.tg-me.com/hoshyarahmad?livestream
دەرسی ڕاستەوخۆ.. بابەتی گرینگ

حوکمی عیلمی فەلسەفە چیە؟!
لەکوێ هاتووە؟
الله أكبر🍃الله أكبر 🍃الله أكبر

         🍃 لا إله إلا الله🍃

     🍃الله أكبر 🍃الله أكبر 🍃

           🍃ولله الحمد🍃
اللَّهُ أَكْبَرُ
اللَّهُ أَكْبَرُ
اللَّهُ أَكْبَرُ
لاَ إلَهَ إِلاَّ اللَّهُ
وَاللَّهُ أَكْبَرُ
اللَّهُ أَكْبَرُ
وَلِلَّهِ الْحَمْدُ.

اللَّهُ أَكْبَرُ كَبيرًا
والحَمْدُ للهِ كَثيِرًا
وسُبْحَانَ الله بُكْرَةً وأَصِيلًا.
بەڕۆژووبن .... ئەجرێکی ئێجگار گەورەیە
ڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە پشت بەخوا گوناهی دوو ساڵ ت دەسڕێتەوە



شێخ ابن عثيمين رحمه الله سەبارەت بە ڕۆژوبونی ڕۆژی شەممە دەفەرموێت:

دەبێت بزانرێت کە لە بەڕۆژوبونی شەممدا چەند حالەتێکی هەیە...

حالەتی یەکەم:
ئەوەیە ڕۆژی شەممە بە ڕۆژوو بیت لە فەڕزدا وەک ڕۆژوی ڕەمەزان،یان قەزاکردنەوەی ڕەمەزان،یان ڕۆژوی کەفارەت،یان ڕۆژوی هەدی تەمەتوع،وە وەک ئەو جۆرە ڕۆژوە فەڕزانە،
ئا ئەو ڕۆژو گرتنە لە ڕۆژی شەممەدا هیچی تێدانیە گرتنی بەمەرجێک تایبەتی نەکات کە بیروباوەڕی وابێت بەڕۆژوبونی لە شەممەدا تایبەتمەندی هەیە.

--------------

حالەتی دووەم:
ئەوەیە کە بەڕۆژوبێت ڕۆژێکیش پێش ڕۆژی شەممە
ئەوەش هیچی تێدانیە،چونکە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بە یەکێک لە دایکانی ئیماندارانی فەرموو کاتێک کە ڕۆژی هەینی بەڕۆژوبوو:(ئایا دوێنێ بەڕۆژوبوی؟(ڕۆژی پێنج شەم)یەکێک لە خێزانەکانی فەرموی نەخێر،پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێی فەرموو:ئایا سبەی بەڕۆژو دەبیت؟(ڕۆژی شەممە)خێزانەکەی فەرموی نەخێر،پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێی فەرموو:مادەم وایە ڕۆژوەکەت بشکێنە).
بۆیە وتەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کە دەفەرموێت:(ئایا سبەی واتە شەممە بەڕۆژوو دەبیت؟)بەڵگەیە لەسەر دروستێتی بەڕۆژوبونی شەممە لەگەڵ هەینیدا.

--------------

حالەتی سێیەم:
ئەوەیە ڕۆژی شەممە لەگەڵ بە ڕۆژوبونی ڕۆژە جائیزەکان یەک بگرێت،وەک ڕۆژە سپیەکان(۱۳ و ۱٤ و ۱۵ ی هەموو مانگێکی کۆچی)وە ڕۆژی عەڕەفە و ڕۆژی عاشوراء(دەی موحەڕڕەم)وە شەش ڕۆژی مانگی شەوال(شەشەڵان)بۆ ئەوانەی کە ڕەمەزان بەڕۆژوبونە،وە ڕۆژی ۹ی ذي الحجة،
ئەوا بە ڕۆژوبونی ڕۆژی شەممە لەو ڕۆژانەی سەرەوە دروستە،چونکە ئەو بەڕۆژو نەبوە بە هۆی ئەوەی ڕۆژی شەممەیە،بەڵکو چونکە لەو ڕۆژانەیە کە دیاری کراوە کە تێیدا بەڕۆژوبێت.

--------------

حالەتی چوارەم:
ئەوەیە ڕۆژی شەممە ڕێککەوت بێت لەگەڵ عادەتی ڕۆژوی کەسێک،وەک ئەوەی کەسێک بەڕۆژوبێت ڕۆژێک نا ڕۆژێک،بۆیە ڕۆژوەکەی ڕێکدەکەوێت کە ڕۆژی شەممە بەڕۆژوبێت،وەک کاتێک پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نەهی کرد لە بەڕۆژوبونی ڕۆژێک یان دوڕۆژ پێش ڕەمەزان بەڵام جۆرێکی جیاکردەوە:(ئیللا کەسێک بە ڕۆژودەبێت بە ڕۆژوبونێکی عادەتی خۆی ئەوا با بەڕۆژوبێت لەو کاتەش دا).وە ئەو حالەتەش وەک ئەو بە ڕۆژوبونەیە.

-------------

حالەتی پێنجەم:
ئەوەیە کە بەڕۆژوبێت ڕۆژوبونی سوننەت و بە تەنها شەممە بەڕۆژوبێت،ئا ئەوە نەهی لێکراوە،ئەگەر ئەو فەرمودەیەی هاتوە لەسەر نەهی کردن لە بەڕۆژوبونی شەممە صەحیح بێت.... !!

سەرچاوە:"مجموع فتاوى ورسائل الشيخ ابن عثيمين" (20/57).


وەرگیراوە بە دەستکاریەوە لە
📲 ڕێگای پێشین
@regaypeshin

══════ ❁✿❁ ══════
ئەو سورەتانەی سوجدەی قورئان خوێندنی تێدایە
سوجدەی قورئان خوێندنەکان هەموویان سونەتن نەك واجب ، وە 15 سوجدەیە لەسەر‌ ووتەی ڕاست ، لەو سورەتانە کە ئایەتی سوجدەی تێدایە:
➤ (( ١- ئایەتی کۆتایی سورەتی الأعراف ،
٢ـ سورەتی الرعد
٣ـ سورەتی النحل
٤ـ لەسورەتی الحج دوو سوجدەی تێدایە
٥ـ سورەتی مریم
٦ـ سورەتی الإسراء
٧ـ سورەتی السجدة
٨ـ لەسورەتی الفرقان
٩ـ سورەتی ص
١٠ـ سورەتی فصلت
١١ـ سورەتی النمل
١٢ـ سورەتی النجم لەکۆتایەکەی
١٣ـ سورەتی الانشقاق
١٤- سورەتی العلق)) .

قال الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمە اللە
سجدات التلاوة كلها سنة ، ما فيها حتمية ، كلها سنة ليست واجبة ، وهي خمسة عشر سجدة على الصحيح :
منها سجدة آخر الأعراف ، ومنها سجدة سورة الرعد، ومنها سجدتان في الحج ، وسجدة في سورة مريم ، وسجدة في بني إسرائيل الإسراء ، وسجدة في الفرقان ، وسجدة في ألم تنزيل السجدة ، وسجدة في سورة ص، وسجدة في النجم في آخرها ، وسجدة في إذا السماء انشقت ، وسجدة في اقرأ باسم ربك .
هي خمسة عشر سجدة ، سنة كلها ، إذا سجد فهو أفضل وهو السنة، وإن لم يسجد فلا إثم عليه، وقد قرأ النبي ﷺ سورة النجم في بعض الأحيان فلم يسجد؛ فدل على أنها لا تجب، قال عمر رضي الله عنه : "إن الله لم يوجب السجود إلا أن نشاء"، فالمعنى أن من سجد فله أجر ومن لم يسجد فلا حرج عليه .
من برنامج (نور على الدرب)، الشريط رقم: 17. (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 24/ 406).

سوجدەی تیلاوە لەکاتە نـــەهی کراوەکاندا
| زانای پایەبەرز  عبدالعزیز بن باز ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت | :
سوجدەی تیلاوە لەکاتە نەهی لێکراوەکاندا  کێشەی تێدا نیە ، چونکە لە جملەی نوێژ کردن نیە .

سجود التلاوة وقت النهي
الجواب : نعم لا حرج ، ليست بصلاة ، ثم الصلاة تجوز في وقت النهي إذا كانت من ذوات الأسباب ، كصلاة كتحية المسجد ، وصلاة الوضوء ، وصلاة الطواف إذا طاف الإنسان بعد العصر يصلي تحية المسجد في العصر ، يصلي صلاة الطواف في العصر .... لا حرج في هذا .
فتاوی نور علی الدرب

تێبینی // لە فەرموودەی 61 ـ کتێبی #عمدة_الاحكام
مامۆستا هوشیار ئەحمد خوا بیپارێزێت باسی ئەو سێ کاتە دەکات کە نەهی کراوە لەنوێژ کردن وە مردوو ناشتن تێدا

⇦. کاتێ خۆر قەوسەکەی دەردەجێت تا بە ئەندازەی مەتر و نیوێک بەرز دەبێتەوە واتە ڕمێك .

⇦. کاتی دووەم کە خۆر لە ناوەڕاستی ئاسمانە تا خۆر لە ئاسمان لا دەدات مەیلان دەکات ،  خۆر کە دەگاتە ناوەڕاستی ئاسمان ڕێک ڕادەوستێت مەسافەیەك ، لەوکاتەدا حەڕامە نوێژ بکەی مردوو بنێژیت تا مەیلان دەکات .

⇦. کاتی سێەم کە خۆر لا دەدات بەرەو ئاوا بوون دەڕوات سور دەبێت یاخود زەرد دەبێت تا تەواو ئاوا دەبێت .
https://www.tg-me.com/WanaAqidaiyakan/760
سوجدەی تیلاوە بۆ کەسێک کە ڕاکشاوە ، چی بکات ئەگەر گەشتە ئایەتی سوجدە ؟
قورئان لە هەموو حاڵەتەکانی بەپێوە بوون ودانیشتن و ڕاکشاندا دەخوێندرێت کێشەی تێدا نیە لەبەر ئایەتەکانی خوای گەوره کە دەفەرمووێت : ( الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ۱۹۱۝ ) سورة آل عمران .
وە ئایەتی
( فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ ۳۰۱۝ ) سورة النساء .

ئەگەر کەسێك گەشتە ئایەتی سوجدە بەپێوە بوو ئەگەر بیەوێت دادەنیشێت و سوجدە دەبات ، وە ئەگەر دانیشتبوو سوجدە دەبات
ئەگەر ڕاکشابوو بە ڕاکشانەوە سوجدە نابات بەڵکو دادەنیشێت ئەوکاتە سوجدە دەبات .

هل يجوز للإنسان أن يقرأ القرآن وهو مضطجع على السرير ؟ وكيف تنصحونه إذا مر بآية سجود ؟
📖 #الجواب :
#نعم ، يقرأ القرآن قائماً وجالساً ومضطجعاً ، لا بأس أن يقرأ ؛ لقوله جل وعلا :
( الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِهِمْ ۱۹۱۝ ) سورة آل عمران .
وقوله سبحانه :
( فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ ۳۰۱۝ ) سورة النساء .

هذا من نعم الله ومن تيسيره ، والقرآن من أعظم الذكر ، فإذا قرأه مضطجع فلا حرج في ذلك ، وهو جالس فلا حرج في ذلك.

وإذا مرت به السجدة #قام وسجد ، جلس وسجد إن شاء ؛ لأن السجود ليس بواجب ، سنة مستحب ، فإذا قرأ وهو جالس سجد ، وهو قائم سجد ، وهو مضطجع #جلس وسجد ، لا يسجد وهو مضطجع ، يجلس ويسجد .

📗 الموقع الرسمي للشيخ ابـن بـاز 📗
https://binbaz.org.sa/fatwas/8369/
2024/06/29 11:14:19
Back to Top
HTML Embed Code: