Telegram Group Search
چـیـرۆکـی_ئـەڤـیـن

بــەشــــــــــــ1ـــــــــــی

من ناوم ئەڤینە لە سلێمانی ئەژیم تەمەنم ٢٤ ساڵە وە لێرەوە چیرۆکی خۆمتان بۆ باسەکەم..سەرەتا من ١٨ ساڵ بووم پۆلی شەشم تەواو کردو ناوم لە زانکۆی سلێمانی ھاتەوە من لەوێ سەرەتا چوار ھاوڕێم پەیا کرد ناویان نەسرین و سانا و ئەحمەد و کاردین بوو ئێمە ھەموو کات پێکەوە بووین وە ماڵەوەمان زۆر سیقەیان
پێم ھەبوو وە شەوانە لەگەڵ ھاوڕێکانم ئەڕۆشتینە دەرەوە و وە ڕۆژانی زانکۆش ھەمیشە پێکەوە بووین دوای دوو حەفتە لە زانکۆ ھەستم بۆ کاردین ھەبوو بەڵام زۆر جوان بوو باڵا بەرز سپی چاو ھەنگوینی ناخی جوان من وام لێھاتبوو رۆژانی پشوو نەمەتوانی نەیبینم ھەمووکات پێکەوە بووین ڕۆژێک لە زانکۆ ھەرچوارمان دانیشتبووین کاردین وئەحمەد و سانا پێکەوە رۆشتن بۆ سەعی بەس منو نەسرین ماینەوە نەسرین وتی ئەڤین من ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم تکایە یارمەتیم بدە وتم چی بووە وتی کە من عاشقی کاردین بووم بەڵام من بروام نەکرد وتم نەسرین
تۆ باسی چی دەکەیت وتی من ئەمەوێ تۆ یارمەتیم بەی پێی بڵێم بەڵام من نەمزانی چی بکەم و چی بڵێم چونکە من عاشقی بووم من خۆشمەویست بێ ئەو نەمئەکرا ئێستاش کەسێک پێم ئەڵێ کە یارمەتی بەم تا وەک پێی بڵێ کە خۆشی ئەوێت من ئەو ڕۆژە لازانکۆ نەمزانی چی بکەم وتم نەسرین بیر ئەکەمەوە رۆشتم بەتەنھا دانیشتبووم کاردین وتی ئەڤین چی بووە من وتم کە کێشەیەکی تایبەتیە چونکە نەمزانی چی بڵێم وە دوای حەفتەیەک منو ساناو ئەحمەد و کاردین و نەسرین ڕۆشتین بۆ کافتریایەک نەسرین وتی ئەڤین من بۆی باسدەکەم وتم پێی بڵێ بەڵام ئەو .....

بەشی دوو پۆست اکەم
چاوەروان بـن
چیرۆکانی منتان بەدلە ؟

چیرۆکیئەڤین

بــەشــــــــــــــ2ــــــــــــی

قسەم لە دڵەوە نەکرد پێم خۆشنەبوو نەسرین وتی منەمەوێ شتێک بڵێم من دڵم زۆر خیرا لێی ئەدا نەسرین وتی لەو کاتەوەی کە کاردین تۆم دیوە عاشقی تۆم من لەو نەمتوانی سەر بەرزکەمەوە و سەیر بکەم کاردین ھاواری کرد وتی چۆن تۆ وا ئەڵێی تۆ وەک خوشکم وایت من سیقەم بە ئێوە بوو من عاشقی کچێکی کەم ئەو قسەم بیست مردم و زیندوو بومەوە نەسرین ڕۆشت و منو کاردین و سانا و ئەحمەد ماینەوە ئەحمەد وتی کە من ئەڕۆم بۆلای نەسرین رۆشت و ئەو شەوە من دڵم شکا پارچە پارچە بووم لەتاو گریان چاوەکانم سور بوبوە دایکم وتی ئەڤین چی روی داوە من بۆم باسکرد و دایکم وتی کچی خۆم تۆ گوێ مەیەرێ خوا بیەوێت بەیەکتان ئەگەیەنێت (لەوانەیە بروا نەکەن بڵێن کەسی وا کوا ماوە )بەڵام دایکم فریشتەیە من ئەو شەوە وتم بەدایکم کە بەتەنھا بم ئیتر بەیانی ڕۆشتین بۆ زانکۆ بەڵام من نەمتوانی بڕۆم بۆلای ھاوڕێکانم ئەحمەد ھات وتی کە تۆ ئیمرۆ باش نیت وتم ھیچ نییە ئەو رۆژە من ھەر لەگەل ئەحمەد بووم کاتێک کاردینم ئەبینی تەواو ئەرۆخام وە ئیتر بۆ بەیانی حەفلەی تەعاروف بوو بەیەکەوە ڕۆشتین بەڵام کە کاردینم بینی جوانیەکەی بەراستی لەو کاتا ویستم ھەموو شتێکی پێ بڵێم
بەڵام تەنھا دایکم و ئەحمەد و براکەم برم مەسەلایان ئەزانی کاتێک ھاتینەوە کاردین ئەوانی گەیاندەوە ماڵەوە وە من پێم وت جاری من ناڕۆم وتی بۆ؟وتم کە ئەبێت شتێکت بۆباسکەم وتی باش رۆشتینە شوێنێکی سلێمانی وتم کاردین نەیھێشت قسەبکەم وتی تۆ ماوەیەک زۆر سارد بوویت چی بووە؟کێشەیەک ھەیە؟؟وتم کە من دەمێکە شتێک ھەیە ئەمەوێ پێتی بڵێم بەڵام نەمتوانی ئەو کاتەی نەسرین پێی وتی کە عاشقی تۆیە تۆ وتت کە من عاشقی کچێکم وتی راستە وام وت وە ئێستاش وا بەتۆ ئەڵێم من لەو کاتا فرمێسک بە چاوەکانما ھاتە خوارەوە رۆشتن من جێم نەھێشت دوای ئەوە ھاتینەوە ھەموو شتێکم بۆ ماڵەوە باسکرد دایکم زۆری پێ خۆشبوو بەڵام کێشەیەک ھەبوو منیان بۆ کوڕی مامم دانابوو ئەو شەوە ماڵی مامیشمی لێبوو کوری مامەکەم تورە بوو ناوی سەرھەنگ بوو من وتم کە .....

چـیـرۆکـی_ئـەڤـیـن

بــەشـــــــــــــــ3ـــــــــــــی

تۆم ناوێ ڕقم لێتە بەڵام ئەو وتی ئەو شتانە لای من ناخوات من ئەو کات ماڵەوەم جێھێشت و ڕۆشتم تەلەفۆنم بۆ کاردین کرد وتم کە ئەبێت یەک ببینین ھات و وتم چی رویداوە وا چاوەکانت سور بوون من ھەموو شتێکم بۆباسکرد وتی کە خۆم چارەسەری ئەکەم ئیتر من ئەو شەوە لەماڵی سانا مامەوە من حەزم نە ئەکرد سەرھەنگ ببینم من ھەر لە مبداڵیەوە رقم لێی بوو ساڵێک تێپەری من دووەم ساڵی زانکۆم بوو وتم کاردین با جیا ببیبەوە وتی بۆ شتێک بووە وتم نەخێر من تۆم خۆشناوێت بەڵام ئەو زانی کە ھۆکارێک ھەیە وتی ئەبێت باسی بکەیت وتم کەمنیان داوە بەسەرھەنگ کاردین زۆر توڕە بوو وتی کاتی زانکۆ یەیت و لەدوای ئەوەش بەیەکەوە ئەڕۆین ئیتر ھەموو کاتێک ئەرۆشتین بۆ جامیعەو دواتر من نە ئەڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە ڕۆژێک سەرھەنگ ھات بۆ جامیعە وتی کە من وازم ھێناوەو تۆم ناوێت بەراستی ئەو کاتە ھەستم کرد لەدایک بومەتەوە ئیتر ڕۆشت و منیش ھەموو شتێکم بۆ کاردین باسکرد و بۆ شەوی دواتر کاردین ھات خوازبێنیم و رازی بون و وە ئێستا منو کاردین ھاوسەرگیریمان کردووەو زۆر دڵخۆشین و وە من بۆیە ئەم چیرۆکەی ژیانی خۆم باسکرد ھەتاوەک و پێتان بڵێم واز مەھێنن لە ھەوڵدان بۆ ئەو شتەی کە ئەتەوێ شکستت بھێنە باڵام شکست لە ھەڵدان مەھێنە وە دڵنیاشم کە ھەرشتێک خوا بیەوێت بۆت ئاسان ئەکات و نەگەشتنیشت بەو شتەی کە ھەوڵت داوە بۆی خێرێکی تیایە...زۆر سوپاسی ئێوەش ئەکەم بۆ ئەم پەیجە و سەرکوتو بن
کـــۆتـــــــــــــــــای
.
.
چیرۆکی... سۆزان

چیروکیکی راستە قینە یە بوو یە کە م جار له گروپە کە مان پوست ئە کڕی...

بەشی یەکەم

نوسەر ………….. Kura taqana

دەمەوێت سەرەتا باسی ژیانی مناڵی خۆم بکەم من لە خانەوادەیەکی هەژار پەروەردە بووم سێ خوشک و دوو برا بووین لە خانوویەکی کرێ ژیانمان بەسەر دەبردن زۆر زۆر دەست کورت بووین بەئاواتی ئەوەوە بووین ڕۆژێک بەدڵی خۆمان نان بخۆین یان جلوبەرگ بکڕین یان هەرشتێک حەزمان لێبێت بمان کڕیبایە ژیانمان زۆر بەخەمەوە بەڕێ دەکرد تا وایی لێ هات ڕۆژێک باوکم هەردوو براکەمی لە قوتابخانە دەرکرد بۆ ئەوەی کار بکەن و یارمەتی ماڵەوە بدەن منیش لە هەردوو خوشکەکەم گەورەتر بووم زۆر خەمم دەخوارد بۆیە هیچم پێ نەدەکرا بڕیارم دا منیش واز لەخوێندن بهێنم و دەست بکەم بەکار کردن،، دەستم کرد باکاری نان کردن بۆ ماڵان تا بتوانم منیش یارمەتی ماڵەوە بدەم هەرچەندە زۆر زۆر ماندوو دەبووم بە ئیشی ماڵەوە چونکە دایکم نەخۆشی دڵی هەبوو نەیدەتوانی کاری ماڵەوە هەمووی بکات بۆیە ناچار بووم کاری ماڵەوەش هەمووی بکەم ژیانێکی زۆر سەختم بەڕێ دەکرد زۆر بێزارببوم لەژیان زۆر بەبێنازی گەورە بوین و ژیانمان بەڕێ کرد تەمەنیشم بوو بە 17 ساڵ ئێوارانێک باوکم هاتەوە وتی سۆزان ئیشم پێتە وتم خێرە باوکە گیان وتی خێر ئەبێ کچم وتم باشە نانی ئێوارەمان خوارد ،،، باوکم وتی کچم وەرە لای باوکی خۆت دانیشە چومە لاییو دانیشتم وتم فەرموو باوکە گیان وتی کچم خوازبێنیت هاتووەو تۆ دەڵێیت چی توشی شۆک بووم هەرگیز بیرم لە شوکردن نەکردبووە بێدەنگ بووم باوکم وتی کچم بۆچی بێدەنگیت وتم باوکە گیان بەڕاستی من بیرم لە شوکردن نەکردۆتەوە و وازم لە خوێندن هێنا تا یارمەتی ئێوە بدەم وتی کچم ئێمە حاڵی خۆمان چارە دەکەین ,,, وتی بڕۆ بەدوای ژیانی خۆت ،،،، وتم باوکە گیان کاتم بەرێ تا چەند ڕۆژێک بیری لێبکەمەوە ،، وتی باشە کچم بەدڵی خۆت کەی بڕیارت دا پێم بڵێ وتم باشە ،، کەوتمە بیرکردنەوەوە زۆر قەلەقیو بیرکردنەوە دایگرتبووم نەم دەزانی چی بکەم لەلایەک دایکم نەخۆشە و کاری ماڵم لەسەرە لەلایەکی دیکە کاردەکەم تا پارە بۆ ماڵەوە بەدەست بێنم مێشکم زۆر ئاڵۆز ببوو لەلایەکی دیکەوە دەمگۆت با شوو بکەم بەشکوم کوڕێکی باشبێ و یارمەتی ماڵەوەمان بدات لەم هەژارییە ڕزگارمان بێت بۆیە بڕیارم دا شوو بکەم ،،،، دوایی هەفتەیەک وەڵامیی باوکم دایەوە وتم باوکە کوڕەکە کێیە وتی کوڕی کاک محمدی هاوڕێمە ،،، ئیتر زانیم کێیە چونکە کاک محمد دەمێکە هاوڕێی باوکمە ،،، وتم باشە باوکە گیان پێیان بڵێ بابێنە پێشەوە ،،،،،،،،،

چاوەڕێی بەشیی کۆتایی بن

هه ر ئە ندامیک ئارە زووی لیبو چیروکی خووی باس بکا ئیمە لە خزمە تی داین❤️🌹
چیرۆکی سۆزان


بەشی دووەم وکوتاییی

نوسەر……👈… Kura taqana

ئیتر ماڵی کاک محەمەدی هاوڕێی باوکم هاتنەپێشەوە بۆ خوازبێنی من و کوڕەکە ناوی ڕزگار بوو ئیتر قسمەت بوو شوم کرد بەس خۆزگە کوێربومایە شووم نەکردبایە ،،، دوای هەفتەیەک مارەکرام ،، ڕزگار هەموو بەڵێنێکی پێم دا کە لەگەڵم باش بێت و ئاگات لەماڵی باوکیشم هەبێت ،، ئیتر دوایی مانگێک منیان گواستەوە ،، ئیتر دۆزەخی من لێرەوە دەست پێدەکات من لەگەڵ ماڵ خەزورم دادەنیشتم سەرەتا هیچ کێشەیەکمان نەبوو تا ساڵێک بەسەر هاوسەرگیرمان تێپەڕی ،، ئیتر وردە وردە خەسووم تێکەڵی ژیانمان دەبوو ،، دەهات و دەچوو دەیگۆت حەزمان لەمناڵە مێشکی بردبووین ئیسراحەتی لێمان تێک دابوو ئیتر وەزعەکە ئاوا تێپەڕی تا گەشتە ساڵوونیوێک ،، هەستم دەکرد ڕزگاریش وردە وردە لەگەڵم دەگۆڕێ و قسەی نەشیاوم پێدەکات و هیچ گرینگیم پێ نادات ،، ڕۆژێک ڕزگار لە کار هاتەوە زۆر توڕە بوو وتی هەستە بچینە دکتۆر وتم بۆچی وتی بابزانین بۆچی منداڵمان نابێت وتم باشە بابچین بەڵام زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان بەس کێشە لەمن نەبێت ،، ئیتر چوینە دکتۆر ، دکتۆرەکەش خزمی ماڵ خۆیان بوو ئیتر هەموو فەحسوو شتی بۆمان کردو وتی هیچ کێشەتان نییە بەس جارێ خوای گەورە لەقسمەتی نەنوسیون ببنە خاوەن مناڵ ئیتر هاتینەوە ڕزگار وتی زۆر داوای لێبوردن دەکەم سۆزان گیان وام زانی کێشە لەتۆیە بۆیە مناڵمان نابێت ،، ئیتر ڕزگار لەگەڵم باش بوو بەس خەسووم وازی لێ نەدەهێناین دەهاتە سەر سەرم دەیقیژان دەیگۆت حەزم لێیە نەوەی خۆم ببینم منیش دەستم کردە گریان وتم پورێ گیان من هیچ کێشەیەکم نییە تا مناڵمان ببێت ،، بەڕاستی ژیانی لێم تاڵ کردبوو تا سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر هاوسەرگیریمان زۆر بێزار ببووم هەمیشە شەڕ بوو لەو ماڵە تا گەشتە ئەوەی ڕزگار لێم بدات ئیتر وتم تەواو چی تر بەرگە ناگرم ڕۆشتمەوە ماڵی باوکم زۆر دڵ تەنگ بووم وتم من شووم کرد تا بار سوکی بێت بۆماڵ باوکم نەمزانی ناخۆشی ماڵی باوکم زیاتر دەکەم ،، چەند جارێک دەڕۆشتمەوە ماڵ خۆم بەڵێنیان دەدا کە باش بن لەگەڵم بەڵام دوای ماوەیەک دەستیان پێ کردەوە ،، تا ڕۆژێک ڕۆشتمەوە ماڵ باوکم وتم باوکە گیان ئەم جارە بم نێریتەوە خۆم دەکوژم تا وایی لێهات دوای سێ ساڵ جیابومەوەو هاتمەوە ماڵی باوکم ،، هەمیشە چاو بەگریان بووم هەموو کات بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە وتم ژیانم هەمووی بەناخۆشی و بەنەبوونی بردەسەر ئێستاش بووم بەبێوەژنیش ،،، دوساڵ لەماڵیی باوکم مامەوە و ئیتر ڕۆژیک ژنێکی دراوسێیان هاتە لایی دایکم و گۆتبووی بۆ کاری خێر هاتوومەوە دایکیشم وتبووی باپرسی سۆزان بکەین ئیتر دایکم بانگی کردم زانیم هاتونەتە داوای من ئیتت منیش ئەو ژنەی دراوسێیانم دەناسی وەک هاوڕێ بووین دانیشتم هەموو شتێکم بۆی باس کرد وتم من لەبەر ئەوەی مناڵم نەبووە تەڵاق دراوم وتی هەموو شتێک دەزانم وە دەشزانم تۆ هیچ کێشەیەکت نییە لەمناڵ بوون ئێمە ڕازین ئەگەر ڕێگە بدەن سبەی شەو دێینە ماڵتان وتم باشە وەرن کوڕەکە کوڕی ژوری ئەو ژنەی دراوسێمان بوو کەهاتن باوکم هەموو شتێکی بۆیان باس کرد وتیان ڕازین ئیتر قسمەتم هەستایەوەو شوم کرد بەس زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان ئەمجارە ئەم کوڕە لەگەڵم باش بێت ،، ئیتر ڕۆشتمەوە ماڵی خۆم دوایی ساڵێکو حەوت مانگ ڕۆژێک هەستم دەکرد دڵم تێک دەچێ و نانم بۆ ناخورێو بێتاقەت بووم و سەرم دەسوڕێت ،،، مێردەکەم وتی بابچینە لای دکتۆر وتم باشە ڕۆشتینە لای دکتۆر تا بزانم چیمە نەمزانی توشی شۆک دەبم و دەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم کە فەحسیان بۆم کرد وتیان دوگیانیت لەخۆشیدا هیچ ئاگام لەخۆم نەما مێردەکەشم بەهەمان شێوە دوایی ئەو هەموو ناخۆشییە خوای گەورە کچیکی پێم بەخشی زۆر دڵخۆش بووم وە بۆشم دەرکەوت هیچ کێشە لەمن نەبوو مناڵم لەڕزگار نەبوو بەڵکوو کێشەکە لەخۆی بوو بۆیە هاوڕێیان هەرگیز بێ هیوامەبن لەژیان …

دوایی هەموو ناخۆشییەک خۆشییەک دێت ئەمە بەڵێنی خودایە .. ئیتر سوپاس
كه‌ ژن به‌ته‌واوی باڵابه‌ده‌ست بێ له‌ ماڵ و بێپرسی ئه‌و پیاو نه‌وێرێ‌ په‌نجه‌ كات به‌ ئاودا!
ـ كاتێك ژن به‌ته‌واوی بێمه‌نه‌ت بێت به‌رامبه‌ر به‌ پیاوه‌كه‌ی، به‌ ئاره‌زووی خۆی كه‌ ویستی بچێت بۆ ماڵی باوكی و بچێته‌ گروپی گه‌شتیارییه‌وه‌.
ـ كاتێك ده‌نگی به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا به‌رز كرده‌وه‌ و هاواری كرد خۆ له‌ خوێنا نه‌گیراوم!
ـ كاتێك ته‌له‌فونی بۆ كردیت و ترسایت زمانت ته‌ته‌ڵه‌ بكا.
ـ كاتێك حوكمی كرد نابێت ڕه‌فیقایه‌تی فڵانكه‌س بكه‌یت و شه‌وان له‌گه‌ڵت بمێنێته‌وه‌.
ـ كاتێك خواردنه‌كه‌ی ماڵی دایكت، یان خوشكه‌كه‌تی ڕشت و كردیه‌ ته‌نه‌كه‌ خۆڵه‌وه‌!
ـ كاتێك لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كردی كه‌ له‌ شوێنی ئیش ده‌ستت كه‌وتوه‌.
ـ كاتێك لووتی كرد و وه‌ك گای هار وتی، خه‌یات ئه‌به‌م، یان خۆم ئه‌سووتێنم.
ـ كاتێك كه‌ خزمه‌كانی تۆ هاتن بۆ ماڵت و هیچ ڕووی پێنه‌دان و به‌ گه‌رمی خوڵكی نه‌كردن!
ـ كاتێك به‌ سه‌عات و دوو سه‌عات ته‌له‌فونی به‌ ده‌مه‌وه‌ بوو دای نه‌ئه‌نا و تۆیش خه‌ریكه‌ شه‌ق ئه‌به‌ی، به‌ڵام ناته‌وێ‌ وه‌زع تێكچێ‌!
ـ كاتێك ناتوانی بۆ سه‌عاتێكیش له‌ باخی براده‌ره‌كانی سه‌رده‌می جامیعه‌ت بمێنیته‌وه‌!
ـ كاتێك وتی: ماڵ ماڵی خۆمه‌ و ئه‌بێت مه‌منوونم بیت له‌گه‌ڵ پیسكه‌یه‌كی وه‌ك تۆدا ئه‌ژیم!
ـ كاتێك سێرچی بۆ ته‌له‌فونه‌كه‌ت كرد و وتی: ئه‌م كاك ئیسماعیله‌ كێه‌؟!
ـ كاتێك وتی: منیش پیاو هه‌یه‌ و خه‌ڵكیش پیاو. ئاخر من له‌ چیم كه‌مبوو وا بوم به‌تووشی ئه‌م ڕه‌زیله‌وه‌
چیرۆکی... سۆزان

چیروکیکی راستە قینە یە بوو یە کە م جار له گروپە کە مان پوست ئە کڕی...

بەشی یەکەم


دەمەوێت سەرەتا باسی ژیانی مناڵی خۆم بکەم من لە خانەوادەیەکی هەژار پەروەردە بووم سێ خوشک و دوو برا بووین لە خانوویەکی کرێ ژیانمان بەسەر دەبردن زۆر زۆر دەست کورت بووین بەئاواتی ئەوەوە بووین ڕۆژێک بەدڵی خۆمان نان بخۆین یان جلوبەرگ بکڕین یان هەرشتێک حەزمان لێبێت بمان کڕیبایە ژیانمان زۆر بەخەمەوە بەڕێ دەکرد تا وایی لێ هات ڕۆژێک باوکم هەردوو براکەمی لە قوتابخانە دەرکرد بۆ ئەوەی کار بکەن و یارمەتی ماڵەوە بدەن منیش لە هەردوو خوشکەکەم گەورەتر بووم زۆر خەمم دەخوارد بۆیە هیچم پێ نەدەکرا بڕیارم دا منیش واز لەخوێندن بهێنم و دەست بکەم بەکار کردن،، دەستم کرد باکاری نان کردن بۆ ماڵان تا بتوانم منیش یارمەتی ماڵەوە بدەم هەرچەندە زۆر زۆر ماندوو دەبووم بە ئیشی ماڵەوە چونکە دایکم نەخۆشی دڵی هەبوو نەیدەتوانی کاری ماڵەوە هەمووی بکات بۆیە ناچار بووم کاری ماڵەوەش هەمووی بکەم ژیانێکی زۆر سەختم بەڕێ دەکرد زۆر بێزارببوم لەژیان زۆر بەبێنازی گەورە بوین و ژیانمان بەڕێ کرد تەمەنیشم بوو بە 17 ساڵ ئێوارانێک باوکم هاتەوە وتی سۆزان ئیشم پێتە وتم خێرە باوکە گیان وتی خێر ئەبێ کچم وتم باشە نانی ئێوارەمان خوارد ،،، باوکم وتی کچم وەرە لای باوکی خۆت دانیشە چومە لاییو دانیشتم وتم فەرموو باوکە گیان وتی کچم خوازبێنیت هاتووەو تۆ دەڵێیت چی توشی شۆک بووم هەرگیز بیرم لە شوکردن نەکردبووە بێدەنگ بووم باوکم وتی کچم بۆچی بێدەنگیت وتم باوکە گیان بەڕاستی من بیرم لە شوکردن نەکردۆتەوە و وازم لە خوێندن هێنا تا یارمەتی ئێوە بدەم وتی کچم ئێمە حاڵی خۆمان چارە دەکەین ,,, وتی بڕۆ بەدوای ژیانی خۆت ،،،، وتم باوکە گیان کاتم بەرێ تا چەند ڕۆژێک بیری لێبکەمەوە ،، وتی باشە کچم بەدڵی خۆت کەی بڕیارت دا پێم بڵێ وتم باشە ،، کەوتمە بیرکردنەوەوە زۆر قەلەقیو بیرکردنەوە دایگرتبووم نەم دەزانی چی بکەم لەلایەک دایکم نەخۆشە و کاری ماڵم لەسەرە لەلایەکی دیکە کاردەکەم تا پارە بۆ ماڵەوە بەدەست بێنم مێشکم زۆر ئاڵۆز ببوو لەلایەکی دیکەوە دەمگۆت با شوو بکەم بەشکوم کوڕێکی باشبێ و یارمەتی ماڵەوەمان بدات لەم هەژارییە ڕزگارمان بێت بۆیە بڕیارم دا شوو بکەم ،،،، دوایی هەفتەیەک وەڵامیی باوکم دایەوە وتم باوکە کوڕەکە کێیە وتی کوڕی کاک محمدی هاوڕێمە ،،، ئیتر زانیم کێیە چونکە کاک محمد دەمێکە هاوڕێی باوکمە ،،، وتم باشە باوکە گیان پێیان بڵێ بابێنە پێشەوە ،،،،،،،،،

چاوەڕێی بەشیی کۆتایی بکەن لە کۆمێنت دای دەنێم

هه ر ئە ندامیک ئارە زووی لیبو چیروکی خووی باس بکا ئیمە لە خزمە تی داین....
چیرۆکی سۆزان
بەشی دووەم وکوتایی


ئیتر ماڵی کاک محەمەدی هاوڕێی باوکم هاتنەپێشەوە بۆ خوازبێنی من و کوڕەکە ناوی ڕزگار بوو ئیتر قسمەت بوو شوم کرد بەس خۆزگە کوێربومایە شووم نەکردبایە ،،، دوای هەفتەیەک مارەکرام ،، ڕزگار هەموو بەڵێنێکی پێم دا کە لەگەڵم باش بێت و ئاگات لەماڵی باوکیشم هەبێت ،، ئیتر دوایی مانگێک منیان گواستەوە ،، ئیتر دۆزەخی من لێرەوە دەست پێدەکات من لەگەڵ ماڵ خەزورم دادەنیشتم سەرەتا هیچ کێشەیەکمان نەبوو تا ساڵێک بەسەر هاوسەرگیرمان تێپەڕی ،، ئیتر وردە وردە خەسووم تێکەڵی ژیانمان دەبوو ،، دەهات و دەچوو دەیگۆت حەزمان لەمناڵە مێشکی بردبووین ئیسراحەتی لێمان تێک دابوو ئیتر وەزعەکە ئاوا تێپەڕی تا گەشتە ساڵوونیوێک ،، هەستم دەکرد ڕزگاریش وردە وردە لەگەڵم دەگۆڕێ و قسەی نەشیاوم پێدەکات و هیچ گرینگیم پێ نادات ،، ڕۆژێک ڕزگار لە کار هاتەوە زۆر توڕە بوو وتی هەستە بچینە دکتۆر وتم بۆچی وتی بابزانین بۆچی منداڵمان نابێت وتم باشە بابچین بەڵام زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان بەس کێشە لەمن نەبێت ،، ئیتر چوینە دکتۆر ، دکتۆرەکەش خزمی ماڵ خۆیان بوو ئیتر هەموو فەحسوو شتی بۆمان کردو وتی هیچ کێشەتان نییە بەس جارێ خوای گەورە لەقسمەتی نەنوسیون ببنە خاوەن مناڵ ئیتر هاتینەوە ڕزگار وتی زۆر داوای لێبوردن دەکەم سۆزان گیان وام زانی کێشە لەتۆیە بۆیە مناڵمان نابێت ،، ئیتر ڕزگار لەگەڵم باش بوو بەس خەسووم وازی لێ نەدەهێناین دەهاتە سەر سەرم دەیقیژان دەیگۆت حەزم لێیە نەوەی خۆم ببینم منیش دەستم کردە گریان وتم پورێ گیان من هیچ کێشەیەکم نییە تا مناڵمان ببێت ،، بەڕاستی ژیانی لێم تاڵ کردبوو تا سێ ساڵ تێپەڕی بەسەر هاوسەرگیریمان زۆر بێزار ببووم هەمیشە شەڕ بوو لەو ماڵە تا گەشتە ئەوەی ڕزگار لێم بدات ئیتر وتم تەواو چی تر بەرگە ناگرم ڕۆشتمەوە ماڵی باوکم زۆر دڵ تەنگ بووم وتم من شووم کرد تا بار سوکی بێت بۆماڵ باوکم نەمزانی ناخۆشی ماڵی باوکم زیاتر دەکەم ،، چەند جارێک دەڕۆشتمەوە ماڵ خۆم بەڵێنیان دەدا کە باش بن لەگەڵم بەڵام دوای ماوەیەک دەستیان پێ کردەوە ،، تا ڕۆژێک ڕۆشتمەوە ماڵ باوکم وتم باوکە گیان ئەم جارە بم نێریتەوە خۆم دەکوژم تا وایی لێهات دوای سێ ساڵ جیابومەوەو هاتمەوە ماڵی باوکم ،، هەمیشە چاو بەگریان بووم هەموو کات بیرم لە خۆکوشتن دەکردەوە وتم ژیانم هەمووی بەناخۆشی و بەنەبوونی بردەسەر ئێستاش بووم بەبێوەژنیش ،،، دوساڵ لەماڵیی باوکم مامەوە و ئیتر ڕۆژیک ژنێکی دراوسێیان هاتە لایی دایکم و گۆتبووی بۆ کاری خێر هاتوومەوە دایکیشم وتبووی باپرسی سۆزان بکەین ئیتر دایکم بانگی کردم زانیم هاتونەتە داوای من ئیتت منیش ئەو ژنەی دراوسێیانم دەناسی وەک هاوڕێ بووین دانیشتم هەموو شتێکم بۆی باس کرد وتم من لەبەر ئەوەی مناڵم نەبووە تەڵاق دراوم وتی هەموو شتێک دەزانم وە دەشزانم تۆ هیچ کێشەیەکت نییە لەمناڵ بوون ئێمە ڕازین ئەگەر ڕێگە بدەن سبەی شەو دێینە ماڵتان وتم باشە وەرن کوڕەکە کوڕی ژوری ئەو ژنەی دراوسێمان بوو کەهاتن باوکم هەموو شتێکی بۆیان باس کرد وتیان ڕازین ئیتر قسمەتم هەستایەوەو شوم کرد بەس زۆر دەترسام دەمگۆت خوایە گیان ئەمجارە ئەم کوڕە لەگەڵم باش بێت ،، ئیتر ڕۆشتمەوە ماڵی خۆم دوایی ساڵێکو حەوت مانگ ڕۆژێک هەستم دەکرد دڵم تێک دەچێ و نانم بۆ ناخورێو بێتاقەت بووم و سەرم دەسوڕێت ،،، مێردەکەم وتی بابچینە لای دکتۆر وتم باشە ڕۆشتینە لای دکتۆر تا بزانم چیمە نەمزانی توشی شۆک دەبم و دەبێتە خۆشترین ڕۆژی ژیانم کە فەحسیان بۆم کرد وتیان دوگیانیت لەخۆشیدا هیچ ئاگام لەخۆم نەما مێردەکەشم بەهەمان شێوە دوایی ئەو هەموو ناخۆشییە خوای گەورە کچیکی پێم بەخشی زۆر دڵخۆش بووم وە بۆشم دەرکەوت هیچ کێشە لەمن نەبوو مناڵم لەڕزگار نەبوو بەڵکوو کێشەکە لەخۆی بوو بۆیە هاوڕێیان هەرگیز بێ هیوامەبن لەژیان …

دوایی هەموو ناخۆشییەک خۆشییەک دێت ئەمە بەڵێنی خودایە .. ئیتر سوپاس
چـیـرۆکـی

ئـەو_کـۆڵانـەی_ژیـانـمـی_گـۆڕی

بـــەشــــــی یــــەکــــەم

من کوڕێکی ئەسمەری باڵابەرزی چاوسەوز بووم لە ژیانێکی شاهانەیا گەورەکرام لەبەرئەوەی کوڕی یەکێک لە بازرگانە گەورەکانی شار بووم بەڵام کەمێکـ جیاواز لە دەوڵەمەندەکانی تر باوکم کەسایەتیەکی ئارام و ودیندار و موتەدەین بوو وە حاجیش بوو بۆیە ئێمەشی لەسەر ئەو ڕێچکەیە پەروەردە ئەکرد و هەموومان کەسی هێمن و دیندار بووین و لەناو خەڵک خۆشەویست بووین یەکەم ساڵی کۆلێژم بوو لەبەر ئەو هۆیانەی باسمکرد کچی زۆر تەقدیمیان ئەکردم بەڵام هەمیشە خۆم دوور ئەگرت ئەقڵم ئەو کچانەی نەئەگرت و لەگەڵ ماڵی ئێمە نەئەگونجان .. ڕۆژێک ڕێکەوتێک ژیانمی هەمووی گۆڕی بە کارێک چومە یەکێک لە گەڕەکەکانی خواروی شار.. لە کۆڵانێکا ئەڕۆشتم ئافرەتێکی تەمەن ناوەندی بەگریانەوە دەستی بەرزکردبۆوە لەناوەڕاستی کۆڵانەکە هاواری ئەکرد فریامان کەون سەیارەکەم ڕاگرت و چوم بەدەمیەوە وتم خوشکەکەم چیبوە وتی تخواا بەقوربانی ئەو چاوانەو بم کچەکەم مرد فریای کەوە بەدەستی ئاماژەی بۆ ژوورەوە کرد ڕامکردە ژوورەوە کچێکی گەنج لەناو خوێنا کەوتوە شێوەی ئەو کاتی هەروەک خەوێک دێتە یادم قژێکی درێژی ڕەش کچێکی سپی لەناو گۆمێک خوێنا ..هەر هێندەم پێکرا هەڵمگرت و خستمە سەیارەکەوە،
+ئافرەتەکە بەگریانەوە؛ بەقورباااااان بم ئاگات لێیبێ هێواش تخوا
-من؛ دادە ڕاکە بەتانیەک بێنە خوێنی ناوەستێ
خێرا کوشنی پێشەوەم بۆکرد بە سیسەم کچەکە بێهۆش بوو سەرەتا وامزانی مناڵی لەبارچووە دواتر بە خێرایی کەوتمە ڕێ بەرەو تەواری بە چەند دەقەیەک گەشتین ڕامکرد نەقالەیەکم بۆ هێنا و دکتۆرێکی برادەرم موقیم بوو لەتەواری بانگم کرد بۆلای خێرا کۆبونەوە لەسەری خوێنی لەبەر ئەڕۆی وەک گۆمی خوێن هەر هێندەشم لەدەمی ئەو ژنە وەرگرت کە دایکی لێی داوە دیاربوو ئەوەی لەگەڵی بوو ئەگریا پوری بوو خوشکی دایکی بوو .. بەڵام بەشێوەیەک ئەگریا هەستمەکرد جەرگی ئاگری گرتووە
نەمەزانی چی ڕووی داوە ۲ سەعات تێپەڕی خزم و کەسی کچەکە ڕژاوون بەسەر تەواریا هیچ هەواڵێک نیە نازانم بۆ چاوەڕێمەکرد ئیشەکەشم تەواو نەکردبوو
بیرمەکردەوە ئارام تۆ کوڕێک لەوسەری شار ئەم ماڵە لەمسەری شار کارت چیبوو بۆ توشی ئەمە بووی دەی خێری پێوەیە ئینشاڵا..
دکتۆرەکەی هاوڕێم هاتە دەرەوە
+من؛چیبوو کاکە؟مردم لە چاوەڕوانیا
-نەزیفەکەی وەستا و برینەکانیمان تەداوی کرد بەڵام بەداخەوە نازانم چی لەم کچە کراوە بەهۆی زەبرەوە پەردەی کچێنی نەماوە و ڕەحمی شل بووە ئەستەمە قەت مناڵی ببێ بە کەسوو کارەکەی بڵێ چاوەڕێکەن تا هۆشی یەتەوە...
کە چومە لای کەس و کاری بە ئاستەم ئەو وشانە لەدەمم ئەهاتە دەر گریانێک قوڕگی گرتبووم ئەوانەم وت و بێ قسە ڕۆشتم بە تاکسی ڕۆشتمەوە وەک ئەوەبوو لە شۆکا بم تەنها بیرم لە بێبەختی ئەو کچە ئەکردەوە کە هۆشی هاتەوە چۆن ئەم هەواڵە دڵتەزێنانەی پێ ئەڵێن؟ بۆ وایان لێکردووە؟ هەزارو یەک خەم دڵی تەنیبووم ..ڕۆژێک توشی ناپیاوێک ئەبێ و ئەمانە ئەداتەوە بەناو چاویا زۆر بۆی گریام هەستام دەستم کرد بە شەونوێژ و دوعا بۆی داوام ئەکرد خوا ڕەحمی پێبکا .. بوو بە سەعات ٤ خۆم نەگرت بێ هەواڵ بم چومەوە بۆلای کەسی لانەمابوو تەنها پوری نەبێ چومەوە داوام لێکرد ڕێم بدا خوشکەزاکەی ببینم وتی فەرموو بڕۆ بۆلای تازە خەریکە هۆشی یەتەوە
چومە ژوورەوە دەموچاوی ئاوسابوو چاوی زۆررر ئاوسابوو قژی خوێنەکەی پێوە وشک بوبوەوە تازە هۆشی ئەهاتەوە وتی تۆ کێیت وتم من دکتۆرم چۆنی؟
وتی ئازارم زۆرە سکم ئێشێ چیم لێهاتوە؟ وتم جارێ ئیسراحەت بکە بەیانی دکتۆری خۆت دێت بۆلا

بــەشــی دووەم

چومە دەرەوە بە پوریم وت سوپاس کەڕێت دا بیبینم من ناوم ئارامەو کوڕی فڵان کەسم و ئەمە ناونیشان و ڕەقەمم قەرزارم بی ئەم کچە هەرچی ویست بەمن بڵێ بەکەسی تر مەڵێ وتی بەساقەوبم ئەمڕۆ تۆمان زۆۆۆر عەزێت دا تۆ نەبویتایە خوا ئەیزانێ چیەبوو کەوتەوە گریان .. وتم تخوا ببوورە بێڕێزیش ئەبێ بەس حەزەکەم بزانم ئەم کچە بۆوای لێهاتووە..؟ بەگریانەوە وتی؛بێریڤان کچی خوشکە گەورەکەمە دایکی ئەم دوو ساڵ لەمن گەورەترە بەس هەرمن بێریڤانم گەورەکردووە چونکە دایکی دەوامی هەبوو منیش شوم نەکردووە بۆیە من بەخێوم کردوە ئای کچە جوانەکەم بە چ نازو مەکرێک بەخێوکرایت کێ ئەیزانی ئاوای لێیەت .. +بەردەوامبە دادە؟
-بێریڤان کچێکی زۆر ئاقڵ و گوێڕایەڵ بوو بەقوربانی بم هەموو کەس خۆشیەوێ دایکیشی زۆر زۆری خۆشەویست بەڵام براکەی دایمە بەغیلی پێ ئەبردو دایکی پێ عەسەبی ئەکردو ئەیوت کچەکەت بەڕەڵایەو تۆ چاری ناکەیت و لێی ئەترسی و ئاوا دایکی لێ دەفع کردووە هەتا دوێنێ بەیانی کە دایکی و براکەی ئەبێتە دەمەقاڵەیان دایکی ئەڵێ ئێستا بێریڤان ئەکوژم باتۆ ئیسراحەت بکەی ئەویش ئەڵێ ناتوانی و ناوێری هەتا دایکی ئەچێ لە خەودا لە بێریڤان ئەدات و کوڕەکە هەر دەفعی ئەکا هەتا بێریڤان بێهۆش ئەبێ و ناچن بەلایا تا نیوەڕۆ کە تۆزێ هۆشی هاتەوە تێلی بۆکردم وتی پورێ فریام
کەوە پورێت بمرێ یاخوا کەچوم لەو حاڵە بوو هاتمە دەرەوەو دەستم کرد بە هاوار هەتا تۆ هاتی بەخوا فریشتەبووی بۆمن ..
+باشە دادەگیان خەفەت مەخۆ بڕۆ هەموو شتێک بۆ بێریڤان باسبکە من لێرە چاوەڕێ ئەکەم
ئێدی دادە شیرین ڕۆشتە ژوورەوەو ساتە سەختەکە بوو هەموو شتێکی بۆ بێریڤان باسکردبوو دەنگی قیژەو گریانی بێریڤان ئەو قاوشانەی پڕ کردبوو لەگەڵ پوری پێکەوە ئەگریان زیاتر خۆم نەگرت و چومە ژوورەوە بێریڤان لە ئەرزەکە دانیشتبوو ئەگریاو قژی خۆی دەرەهێنا و هاواری ئەکرد خوایەەەەەەهـ لەو بێبەختیە خوایە گیان تاوانم چیبوو..
دەستیم گرت بۆئەوەی زیاتر قژی نەڕنێتەوەو بە دادە شیرینم وت دادە ڕاکە لە خەستەخانەی بەرامبەر ئێرە هاوڕێکەم بانگ کە لەوێایە
ئەو ڕۆشت و بێریڤان بـێ هێز ببو چونکە خۆی کەمخوێن بوو دوای ئەو نەزیفە وەک ئەوەی موگناتیس بێ بۆ ئارامکردنەوەی تون کردمە باوەش هەر ئەگریا هەتا لەهۆش خۆی چوو کاتژمێر بوو بە ٨ و دووبارە دکتۆر هاتنەوە سەری و داوای خوێنیان ئەکرد کەسی بنەماڵەکەشی ئەو خوێنەیان نەبوو بۆیە تێلم بۆ براکەم کردو ئەو خوێنی داپێی ئیدی بێریڤان کە هۆشی هاتەوە وەک شۆک وابوو هیچ قسەی نەئەکرد بەس ئەگریا پۆلیسیش ئەهاتن بۆ ئیفادە هیچی نەئەوت تەنها ئەگریا ۱۰ـ۱۲ ڕۆژ تێپەڕی و هەموو ڕۆژێ سەردانم ئەکرد لە پەنجەرەیەکی بچوک یان درزی دەرگاکەوە سەیرم ئەکرد هیچ باشنەبوو دواتر هاتە دەرەوە لە خەستەخانە لە دوورەوە سەیرمەکرد قژێکی ڕەشی درێژی ئاوریشمی بەربوەوە دەمووچاوێکی سپی بێگەرد دوو چاوی کاااڵ بەسەر سەوزا ئەیڕوانی ئای خوا تۆ چ زاتێکی چ جوانیەکت نەخشاندووە؟بێریڤان بۆخۆی بێریڤان چ نازداریەکە ئیلاهی.. ؟ چووە ناو سەیارەکەوەو ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە نازانم چۆن ئەچوەوە ئەو ماڵەو چۆن دایکی ئەیتوانی سەیری بکات وە ئەترسام مێشک وشکبن و بڵێن لەسەر ناموس دایکی وای لێکردووە هەزار و یەک خەیاڵ مێشکیان گرتبووم زۆر خەمیم بوو
ئای دنیا ئاخر ئارام بۆوا بەسترای بەم کچەووە؟ دواتر هەرخۆم ئەموت مەسەلە بەزەییەکەیە ئاوا ڕۆژگار ئەهات و ئەڕۆشت لە پوری ئەحواڵیم ئەپرسی ئەیوت باشترە خەریکە چاکەبێتەوە... بەڵام بێریڤانم کێ دڵی شکاوی تۆ چاکەکاتەوە؟ نزیکی سێ مانگ تێپەڕی و دەوامی دەستی پێکردبۆوە هەموو ڕۆژ چاودێریم ئەکرد ئاگام لە هەنگاو بە هەنگاوی بوو هەمیشە لە زانکۆش کز و مات بوو تێکەڵی کەس نەئەبوو دایمە بەتەنیا دائەنیشت ساڵێک تێپەڕی و من بووم بە مەرحەلە سێ و بێریڤان هەر لە خەیاڵم بوو ئیتربۆم دەرکەوت چارەم نەماوەو ئاشقی ئەوم... هەزار پرسیار مێشکی ئەخواردم بڵێی بەمن ڕازیبێ؟بڵێی خۆشی بوێم؟ئەی ئەگەر ڕازیبوو تۆ ئەوەنە مناڵت خۆشەوێ ئامادەی ژیانێک بێ مناڵ بەسەرببەی؟ ئەم پرسیارانەم لەخۆم ئەکرد و بێ وەڵام ئەمامەوە وە.

بـــەشـــی ســێــیــەم

نازانم بێریڤان ڕۆژ بەڕۆژ جوانتر ئەبوو یان من ئاشقتر ئەبووم بەڵام ئەوەنە ئەزانم ساڵ و نیوێک تێپەڕی نغرۆ بوبوم لەناو ئەشقی شۆخی نازدارا هەتا ئێوارەیەکی زستان بوو بەپێ ئەهاتەوە لە چەند کۆڵانێک پێش ئەوەی بگاتە ماڵەوە سەیارەکەم وەستاند و بەپێ نزیکی بومەوە..
+خانم
-وەڵامی نەبوو
+بێریڤان خان؟
-فەرموو +چۆنی؟
-تۆ کێیت چیتەووێ؟
-ئەمەوێ هەنێ قسەبکەین تکایە بەیانی لە زانکۆ چاوەڕێتم
بەیانی هات و ئیتر نەمەزانی چیبکەم خۆم شت و تراشێکم کرد جلی تازە بۆنی تازە بەڵێ من ئارامێکی تازەبووم دوای یەک ساڵ و نیو دڵخۆشبوم چومە خوارەوە بۆ نانی بەیانی ماچی دایکم کرد -دایکم:ماشەڵا ماشەڵا کوڕە جوانەکەم لەچاوی پیس دووربی
+من:ئااخ دایکە کێ چاو لەمن ئەدات
-خوشکم؛خێرە کاکە ئەو قۆزیە؟
+دایکم؛خێربێ
-من؛خێرە سوڵتانە حەلیم خێرە بوکت بۆ ئەهێنم
+دایکم؛کلیلیلی کوا با بچین بۆ داوای
-من؛ئەچین دایە ئەچین جارێ بە دوعا
هێند خرۆشابووم ئەتۆمبێلی خۆم جێهێشت لەترسی ڕوداوێک ‌و بە تاکسی ڕۆشتم دابەزیم و چوم بۆلای بەشەکەی ئەو ..ئەو وەک من نەبوو زۆر ئاسایی لەهەمان جێ دانیشتبوو سڵاوم لێکرد و وتم با کەمێ قسە بکەین وتی غەریب نیت لەبەرچاوم وتم هەمان کەسم کە تۆم گەیاندە نەخۆشخانە ئاخێکی هەڵکێشا وتی خۆزگە نەگەشتمایە دواتر گفتوگۆیەکی یەک سەعاتی دەستی پێکرد هەوڵمەدا بە جوانترین و پاکترین وشەکان داوای هاوسەرگیری لێبکەم بەڵام ئەو ڕەتی ئەکردەوەو ئەیوت من شوناکەم بەدبەختت ناکەم بۆم ڕوون کردەوە من خۆشمەوێت و بە هەموو جۆرێک پێی ڕازیم وتم ئەگەر منت بەدڵ نیە ئەوەیان شتێکی ترە بەس لەبەر هەنێ هۆکار کە هەردووکمان ئەیزانین دڵی من مەکە قوربانی گەر تۆ نەبی قەت هاوسەرگیری ناکەم سەیرێکی کردم و بەدەنگێکی بەرزترەوە وتی؛
+بەزەییت پێم نەیەتەوە بەزەیی کەسم ناوێ
-تۆۆۆۆم خۆشەوێ یەک ساڵ و نیوە هەموو ڕۆژ لەسەر ڕێگات بووم من لەو کوڕانە نیم بەهەموو کچێک ڕازی بم بەڵام تۆ جیاوازی وەک ئەوەی کۆت و بەند بی زۆر ویستم لەبیرت کەم بەڵام تا سەرم هەڵەبڕی بەدەم خەیاڵەوە ئەگەشتمەوە لای تۆ خۆشمەوێی تۆ جوانترین ڕێکەوتی ژیانمی گیانمی ئەو ڕۆحەمی تخوابێ خۆتم مەکە بیر لەمنیش بکەرەوە ئەگەر کێشەت خەڵکە ئەڕۆین هەر لەم شارە نامێنین بیربکەرەوە تکایە
بێ هیچ کاردانەوەیەک تەنها +وتی؛نابێ ناتوانم -من؛زۆرم لێکرد و زیاترم وت
+بەسە بەسسسس من ژنم من نەزۆکم تەواو؟ ئیسراحەتت کرد؟ تۆ چۆن کەسێکی وەک من قبوڵەکەی من خۆم ڕقم لەخۆمە تۆباسی چ خۆشەویستیەک ئەکەی ؟
-ئارامبە من هەموو شتێک ئەزانم و قبوڵمە گەر تۆ ڕازی بیت ئەتکەم بە دڵخۆشترین کچی دنیا
+باشە ماڵی ئێمە دەرگای هەیە لەوێوە وەرە
-ئەڵڵڵڵڵڵڵڵااااااا یا ئیلاهی من چیم بیست ئەو وتی وەرە داوام خوایە سوپاس بۆتۆ زۆر سوپاس خوایە گیان
وەک ئەوەی تازە لەدایک بوبم دڵخۆشبوم خێرا چومەوە ماڵەوە..
+دایکەەەەەە کورە داییییەەە ئەوە لەکوێیییییی وەرە دوای نیوەڕۆ بچۆ بۆ ماڵی خەزورمممممممم -دایکم؛کردت بەڕاست خۆ؟
+ئااااخ دایە درۆت لەمن بینیوە بەڵێ بەڕاستمە بوکێکی وەک پەریم بۆ دۆزیویتەوە -کوڕم سەبر کە ئەبێ بە باوکت بڵێم و پرسیاریان بکەین خۆ تەماتە ناکڕین
+ئۆف دایە باشە ئەوە ئەچم خۆم بە باوکم ئەڵێم زیاتر تەحەمول ناکەم ئەبێ ئەمڕۆ بڕۆینە داوای
...چوم بۆلای باوکم و هەموو شتێکم تێگەیاند وتم من بێجگە لە بێریڤان کەسم ناوێ باوکیشم وتی باشە مادام خۆت بەدڵتە با جارێ ژنان بچن دایکت و خوشکە گەورەکەت و پورت بڕۆن عەسر وە پێش ئەوەی هەستن پێنج دەقەیەک تۆش بڕۆ ئوسوڵ هەروایە
دەستی باوکم ماچ کرد
+باوکە گیان خوا دڵت خۆشکا وەک دڵی منت خۆشکرد
-ڕوو سوور بی ڕۆڵە چۆن دڵی تۆ ئەشکێنم
+دەی باوکە گیان جارێ سەلامو عەلیکوم
-علیکم سلام خواتلەگەڵبێ
... چومەوە ماڵەوەو تێلم بۆ پورە شیرینی بێریڤان کردو تێم گەیاند کە ئێوارە ماڵەوە ئەنێرم بەڵام هیچ کام لەو شتانەی ڕووی داوە بۆ ماڵی ئێمەی باس نەکەن ئەوە نهێنی بەینی من و ئێوەو خوا ئەبێ ئەویش وتی باشە خەمت نەبێ و سەرەو خێربێ ئینشاڵا
نانی نیوەڕۆم بۆ نەخورا لە قەلەقیا عەسر هات و دایکو خوشک و پورم برد بۆ ماڵیان وتم هەرچیان وت بڵێن بەسەرچاو وتیان باشە نزیکی چل دەقە ڕۆشت خوشکم تیلی کرد وتی ئارام وەرە چاوەڕێتین دڵم هەزار بوو چوم لەدەرگام دا دایکی فەرمووی لێکردم چومە ژوورەوە بێریڤان ئاوی بۆ هێنام ئەی خواگیان ئاوێک بێریڤان هێنابێتی ئەبێ تامی چی بدا خواردمەوە وتم دەست خۆش هیچی نەوت تەنها نیگایەکی نەرم نەبێ
دوایی دایکی وتی پرسی باوک و براکەی ئەکەم و کچەکە ڕازی بێ جوابتان ئەدەینەوە ئیتر ئەو ڕۆژە هەستاین و ڕۆشتینەوە بۆ ماڵەوە

بــەشـــی چــوارەم

ڕۆژم ئەژمارد خوایە کەی بێ جوابم بدەنەوە سێ ڕۆژ ڕۆشت و جوابیان نەبوو نان و ئاوم لێ حەرام بوبو خەوم نەمابوو ڕۆژێک ڕاکشابووم تێلێکم بۆهات پوری بوو وتی کاک ئارام حەزەکەین بێیت هەرخۆت بۆ ماڵەوە تۆزێک قسە لەگەڵ کچەکە بکەن و ئێمەش هەنێک ئیشمان پێتە ئیتر چووم دایکی و پورە شیرینی دانیشتبون دەستمان کرد بە قسەو وتم من کچەکەتانم خۆشەوێ و بەهەموو شتێکی ڕازیم وتیان ئاخر بێریڤان باری دەروونی تەواو نیە توشی خەمۆکی بووە دایمە بێتاقەتەو قسە ناکا ئیتر دایکی دەستی کرد بە گریان..
+خۆزگە ئەو ڕۆژە دەستم بشکایە خۆزگە مێشکم بتەقیایەو وام لەگەڵ بێریڤان نەکردایە ئەو کچە نازدارەکەی منبوو یاخوا بەقوربانی بم هەموو دەقەیەکم خەجاڵەتیەکە کە ئەیبینم ڕویم لێ گرژ ناکا خۆزگە هەقی لێکردمایەتەوە خۆزگە ڕقی لێمبوایە بەس کە ئەوەنە باشە من زیاتر خەفەت ئەخۆم ،کوڕی خۆم کەس نیە حەزکا زەرەر بە مناڵی خۆی بگەیەنێ بەڵام ئاخخ لەو هەڵەیەی تامردن شەرمەزاریە بۆمن ..
-تەواو پورێ گیان ڕەنگە خوا وای ویستبێ ..ئەگەر تۆ وات نەکردایە ڕەنگەقەت بێریڤانم نەناسیایا هەموو شتێک خێری تیایە
+باشە کوڕی خۆم خوا ئیزنی لەسەربێ ئێمە لاریمان نیە هەر ماوە خۆت لەگەڵ بێریڤان قسەبکەی ..بێریڤان کچم وەرە ئەمدیو ..
بێریڤان؛بەخێربێی
+سوپاس گیانەکەم
دایکی و ئەوان ڕۆشتن و ئێمەیان بەتەنها جێهێشت ئەمزانی ئەو هیچ هەستی نیەبۆم و بۆ ئەوەی نەمێنێتەوەو شوبکا بەمن ڕازیە ڕەنگە وتبێتێ قەت کەسێکی تر نابێ منی بەم شێوە قبوڵ بێ..
ئێدی هەندێک قسەمان کرد هیچی نەئەوت زۆر سارد بوو هەر ئەیوت بەدڵی خۆت چیتان پێ باشە وابکەن وتی تەنها یەک داواکاریم هەیە ماڵی جیام ئەوێ ناتوانم لەگەڵ ماڵی باوکت بژیم منیش وتم زۆرباشە هەروا ئەکەین ئیتر ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوەو وتم دایکە وتویانە وەرنەوە بەدەم ئیشەکەتانەوە ...
ئیتر ئەوەبوو بۆ شەوی دواتر چووین بۆ دەست ماچکردن باوکی زۆر کەسێکی بەڕێز بوو وتی کچ کچی خۆتانە مادام خۆیان یەکیان بەدڵە ئامین لەسەر ئێمەیە داوای هیچیش ناکەین خۆتان چیتان پێ ئەکرێ ئەوە بکەن باوکم قسەکانی زۆر بەدڵ بوو ئەیوت ئەقڵم ئەم ماڵەی گرتووە شیرینیمان خوارد و ژنان تۆزێک هەل هەلەیان کێشاو هاتینەوە ئیتر بۆ شەوەکەی تێلم بۆ بێریڤان کرد
+ئەلوو
-بێریڤان؟
+بەڵێ
-خۆشمەوێی سوپاس کەبەمن ڕازی بوویت دڵنیابە قەت لەم بڕیارە پەشیمان نابیتەوە سبەینێ خۆت حازرکە ئەچین بۆ ئاڵتون هەڵگرتن پێنج شەمە مارەت ئەکەم ئینشاڵاهـ ..
+باشە ئێستا ئەخەوم شەوشاد
...نەمەزانی چۆن لەگەڵ ئەم هەموو ساردیە هەڵکەم بەیانی هات و چوینە بازاڕ نزیکی ٨۰ مسقاڵم بۆ کڕی هەر ئەیوت نامەوێ ئەموت نا با زیاتر بێ ئەڵقەمان کڕی ئەی خوایە کە خۆشبوو .. پێنج شەمە هات و لەسەر فەرمانی خوای گەورە مارەکراین نەمەزانی چۆن شوکرانەی خۆم دەربڕم یارم گەلێک جوانبوو هەرچی هاتبوو حەپەسابوو دایکم زوزو بزەیەکی ئەکردو بە ژنەکانی ئەوت ڕەنجم بە زایە نەچووە بوکەکەم زۆر نازدارە ..
ئێدی خانویەکم لە تەنیشت ماڵی باوکم بۆ کڕی و وەک ماڵی خەونەکان کەلو پەلم دانابوو ئەو نەئەهات بۆ شت کڕین و منیش زۆرم لێ نەئەکرد تەنانەت ماڵەکەشی نەبینیبوو ڕۆژی ۱۰ دەقەش قسەی لەگەڵ نەئەکردم ئەچوم بۆ ماڵیان زۆر ساردبوو هیچی نەئەوت ئیتر دوای دوو مانگـ ڕۆژی گواستنەوەمان دیاری کرد
عەزیەکەی براکەم بۆی کڕی لە ئیتاڵیاوە بۆی هێنابوو کە بینیم حەپەسام بەڵام ئەو هیچ کاردانەوەیەکی وای نەبوو وامزانی پێی جوان نیە وتم ئەگەر بەدڵت نیە ئەچین هیتر ئەهێنین قسەیەکی کرد وشکبوم وتی؛
+ئەم جلە سپیانە لە کەسێکی پاک جوانە
-جا لەتۆ پاکتر ئەبێ هەبێ؟دڵنیام زۆر لێت دێ مانگەکەم
ڕۆژی ئاهەنگەکەمان هات ئاهەنگێک دەنگی دابووەوە چومە بەردەم ساڵۆنەکە کە هاتە دەرەوە و بینیم یەکسەر سوجدەی شوکرم برد خوایە زۆر شوکر بە یارم گەشتم چ جوانیەک بوو یا ئیلاهی لەو جلە سپیانەیا شەوقی ئەدایەوە شەڕی لەگەڵ مانگ و ئەستێرە ئەکرد چاوەکانی پرشنگیان ئەدا کاتێ دەست لەناو دەست سەمامان ئەکرد خەریکبوو ئەفڕیم ،ئەو تەلیسمی جادووە ناکرێ ڕاستی بێ جار جار نەرمە نیگایەکی ئەکرد ئارام چۆن دڵی بەرگە ئەگرێ؟?
زۆر دڵم خۆشبوو ئاهەنگەکە نزیکی سەعات دە تەواو بوو چوینەوە ماڵەوە...
بـــەشـــی کــــۆتـــــایی

دەرگاکەم کردەوە وتم شاژنەکەم بەخێربێی ئێرەش ماڵەکەمانە ..وتی زۆر جوانە سەلیقەت جوانە
وتم هەر بەوەیا بزانە کە تۆم هەڵبژاردووە ،هیچی نەوت دەستیم گرتبوو یەک دنیا سوپرایزم بۆی هەبوو ئەمویست زوو هەمووی پشان دەم یەکەم سوپرایز قوتویەک بوو بۆم کردەوە ئەڵقەیەکی ئەڵماسم بۆ کڕیبوو وتم تخوا قەت دایمەنێ دیاربوو بەدڵی بوو سەرێکی لەقاند وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بەدڵی بێت کەمێک زیاتر چوین بەرەو قاتی سەرەوە هەموو سەر قادرمەکە کرابوو بە مۆم بێگومان ئەمە کاری خوشکەکانم بوو نەک من سوپرایزی سێیەم دیاری باوکم بوو سیوچی سەیارەیەک بەسترابوو بە قردێلەیەک و پارچەیەک کاغەزەوە لەسەری نوسرابوو (وەک لاستیک بن بۆ یەکتری هەڵەکانی یەکتر بسڕنەوە با بەختەوەر بن) سوپرایزی چوارەم لەناو لاپتۆپەکە بوو دامگرساند من لەماوەی دوو ساڵی پێشو هەموو ڕۆژێک وێنەیەکی بێریڤانم گرتبوو هەموویم کردبوو بە ڤیدیۆیەک و پشانم دایەوە..ئەمەیان بەڕاستی تاساندی وتی چاوەڕێی ئەمە نەبووم سوپرایزی کۆتایی گۆرانیەک بوو کە هەمیشە ئەوی ئەهێنایەوە یادم بۆم وت ئەو گۆرانیەی زەکەریا بوو کە ئەڵێ ..(دوێنێ وەختێ ئێوارێ کە دیم گوڵاو دەبارێ،نەمزانی یاری خۆمە وەی بەناز دەڕوا بەجــارێ..) دواتر پێم وت زۆرم خۆشەوێیت وتی سوپاس ئەبێ من ئەم تەسریحەو شتە بکەمەوە وتم باشە بەدڵی خۆت من ئەچمە خوارەوە دوایی وەرە وتی باشە نزیکی سەعاتێکی پێچوو هاتە خوارەوە وتم وەرە جارێ با دوو ڕکات نوێژ بکەین دوای نوێژەکە سەلام مان دایەوەو وتم خوا لێمان پیرۆز کا ان شااللە وتی ئامین.. بوبو بە سەعات ۱ چوم دەرگاکانم داخست تا هاتمەوە دەستی کردبوو بە گریان وتم هیچ بێتاقەت مەبە بۆ هیچ زۆرت لێناکەم من لە خوارەوە ئەخەوم تۆش بچۆ سەرەوە تا ئەوکاتەی ئەتەوێ وتی من شایەنی تۆنیم وتم بێدەنگبە کەس ڕای تۆی نەویستووە بزانی شایەنمی یان نا دەی بڕۆ من ئەخەوم ئیتر بەیانی هەستام بە تێلی دایکم وتی بۆ نیوەڕۆ وەرنەوە بۆ ئێرە وتم باشە ئیتر چوینەوە بۆ ماڵی باوکم ژیانمان ئاوا ئەڕۆشت وەک دوو بێگانە ئەژیاین شتی زۆرم بۆ ئەکرد هیچ سوودی نەبوو یەک تۆزیش ڕووی نەدامێ
پێنج مانگ تێپەڕی و ئێمە هەروا بوین ڕۆژێک وتی ئەمەوێ جیابینەوە من شایانی تۆنیم هەر هێندەی بە تەلەفۆن پێوتم و دایخست هاتمەوە ماڵەوە لە ماڵەوە نەمابوو چوم بۆ ماڵی باوکم و باوکی لە هیچیان نەبوو زۆرررر بەدوایا گەڕام لە هیچ شوێنێک نەبوو بۆ بەیانی چوم بۆ زانکۆ چونکە ئەمویست دکتۆراکەم تەقدیم کەم شەوی پێشتر تا بەیانی بەدوایا گەڕابووم هیچ نەخەوتبووم زۆر گریابووم چاوم پێش خۆمی نەئەبینی ئیتر سەیرمکرد کەسێک لە شوێنەکەی پێشتری بێریڤان دانیشتوە چوم بۆلای سەیرمکرد بێریڤانە ئەوەندە گریاوە دەموو چاوی ئاوساوەو شین بووەتەوە وتم بێریڤان؟سەیری کردم و دای لە گریان باوەشی لێدام هیچ ژیر نەئەبوەوە سەریم ماچ کرد وتی لێم خۆشەبی وتم جا چیت کردووە وتی تۆم زۆر خۆشەوێ وتم منیش تۆم خۆشەوێ وتی منت قبوڵە هێشتا؟وتم تا مردن وتی کەواتە بمبەرەوە بۆ ماڵەوە ئیتر پێکەوە چوینەوە بۆ ماڵەوەو پەڕەیەکی تازەمان هەڵدایەووە زۆر بە خۆشی ئەژیاین زۆر سوپاسی خوام ئەکرد کە چاوم ئەکردەوە بێریڤان لە تەنیشتم بوو بۆ من هەموو دنیا بوو دوو ساڵ تێپەڕی و مناڵمان نەبوو بێرێڤان دایمە خەمی ئەخوارد ئەیوت تۆ نابی بە باوک بڕۆ ژنێکی تر بێنە منیش ئەموت خوا ئەیدا پەنجەیەکی تۆ نادەم بە هەموو ژنی دنیا ئیتر ڕۆژگار ڕۆشت و ساڵی پاربوو ئەوکاتەی زانیمان بێریڤان دووگیانە زۆر دڵخۆشبوین ئەو نۆ مانگە شەو و ڕۆژمان وەک حەفلەبوو ئەمساڵ لە ۲۱ـ۲ کوڕە جوانەکەمان لەدایک بوو ڕێک وەکو دایکی جوانە بەقوربانی هەردوکیان بم کاکە ئارا ی من و دایە ئێستا فێری دانیشتن بوو کەم کەمەش ئەڵێ بابە ژیانمان زۆر خۆشە وەک خەو وایە بێریڤان خانمی ماڵەکەمە یارە تاقانەکەم هاوسەرە جوانەکەم خۆشمەوێی جوانترین سوتفەی ژیانم ئێستا من بەقوربانی ئەو کۆڵانەو ئەو ڕۆژەو ئەو ڕێکەوتەش ئەبم کە بێریڤانی بەمن ناساند ،دوای ئەم بەسەرهاتە هەموو کۆڵانەکانی شارم خۆشەوێ چونکە لە هەر یەکێکیانا یادگاریەک هەیە بەڵام ئەمەیان زۆر تایبەت ترە چونکە جارێکی تر ئاشق نابمەوە وە لێرەوە ئەڵێم تۆ نەبویتایە ڕەنگە بێ ئەشق هاوسەرگیریم بکردایە

کۆتایی
چی ئەگەر ڕۆژێک واتزانی تەنها ئۆفڵاینم
بڵام له ڕاستیدا مردبم
💉🚑
● بەرهەمی دوعای دایک ●

جارێکیان پێغەمبەر موسا (د.خ) لە خودای باڵا دەستی پرسی '' خودایە گیان کێ هاوەڵ و هاودەمی منە لە بەهەشتدا ''؟!
خوای گەورە پێی فەرموو گۆشت فرۆشێک ، پێغەمبەر موسا (د.خ) بە سەرسامیەوە وتی گۆشت ''فرۆشێک'' ؟! گۆشت فرۆشێک هاوەڵی منە لە بەهەشتدا ؟! خوایە گیان ئەو پیاوە لە کوێیە؟ چۆن دەتوانم پێی بگەم ؟ خوای گەورەش شوێنی گۆشت فرۆشەکەی نیشاندا ، پێغەمبەر موسا (د.خ) چوە لای گۆشتفرۆشەکە بینی وا خەریکی کارکردنە ( گۆشت پارچە پارچە دەکات ). لە دڵی خۆیدا وتی من هیچ شتێکی تایبەتی نابینم بۆیە چاوەڕێ بوو تا رۆژئاوا بون کاتێ رۆژئاوا بوو گۆشتفرۆشەکە دوکانەکەی داخست بە هەندێ گۆشتەوە بەرەو ماڵ کەوتەرێ ..
پێغەمبەر موسا (د.خ) شوێنی کەوت تا نزیک مالیان ئینجا بە گۆشتفرۆشەکە وت من رێبوارم دەتوانی میوانداریم بکەیت ؟ کابرای گۆشت فرۆش وتی بە خۆشحالیەوە . کاتێ پێغەمبەر موسا (د.خ) چوە ژورەوە سەرنجی هەر لای پیاوەکە بوو ، بینی پیاوەکە ئەو گۆشتەی هێنابویەوە شوشتی و کوڵاندی ئینجا لەناوەراستی ژورەوە سەبەتەیەکی هەلواسراوی هێنایە خوارەوە کە ئافرەتێکی بەساڵاچوی تێدابوو و دەستی کرد بە پێدانی گۆشتەکە بەسم ئافرەتە بەساڵاچوە و دەیخستە دەمیەوە و لە پاش هەر پاروێک دەمی دەسڕی بەم شێوەیە بەردەوامبوو تا ئافرەتەکە تێری خوارد ، لەگەل هەر پاروێکیش ئافرەتەکە قسەیەکی دەچرپاند بە گوێ گۆشت فرۆشەکە ..
پێغەمبەر موسا (د.خ) سەرسام بوو وتی ئەم ئافرەتە کێیە بۆ بەم شیوە هەڵتواسیوە ؟!!
پیاوەکە وتی : ئەوە دایکمە لەبەر نەبونی ناتوانم خزمەتکاری بۆ بگرم ، بۆیە دەبێ خۆم خزمەتی بکەم و نانی پێبدەم لە ترسی مێروو و زیندەوەریش هەلمواسیوە ، پێغەمبەر موسا (د.خ) وتی ئەی هەرکاتێک پاروێکت پێ دەدا چی بە گوێ دەچرپاندی ؟! پیاوەکە وتی هەموو کاتێ دوعام بۆ دەکا دەڵێ خوایە گیان کورەکەم بکە بە هاوەڵی پێغەمبەر موسا ( د.خ) لە بەهەشتدا ،
ئینجا پێغەمبەر موسا (د.خ) تێگەیشت کە بون بە هاوەڵی ئەم گۆشت فرۆشە بەرهەمی دوعای دايكه كه يه !!!!
یەکجار بیخوێنەوە (دڵنیابە ژیانت دەگۆڕێت)

دوێنێ لە دەوام گەڕامەوە خێزانم گوتی جلەکانت بگۆڕە و پشوویەک بدە تا نانەکە حازر دەبێت .
جلەکانم گۆڕی و پاڵ کەوتم ، چاوەکانم لێکنا کاتێکم زانی بانگی عەسرە .
چوومە مەتبەخ بەخێزانم گوت چیت ئامادەکردووە ؟
وەڵامی نەدامەوە .
دوو جار ، سێ جار پێم گوتەوە هەر وەڵامی نەدامەوە
زۆر تووڕەبووم سەرم سوڕمابوو بۆ وەڵام ناداتەوە .
کوڕەکەم هات بۆ مەتبەخ گوتم کوڕم پەرداخێک ئاوم بۆ بێنه ئەویش وەڵامی نەبوو زۆر سەیربوو کوڕەکەم نموونەی کوڕی چاک بوو بەڵام بۆ وا دەکات نازانم !
هاتم لە مەتبەخ بێمه دەرەوە خێزانم گوتی : کوڕم بچۆ باوکت لەخەو هەڵسێنه با نانەکەی بخوات
کوڕەکەم بەرەو ژوورەکەم چوو
بە دەنگی بەرز دەمگووت بۆ کوێ دەچی من لێرەم
دوای ۲ خولەک هاتەوە گوتی دایه دوو سێ جار بانگی بابم کرد هەڵناستێت ! زۆر جوڵاندم و ڕام وەشان هەر هەڵنەستا .
ئینجا خێزانم بەرەو ژوورەکەم ڕۆیشت منیش بەدوایدا چووم .
هەوڵیان دەدا کەسی٘ک لەخەو هەستێنن جلەکانی وەک جلەکانی من بوو ، ڕوخساریشی زۆر لەمن دەچوو
دوای چەند خولەکێک دەنگی گریان بەرزبۆوە و هەموویان دەگریان
خودایه ئەم پیاوە کێیه !
بۆ کەس گوێی لەمن نیه ؟
بۆ کەس نامبینێت ؟
کوڕەکەم چووە دەرەوە دوای چەند خولەکێک هاتەوە
دایکم و باوکم و براکانمی لەگەڵدا بوو
دایکم ، کەسە خەوتووەکەی کردە باوەش و دەگریا
چوومە پێشەوە بەڵام سوودی نەبوو
باوکم لەسەر کورسیەکە بەکۆڵ دەگریا .
براکەم و چەند کەسێک کەسەکەیان شوشت و کفنیان کرد و بردیان بۆ مزگەوت نوێژی لەسەر بکەن
دراوسێ و هاوڕێ و خزمەکانم هەموویان ئامادەبوون
دەستیان کرد بە نوێژکردن .
منیش هاوار دەکەم
ئەی هاوار نوێژ لەسەر کێ دەکەن ؟!
من زیندووم ... نەمردووم ، بۆ نامبینن ... ئەی هاوار بۆ گوێتان لێم نیه ... بۆ کەس ئاگای لێم نیە !!
وازم لێیان هێنا تا نوێژەکە تەواو بکەن .
سەری تابووتەکەم هەڵدایەوە و کفنەکەم لەسەر ڕووی لادا
زەردەخەنەیەکی پڕ لە خەفەتباری کرد و گوتی : من ئیتر کاتم تەواوبوو ئینجا نۆرەی تۆیه من تەواو .
تۆ لە ژیان نەمای ، مردی ، کۆچی دوایتکرد جارێکی تر ناگەڕێیەوە ژیان ، جارێکی تر ناگەڕێیەوە سەر زەوی ، بەرەو قەبر و قیامەت کەوتیە ڕێ .
ئیتر کاتی حسابە دەبێت باجی کردەوەکانت بدەی .
٤۰ ساڵه هاوڕێتم ئێستا دەخرێمە قەبرەوە و تۆش بەرەو لێپرسینەوە دەبردرێیت ؟
ئیتر دەمویست قسه بکەم نەمدەتوانی
دەمویست بجوڵێم نەمدەتوانی
ئیتر گوێم لە دەنگی مەلاکە بوو قسەی دەکرد .
دواتر خۆڵ کرا بەسەرمدا ، بە تەنیا جێمام لەو شوێنە تەنگە .
لەو شوێنە تاریکە ، لەو شوێنە تەسکە ئەی هاوار خوایە .
ئیتر زانیم کۆتاییه و گەیشتمە قەبر .

نا دوا شوێن نیە بەڵکو دەستپێکە و سەرەتایە
هاوارم کرد گوتم :

(خۆ من چەندین قەرز هەیە نەمداوەتەوە)
(کاری زۆر هەیه گوتم جارێ زووە و نەمکردووە)
(ویستوومە واز لەکاری خراپە بێنم وازم نەهێناوە)
دەمویست کاتێک کەوتمە ناو تەمەن تەوبە بکەم و کاتێک نزیکی پیری بووم ئینجا نوێژەکانم بەجوانی بکەم
ویستم ڕۆژوو بگرم بەڵام گوتم لەپاش ٤۰ ساڵی دەست پێدەکەم .
ویستم تەوبەی یەکجاری بکەم بەڵام گوتم جارێ گەنجم با تۆزێکی تر پیر بم .
ویستم ... ویستم ... ویستم ، زۆر شتم ویست بەڵام نەمکرد و مردم و ڕۆژگاری تەمەنم کۆتایی هات .
پاشان گوێم لە دەنگی قاچی دوو کەس بوو
گوتم ئەی هاوار لێپرسینەوە دەستی پێکرد
دوو فریشتەن (نەکیڕ و مونکەڕ) ن کە لە دنیادا باسیان دەکرد .
هاوارم دەکرد دەمگوت :

خودایە بمگەڕێنەوە دونیا ... خودایه بمگەڕێنەوە
خودایه بمگەڕێنەوە تا لە دونیا کاری چاک بکەم
گوێم لەدەنگێک بوو دەیگووت :
نەخێر ... نەخێر ... نەخێر .
زۆر ترسام و ناڕەحەت بووم
تا دەنگێکی نەرم بانگی کردم گوتی : باوکە باوکە هەسته نان ئامادەیه
چاوم کردەوە کچە جوانەکەم بوو
ماچێکم کرد گوتی : باوکە نانەکە سارد دەبێتەوە
گشت گیانم ئارەقەی کردبوو زۆر هیلاک و ماندووبووم و تەواو پەشۆکام و شڵەژام و ترسێکی زۆر زۆرم لێ نیشتبوو .
(ناحەقم نیە ئاخر دەزانن من چیم دیت) .

ئینجا
زۆر زۆر سوپاسی خوام کرد کەوا لەڕێگای ئەو خەوە زۆر بەخۆمدا چوومەوە و سەرتاپای ژیانم گۆڕا و پاشان بە نەفسی خۆمم گوت ها ئەوە گەڕایتەوە دنیا بزانین لەمەودوا چی دەکەیت و چی پێش دەخەیت بۆ قەبر و قیامەت
بەڵێنم بەخوای گەورە دا کەوا لەمەودوا دەبێ هەر چاکە بکەم چونکە نازانم کەی دەمرم .
دەبێ لەمەودوا هەموو نوێژەکان لەکاتی خۆیدا بکەم هەرگیز نابێ نوێژی بەیانیان بفەوتێنم .
دەبێ نوێژە سوننەتەکان بکەم چونکە ژیان زۆر زۆر کورتە .
دەبێ دەست و دڵ و دەم و چاوم لە ئاست حەرام دابخەم .

مرۆڤی ئیماندار دەبێ هەموو کات ئامادەی مردن بێت .
وەک برایەک تکاتان لێدەکەم ...
تەوبە دوامەخەن ، نوێژەکانتان مەفەوتێنن ، زۆر زیکری خوا بکەن ، تا دەتوانن ڕۆژووی سوننەت بگرن ، لەگەڵ یەکتر و دراوسێ باش بن .
وازبهێنن لە درۆ و غەیبەت و خراپەکاری و گوناهکردن .
دەست بە دینی خواوە بگرن و شوێن قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا ﷺ بکەون .
ئێستا پەشیمان بەرەوە و دەست هەڵگرە لە گوناهـ
ئەگینا بەخوا کە مردی زۆر پەشیمان دەبیتەوە
پەشیمانی دوایی مردن هیچ سوودی نیە
زۆر سوپاس بۆ خوا کە مۆڵەتی دام و دوا هەناسەم نەبوو دەرفەتێکی تری پێدام .

تۆش سوپاسی خودا بکە کە ھێشتا فرسەتت لەبەر دەستە کاتت تەواو نەبووە ، فریای خۆت بکەوە ، خۆت ڕزگار کە لە عەزابی قەبر و ئاگری دۆزەخی هەتا هەتایی و بەھەشتی هەتا هەتایی بەدەست بێنە .
چیرۆکی. کەژاڵ

بەشی.. یەکەم

من ناوم کەژال و تەمەتم 27 ساڵە بەسەرهاتەکەم لەگەڵ کوڕێکە کە ناوی کارمەند.
من کچی ماڵەوە بووم خوێندنم تەواو کردبوو ئیتر لەماڵەوە بێ ئیش بوم وەک ئیشی دایرەو دەوام هیچ ئیشێکم نەبوو ڕۆژانە کە دەهاتمە دەرەوە کوڕێک زۆر زۆر سەیری دەکردم دەچومە دوکان و سۆپەڕمارکێت بۆ هەر شوێنێک دەچوم بەدواوەوەم بوو نەمدەزانی ئەم کوڕە کە چۆن ئاوا بێ ئیش و کار هەر چاودێری من دەکات نەشم دەناسی کوڕی کێیەو کوڕی کێ نیە دراوسێمان نەبو خزم نەبوو ئیتر ئاوا.
ئەم کوڕە کە دەچووم بۆ شوێنێک هەوڵی دەدا کە لێم نزیک بێتەوە بەڵام شەرمی دەکرد هیچ لەڕوی نەدەهات گفتوگۆم لەگەڵ دا بکات زۆر جار کە مەجال هەبوو بۆ هەر قسەیەک کە بیکردبا بەڵام هیچی نەدەکرد و هیچی نەدەوت چونکە من هەر بەتەنها دەچووم بۆ بازاڕو دوکان و یان هەرشوێنێک بچوبام بەتەنها بووم ئیتر ڕۆژان هاتو ڕۆیشت ئەم کوڕە هەر بەردەوام بو تەنانەت سەلامیشی لێنەدەکردم بەس سەیری دەکردم منیش کە سەیریم دەکرد تۆزێک سەیری یەکتریمان دەکرد و ڕێک چاوەکانی لادەبرد و ملی نەوی دەکرد و تێدەپەڕی .
ئێمە لەنزیک ماڵی خۆمان سۆپەڕمارکێتێکی لێ بوو هەر لە کۆڵانەکەی ماڵی خۆمان بوو زۆر نزیک ماڵی ئێمە بوو سێ ماڵ بەرانبەرمان بوو لە ڕوکنێک بو سۆپەڕمارکێتەکە ئەم کوڕەش هیچ ئیشی نەبو خۆی لەگەڵ خاوەن دوکانەکە کردبو بە هاوڕێ و ڕۆژانە لەوێ دادەنیشت بەس بۆ ئەوەی من ببینێت و چاودێریم بکات . هەر لەم دوکانەش بۆ یەکەمجار منی بینی بوو ئیتر ئاوا هۆگرم ببوو ماوەیەکی پێ چو هەر ئاوا بوو
ئیتر جەژن هات جەژنی قوربان دوای نیوەڕۆ بوو کەسی لێنەبوو ماڵی ئێمە هەر بەتەنها بووم درگای ماڵمان کرابۆوە منیش لەحەوشەکە دانیشتبووم خۆم بە مۆبایلەکەمەوە خافڵاندبوو یەکێ لەدەرگای داو سەیرم کرد ئەم کوڕەیە منیش پێم سەیر بوو فەرموم کرد و هاتە حەوشەکەوەو وتی سەلام جوابی سەلامم دایەوەو وتی جەژنت پیرۆز بێت و ئیتر ئاوا منیش وتم لەتۆش پیرۆزبێت و.... ئیتر ئاوا من پێکەنینم دەهات ئەویش بەهەمان شێوە بەڵام زۆر شەرم دایگرتبو من چونکە لەماڵی خۆمان بوم زۆر موسەیتەر بووم چکلێت و بیبسیم بۆ ڕاگرت و دانەیەکی هەڵگرت و بیبسەیکی هەڵگرت و وتی چکلێتەکەتان خۆش دیارە ماشااللە وتم واللە ئەوە خۆم کڕیومە کەوایەدانەیەتریش هەڵگرە وتی دڵتناشکێنم و دانەیەتریشی هەڵگرت وڕێک ڕۆشت و واحافیزی کرد ئەوکاتە دوای نیوەڕۆ بو هێشتا عەسر بانگی نەدابوو من هەر بیرم لێی دەکردەوە لەو کوڕە خوایە ئەم کوڕە کێیە ئەم کوڕە چی دەوێ بەڵام ڕاستی تۆزێ چوبوو بەدڵمەوە ئەوەنەسەیری دەکردم و بەدواوەم بوو بەس زۆریش نا هەر تۆزێ کەمێک هەستم بۆی هەبو ئیتر هەر بەتەنها لەماڵەوە بووم ماڵەوە ئێستا نەهاتبونەوە چونکە جەژن بوو ڕۆشتبوون بۆ سەردانی کردن و ماڵ خزم و ئەوانە دەمەو ئێوارە هات هەر بەتەنها بووم دیسان ئەم کوڕە هاتەوە من خەریکی ماڵ پاکردنەوە بووم کە هاتەوە لەدڵی خۆماوتم خوایە دیسان خێر وتم فەرموو هاتە حەوشەوە وتی چکلێتەکەتان زۆر خۆش بو هاتوم دانەیەتر بخۆم و بڕۆمەوە خۆ ئاسایە پێکەنیم ههههه وتم باش فەرمو چەنێک هەڵەری بیبە کاکە پارچە کاغەزێکی دانایە ناو چکلێتەکان وتم چیە ئەوە وتی تکایە تێڵم بۆ بکە زۆر زۆر زەرورە ئیشم پێتە وتم تۆ قەد عەیب ناکەی ها وتی تخوا تخوا دڵم مەشکێنە ئیشم پێتە بەخوا وتم باش بڕۆ خێرا با کەسێک نەیەت ماڵەوە نەیەنەوە ئیتر ڕۆشت و خواحافیزی کردو لەدەرگا ئاودیوی ئەودیو نەبو وتی تخوا تێڵ بکە وتم بااااش خەمتنەبێت ڕۆشت و ڕەقەمەکەم هەڵگرت و سەیرم کرد و ئیتر کەوتمە دوودڵیەوە خوایە چی بکەم تێڵبکەم نەیکەم ئیهمالیکەم یان نا دەی وتم با جارێ ژمارەکەی هەڵگرم شەو بو بە یانزەی شەو ماڵەوەمان هاتبونەوەهەر ئێوارە پێش نان خواردن گەیشتبونەوە سعات یانزە بوو ژمارەکەیم سەیڤ کرد وتم بزانم ڤایبەری هەیە ڤایبەری نەبوو ئیتر بە سیم نامەیەکم بۆی نارد نوسیم (سڵاو چۆنیت کاکە چکلێتەکانت بەدڵبوو؟) وتم ئاوا باشترە بۆی بنوسم بۆئەوەی ڕێک بزانێ کە منم ڕێک وەڵامی دایەوەو نوسی سڵاو کەوتینە گفتو گۆ وتی کوا فەیسبوکت با لەویا قسەکەین وتم باش وتم فەیسبوکەکەم بەم ناوە نوسراوە و وێنەیەکی ئاوای لەسەرە ئەدی بۆناردم و نامەی بۆناردم وتی دڵم داکەوت کەزۆر زۆر بەدوای فەیسبوکەکەتا داگەڕام بەڵام چۆن دەستم کەوێ ئۆخەی خۆ دەستم کەوت دەی وتم ئەوە دەستت کەوت خۆ دڵت داکەوت وتی ئا ئا . دەی ئەو شەوە تا سعات دوانزە قسەمان کرد ئیتر هەر ئەم قسانەبوو کات بو بە دوانزەی شەو وتم من دەبێت بخەوم شەوشاد وتی باش بڕۆ بخەوە خۆشحاڵ بووم منیش هەر دەخەوم ئەو خوا خوای بوو کە بڕۆم لەخەت چونکە نەیدەزانی باسی چی بکات و بڵێ چی دەی ئیتر وتی خۆشحاڵ بووم و شەوشاد شەوشاد ڕۆشتم لەخەت بەڵام من خەوم لێ نەدەکەوت بە خەیاڵی ئەم کوڕەوە خوایە ئەم کوڕە دەبێت کوڕێکی باش بێت خراپ بێت چونکە دەمزانی بابەتەکە چیە بۆیە وا لام گرنگ بوو .ئیتر ئەوشەوە

چاوەرێ بن
چیروکی گەژەل بەشی دووەم

خەوتم بەیانی کە هەستام لەخەو بەیانی زووبوو بۆیە سەیری مۆبایلەکەم نەکرد نوێژم کردو خەوتمەوە دواتر کە هەستام میوان و شت دەهات بە هۆی جەژنەوە سعات دەو ئەوناوە سەیرێکی مۆبایلەکەم کرد نامەی ناردبوو نوسیبوی سڵاو بۆ دیار نی ؟ منیش میوانمان هەبو جوابم نەدایەوزۆر مەژغوڵ بووم ئیتر سعات تا سعات دوو هەر بێ مەجال بووم لەبەر میوان بیریشم لای بوو چومەوە خەت سەیرمکرد نامەی ناردبۆوە دیارە میوانتان هەیە زۆر ماندوی کچی باش ئیتر منیش نامەم ناردەوە بۆی نوسیم سڵاو ببورە بەخوا وەک خۆت وتت زۆر مەژغوڵم و ئیتر ڕۆشتمەوە لەخەت میوانەکان دوای ڕۆشتن و ماڵەوەشمان بەتەمای ڕۆشتن بون بڕۆن بۆماڵ خزم و ئەوانە وتیان تۆش وەرە گەر حەزدەکەی منیش وتم ماندووم و ئیتر تا ماڵ پاک دەکەمەوە بۆیە حەزناکەم بێم نەچوم ماڵەوەش هەمویان ڕۆشتن چومەوە خەت نامەی ناردبوو نوسیبوی ماڵتان خۆ کەسی لێنەما بێم چلێتێکی تر بخۆم ؟ بەس سۆپەرمارکێتەکە کرابۆوە دووەم ڕۆژی جەژنیش بوو هەر هەبوو ئەم کوڕە لەوێ ئاگاداربوو . منیش وتم ئێ تۆ دوێنێ دووجار هاتی هەر تێرت نەخوارد هههههه وتی نا حەزم لەم چکلێتەیە لەدڵی خۆما وتم ئائا حەزت لەچکلێتەکەیە نەموت وەرە منیش تا جارێکی تر وتی وا دێم بۆماڵتان وتم پیاوی چاکبە بۆکوێ دێیت بڕاستە وتی بەخوا بەڕاستم

وتی دێم ئەمڕۆش بۆ ماڵتان منیش نەمهێشت بێت ڕازی نەبوم بە هاتنی چونکە شتێکی ناشیرن و نابەجێ بوو تا بێت لەبەرچاو دراوسێکامان و خەڵک و ئیتر نەمهێشت بێت وتی باش کەوایە وەرە دەرەوە با هەر چاوێکم پێت بکەوێت وتم نەخێر نایەم وتی یان تۆ دێیتە بەر دەرگا تا بوبینم یان من دێم بۆ ماڵی ئێوە وتم باش کاکە من دێم و تەواو ئیتر ئاوا تۆزێ شت و کەلو پەلی لێ بو کردمە عەلاگەیەک و بردمە دەرەوە بۆ ناو تەنەکەی خۆڵەکە و بەم بیانوە چومە دەرەوە بینیم و ئەویش منی بینی و خێرا خۆی گەیاندە ڕاست دەرگای ماڵی ئێمە سەلامێکی کرد بەدەنگی نزم و جوابم دایەوەو منیش هەر بە دەنگی نزم خۆی جوان گۆڕی بو ئەو جلانەی دوێنێی هەر لەبەر نەبو تۆزێ ئاوا بە خاوی چومە دەرەوەو شتەکانم فڕێ دا نەک بەپەلەو خێرا بێمەوە ژورەوە ئیتر هاتمەوە ژوورەوە و نامەی نارد وتی زۆر زۆر دڵخۆش بوم بە بینینیت منیش وتم زۆر سوپاس کاکە هەر دڵ خۆشبیت یاخوا وتی حەزەکەم تێڵت بۆبکەم وتم نا پێویست ناکات وتی بۆ هەر دوودەقەیەک وتم ناتوانم ئیشم هەیە وا لێرە با بە چات قسە بکەین وتی دەی باشە ئیتر هنێک گفتوگۆمان کرد و منیش ئیش و کارم هەبو وتم دەبێت بڕۆم لەخەت لەخەت ڕۆشتم و ئەوڕۆژەمان ئاوا بەڕێ کرد تا دوای نان خواردنی ئێوارەو ئیش و کار تەواو بوو سەیرم کرد نامەی ناردبو ئەو نامەی دەنارد من تۆزێ بەخاوی جوابم دەدایەوە ئەیش ئیمانی نەمابو بەوەی کە درەنگ جوابی دەدەمەوە مەژغوڵیش بوم نامەی هاوڕێی ترم بۆدەهات کچە پورو خزم و ئائەوانە ئەو دەیوت بۆ نەهاتوی لەگەڵ ماڵەوە ئەو دەیوت بۆ نەهاتوی ئیتر ئاوا ... ئەوەشەوە زۆر قسەمان کرد تا کاتژمێر یانزەو نیو ئاوا ئەوکاتانە باسی خۆشەویستی کردو خۆشەویستت هەیە نیتە ئەو بابەتانە منیش وتم بەڵێ خۆشەیستم هەیە زۆری پێ ناخۆش بوو وتی تخوا گاڵتەم لەەڵ مەکە هەتە یاخود نا وتم بەڵێ هەمە خۆشەویستیشم نەبو بەس هەر بەگاڵتە وام دەوت ئیتر دوای وتم نیمە کەس لەدڵما نیە ئیتر دڵی زۆر ۆش بو وتی تۆ سەرەتا دڵی منت زۆر ناخۆش کرد وتم بۆ؟ وتی ڕاستی خۆشم دەوێی هیچ کەسێم بەقەد تۆ خۆش نەویستوە بڕواو بێت لەم دنیایە وانازانم کەس هەیە جگە لەتۆ ئیتر هەر بەجدی داوای خۆشەویستی لێکردم من هەر دەموت نا ۆشەویستی ناکەم دەی کاتژمێر بو بە دوانزەو نیو شەوشادیم لێ کردو وتم دەخەوم وتی نابێ بخەوی تخوا زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ تۆ قسە دەکەم جوابم نەدایەوەو ڕۆشتم لەخەت بۆ بەیانی کە هستام لەخەت دنیایە نامەی ناردبوو خۆشم دەوێیت و ئیتر چیت دەوێت بۆتی دەکەم و ئەم بابەتانە جوابی هیچیم نەدایەوە دوای نامەی ناردەوە سڵاوێکی نارد وو جوابم دایەوە بەسڵاو چۆنی باشی و ئیتر ئاوا کەوتینەوە قسەکردن هەر داوای ۆشەویستی دەکرد منیش حەزم بەم قسانە نەبوو چونکە نەمدەیست یەکسەر لە پڕێک ئەوە ڕوبداد .
ماڵی زمێکمان کوڕێکیان هەبوو منی بینی بوو ئەم کوڕە دەیوست بێتە داوام و شوی پێبکەم بە ماڵەوەمانیان وتبو بەس ئەم کوڕە هیچ قسەیەکی لەگەڵ من نەکردبوو تەنها بەدایکی و ماڵەوەی خۆیانی وتبو کە حەزم لە کەژڵ و بۆم بچنە داوای بۆم ڕازی بکەن ئەوانیش هاتبوون بە دایکمیان وتبوو دیکیشم بە باوکمی وتبوو دایکم وتی کچم ئەم ماڵە زۆر ماڵێکی باشن و زۆر ڕێک و پێکن و کوڕەکەشیان کوڕی چاکە و زمی خۆمانن دەیان ناسین پێم خۆشە بۆ ئەو ماڵە منیش ئاگام لە هیچ نەبوو سەرم سوڕمابوو خوایە ئەمە چیە ڕوودەدات یانی شڵەژابووم و بەس بیرم دەکردەوە بەس سەرەتا بەدایکم ووت دایکە من شوناکەم جارێ دیکیشم وتی کچی خۆم تۆ تەمەنت هەیەو ئیتر نابێت بمێنیتەوە و ئێ خوێندنت تەواو کردوە بۆ شوی پێ ناکەی ؟ وتم دایکە شو ناکەم .بۆیەش وام دەوت ئێستا
من لەنێوان دوو شت دابوم نەمدەزانی چۆن بڕیار بدەم و ئەم کوڕەش خراپ نەبو کوڕێکی باش بو هەروەها ماڵێکی باشیش بوون ئیتر هندەی پێ نەچوو دوو ڕۆژ ڕۆی بەسەر ئەو بابەتەیا ماڵی ئەم کوڕە شەوێک ڕێک هاتن بۆ ماڵی ئێمە بێ ئەوەی من بڵێم وەرن و ڕازیم و یان هیچ بڵێم ئیتر دانیشتن و هەر بیرم دەکردەوە خوایە گیان دەبێت چیان بوێت هاتبن بۆ داوای من یاخود هەر بۆ سەردانی چونکە من ڕازی نەببوم و بڵێم وەرن دانیشتن و ماوەیەک وەختێک دایکی ئەم کوڕە بانکی کردم و بردمی بۆ ژورێک هەر خۆم و خۆی وتی کچم وەرە با دانیشین کەمێک پێکەوە ئیتر دانیشتین هەردووکمان کەوتینە گفتو گۆ و قسە و وتی کچم من زۆر زۆر حەزەکەم ژن بۆ کوڕەکەم بێنم وە تۆش بکەم بە بوکی خۆم بە کچی خۆم تۆمان زۆر بەدڵە ...... ئیتر ئەو قسانە منیش وتم دایکە گیان زۆر زۆر سوپاس بۆ ئەو هەستەت و هەروەها ماڵی وەک ئێوە چاک کوا جا ماڵێکی چاکن و کوڕەکەشتان هەر کوڕی چاکە بەس بەخوا ئامادەنیم جارێ بۆ شوکردن جارێ شو ناکەم دەی وتی زۆر چاکە مادام بەڵام ئەوان کەسی تریان قسەیان نەکردبو هچ ئەم بابەتە نەوترا تەنها دایکی ئەم کچە نەبێ کە قسەی لەگەڵ منا کرد ئیتر ڕۆشتن و دایکم دوای ئەوان کەڕۆشتن پرسیاری کرد ها کچم چی بو وتم حاڵ و حساب دەی وتی چاکە.

بەس من هێشتا هەر بەردەوامم لە قسە کردن لەگەڵ ئەم کوڕە دا یانی لەگەڵ کارزان .
شەو لەگەڵ کارزان قسەمان دەکرد وتم کارزان شتێک هەیە دەمهەوێت پێتی بڵێم وتی چیە ئیتر پێم وت داخوازبێنیم هاتوە وتی چۆن وایە وتم واللە ئیتر ئاوایە وتی جا تۆ ڕازی وتم نازانم وتی چۆن نازانی وتم ئێ پێم وتن کە شو ناکەم دەی وتی زۆر چاکە .
وتی کەژاڵ ئەی گەر من بێمە داوات شوم پێ دەکەی؟ کەوای نوسی ڕێک تەزوێک بە گیانم داهات ڕاستی زۆرم پێ خۆش بوو کە وای وت چونکە من حەزم لێی بوو ئەو بێتە داوام شوو بەو بکەم وتم نازانم وتی مەیکە بە گاڵتە ڕاستی من زۆر حەزەکەم ببیتە هاوسەرم و زۆریشم خۆش دوێیت خۆشت دەزانی کە چۆنم بۆت وتم با بیرێکی لێبکەمەوە بۆ ئەم پڕۆسەیە وتی چاوەڕێم هەر بڵێ وەرە دوام ڕێک دێمە داوات با پێش ئەوەی دەوام بکرێتەوە بشتگوازمەوە چونکە ئەم کوڕە مامۆستا بوو بە گرێبەست لە مەکتەبک دەوامی دەکرد ئیتر ڕۆژگار هاتو ڕۆشت جوابم دایەوە وتم وەرە داوام ڕۆژێکمان داناو ماڵی ئەم کوڕە پێم وتن کە دایکت با بێت بۆلای دایکم و کە وەک سەرەتایەک ڕۆژێک هەر بەڕۆژ دەمو عەسر بوو دایک و خوشکێکی هاتن بۆلای دایکم.

بەشی کوتای چاوەری بکن.
چیروکی کەژاڵ ٠٠
کوتای

بەشی کۆتایی

دایکی و خوشکەکەی هاتن بۆ ماڵمان منیش زۆر دڵخۆش بووم بەهاتنیان خزمەتێکی باشم کردن هەر خواردن و میوەو چاو ئەو شتانەم بۆ دادەنان خۆم شیرن کردبوو لای ئەوان😜
بەڵام دایکم هیچ ئاگای لە بابەتەکە نەبوو چونکە من هیچم باس نەکردبوو باسی ئەو بابەتە دەی قسە کراو گفتۆگۆ کرا دایکی ئەم کوڕە وتی ئێمە هاتوین تا ڕوخسەت وەرگرین و بێین بۆ داوای کچەکەتان دایکم وەزعەکەی بەدڵ نەبو وتی کچ بەدەست من نیە بەدەست باوکیەتی ئێ ئەوانیش وتیان تەنها بەباوکی کەژاڵ بڵێ کە دێینە پێش و تەواو ڕۆژێک پیاو دەنێرینە داوای دەی ئیتر ئەم گفتوگۆیانە تەواو بوو..... ئەوان ڕۆشتن و ئیتر دیکم زۆر توڕە بو وتی ئەمانە لەکوێ دەناسی ؟ چۆن هاتون ؟ هەر دەموت نازانم زراوم چوبو زۆر ترسام بەهەر حاڵ شەو دایکم بە باوکمی وت وتی شتێکی ئاوا هەیە من بەس لەم دیو گوێم گرتبو دەنا نەمدەوێرا هەر بو ژورەشدا بچمەوە کە باوکمی لێیە ئیتر گوێم لێ بوو باوکم وتی قەیچیەکات دێن بابێن بەخێر بێن ئۆۆۆخیشش زۆۆر دڵخۆش بووم .
لەگەڵ ئەو کوڕەش هەر قسەم دەکرد هەواڵەکانم پێ دەدا ههههه وتم باوکم ئاوا دەڵێ هەزار جار خۆی دەکرد بە قوربانی باوکم دەیوت شازی خەزورم هەیە بەخوا من 😜 واللە ئیتر دایکم بۆ سبەی شەوەکە ڕەقەمی لێ وەرگرتبون تێڵی بۆ کردن کەوا باوکی کەژاڵ دەڵێ دێن بەخێر بێن.
ئیتر هەفتەیەکی پێ چوو تا هاتن هاتن جەماعەتێک پیاو ماقوڵ و مەلایەک و ئیتر منیان داواکرد مەلایەکیان هێنابوو مەلاکە گوێم لێ بوو وتارێکی کورت و پوختی بۆ دان و وتی ئەم ئیشانە ئیشی خێرن و تا زوو بکرێت باشەو ئێوەش ماڵی چاکن ئەوانیش ماڵی چاکن ئیتر بوکم وتی جوابتان دەدەمەوە میوان ڕۆشتن .
باوکیشم پرسیاری کردبوو لەو ماڵەو لەم کوڕە وتبویان کوڕێکی تا بڵێی خوێڕی و بێ کەڵک و یانی تا بڵێی خراپە باوکم ڕێک جوابی بۆ ناردبوون مەیەنە و کچ نادەم بەشوو
خوایە باشە ئەم کوڕە یانی ئەوەنە خراپە من نەمزانیوە لەلایەک دڵم لێی بەرنەدەبو لەلایەک شوکرانەی خوام دەکرد کە بۆمان دەرکەوت ئاوا خراپە و توشی ئەم کوڕە نەبووم .ئیتر تێڵم بۆ ئەو کوڕە کرد وتم من شوو بەتۆ ناکەم تۆ خراپی و بەکەڵک نایەیت ئەم کوڕە شێت ببو دەیوت واللە خراپ نیم دز نیم حەرامخۆر نیم قۆڵبڕ نیم مەشڕوب و ئەمشتانە ناخۆمەوە بەدوای ناموسی کەس نەکەوتوم خراپی من لەچی دایە؟ وتم من ئەو شتانە نازانم دوورکەوە لێم و تەواو وتی باش با وابێ من کۆتا قسەم لەگەڵ کرد هەرچی نامەو شتی منت لایە بیسڕەوەو هیچ شتێک لەنێوانمانا نەمێنێت وتی بەچاوان خەمت نەبێ من بلۆکیشم کرد و کۆتایم پێی هێنا دوو ڕۆژی پێ چوو میوان هاتنەوە دووبارە هەمان ماڵ وتیان کاکە بۆ ئەو کچەمان پێ نادەن؟ کوڕی چاکەو ماڵی چاکن و ئێمەش حەزمان بە خزمایەتی ئێوەیە باوکم وتی ڕاستی و دروستی پرسیارم کردوە ئەم کوڕەی ئێوە واو وا خراپە و کچتان پێ نادەم دەی کابرا وتی من کەفیل کە خراپ نیە واللە کوڕی چاکە و هیچی خراپی نیە بەس ئەو پیاوەی کە لەگەڵیان هاتبۆوە بۆ داوای من زۆر برادەری باوکم بوو باوکم وتی تۆ دڵنیای؟ کە وایە وتی بەڵێ دەی ئاخیری دەرکەوت کەوا بەس بە شەیتانی بە باوکمیان وتبو خراپەو دەنا زۆر کوڕی چاکە ئیتر باوکم بانگی کردم و وتی تۆ بەم کوڕە ڕازی ؟ وتم باوکە تۆ چۆنت پێ باشە ئەوە بکە وتی گەر پێی ڕازی جوابیان دەدەمەوە کە بێن مارەت ببڕن وتم باوکە ئەی نەتوت ئەم کوڕە خراپەو واو وایە؟ وتی نا کچم شەیتانیان کردبو ئیتر وتم گەروایەو تۆ چۆنت پێ باشە چی دەڵێیت من کێشەم نیە وتی باش دیارە ڕازی و پێیان دەڵێم بێن مارەتکەن وتم بەدڵی خۆت دەی ئیتر بلۆکم لەسەر کوڕە لابرد و وتم ئێمە بەهەڵە حاڵی بوین و ئیتر ئاشبوینەوەو هاتن مارەیان کردم و شوکر ئێستا هاوسەری یەکترین بەیادی چکلێت خواردن هههه هەر تێری نەدەخوارد لە چکلێتی ئێمە😜😜
کوتایییی
2024/08/06 15:56:58
Back to Top
HTML Embed Code: